ئابووری لێبراڵیزم
وتار/
05/03/2017
771 جار بینراوە
جوتیار كه‌مانگه‌ر
ئابووری لێبراڵیزم
ن: جوتیار كه‌مانگه‌ر
مه‌زهه‌بێكی ئابووریه و واده‌بێنێت كه ده‌وڵه‌ت نابێت ئیش‌و كاری پیشه‌سازی و بازرگانی سه‌رپه‌ریشتی بكات . هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌ی نیه ده‌ستوربه‌داته په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كانه‌وه كه دروست ده‌بێت له نێوان تاكه‌كان و چینه‌كان یان نه‌ته‌وه‌كان دا .
به‌م مانایه زوَر جاران ده‌وترێت لیبراڵێه‌تی ئابووری. وه‌ها باوه باوه‌ڕی ئابووری لێبراڵیزم به‌م لایه‌نانه‌وه بناسێنرێ . ئابووریی بازاڕ ئامرازی به‌رهه‌م هێنان ئه‌هلی بێت و ڕێ بگیرێ له‌وه‌ی بازاڕ بخرێته ژێر ڕكێفی سیاسه‌ته‌وه .
به‌لاَم له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گوَڕانكاریی گرنگ هاتنه كایه‌وه .
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت ده‌ست بخاته ئابووری بازاڕه‌وه خه‌سڵه‌تێكه له لێبراڵیزمی سه‌ده‌ی بیسته مدا جێگێر بووه ، هه‌ر له‌م خاڵه‌شدا لێبراڵیزم زیاتر گوَڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه به‌ر له هه‌رشتێك ده‌بێ جوَره جیاوازه‌كانی گوَڕانكاری له‌یه‌ك جیابكه‌ینه‌وه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا پشت كرایه باوه‌ڕی (سیاسه‌تی ده‌ست نه‌خستنه ناو ئابووری بازاره‌وه ) لیبراڵیزم ئه‌و ده‌مه ڕووی خه‌باتی كرده بیرازی جڤاكی و قانوونی وه‌ها كه چاره‌سه‌ری بوَ ئه‌نجامه جڤاكییه‌كانی ئابووریی بازاڕ بدوَزێته‌وه و ڕێیان لێ بگرێ.
گه‌له‌كوَمه‌كیی نێو بازاڕِی كار ،ئه‌گه‌رچی دیمانه‌ی ئابووری به موَنوَپوَلی داده‌نا و ده‌با قه‌ده‌غه بكریت، له‌لایه‌ن لیبراڵیزمه‌وه سه‌لمێندرا .له بیست و سییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا . لیبرالی وه‌ك له سوید مێتوَدی دیمانییه‌كیان داڕشت بوَ ڕێك كردنی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی دوَخی ئابووری واته پێش گرتن له هه‌ڵه‌ی ئابووری .
زووتر لیبراڵیزم باوه‌ڕی وه‌ها بوو كه( هه‌ڵه‌ی ئابووری )شێوازێكی سروشتی یه بوَ خوَ ده‌رمان كردنی ئابووری . ئه‌م دیمانه نوێیه نوَره‌یه‌كی چالاكی دا به ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران كه ده‌ستكاری دوَخی ئابووری بكه‌ن . ئه‌میشیان له ڕێی ڕێك كردنی بڕی پاره‌وه ، پاش شه‌ڕی جیهانی دووه‌م ئه‌م
سیاسه‌ته له ئه‌وروپای ڕوَژئاوا و ته‌نانه‌ت له ویلایه‌تی ئه‌مریكاش به گشتی سه‌لمێندرا . واته ده‌زگای ده‌وڵه‌ت كه‌وته به‌رهه‌م هێنانی خزمه‌تگوزاری و كالاَ , ئه‌و ده‌زگایانه‌ش به پاره‌ی باجی سه‌ركه‌وته ده‌بران به‌ڕێوه . باج گرنتی سه‌ركه‌وته ده‌كاته‌وه ده‌ست تێوه‌ردانێكی فراوان له دابه‌ش بوونی ئه‌و داهات و سامانه‌ی بازاڕ ده‌یدات . لیبرالان له‌م خاڵه‌دا دووچاری گرفتێكی هه‌ڵبژاردنی دژوار بوون . له‌لایه‌ك نه‌رێتی بیری لیبراڵ,له ناوه‌ڕاستی سالاَنی (1850)وه داوای ده‌كرد تاكه كه‌سان ده‌رفه‌تی ده‌ست پێكردنیان له ژیاندا تاڕاده‌یه‌ك وه‌ك یه‌ك هه‌موار بێ.
مه‌به‌ست له‌مه‌شیان ته‌نها لایه‌نی ده‌رفه‌تی خوێندن نییه . هه‌ر زوو میلل ته‌واو نزیك بوو له‌وه‌ی مافی میرات ڕت بكاته‌وه. وه دیگوت مروَڤ له میراتدا ده‌بێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌ركه‌وێت كه خوێندن و گوزه‌رانی هه‌تا ته‌مه‌نی ڕسكان بوَ دابین بكات . نه‌ك زیاتر , له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌شێ بڵێین لیبراڵ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری به یه‌كه‌م ئامانجی ئابووری خوَیان داناوه .مه‌رجی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری , به دیدی لیبراڵ , له‌وه‌دا بوو كه ده‌ست پێشخه‌ری و هه‌وڵدانی ئابووری ده‌بێ خه‌لاَت بكرێ. هه‌تا ئێستایش , بوَ چاره‌كردنی ئه‌م دووڕیانه ئایدیوَلوژییه , وا باوبووه گه‌شه‌كردنی ئابووری بخرێته پێش ڕێك كردنی ئابووری . بڕوانه ئه‌م ڕاگواسته‌یه‌ی ئایدوَلوَژیستی لیبراڵی ئه‌ڵمانی .
(هه‌ر باره‌و ئه‌زموونی خوَی ده‌وێ , ئایه هێزی بزوێنه‌ری چالاكیی ئه‌هلی هێنده به نرخه بوَپێشكه‌وتنی گشتیی ئابووری كه ناچار ببین , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چالاكه . بێدادیه‌كی به ناچاری په‌یوه‌ستێتی په‌سه‌ند بكه‌ین , یان ئایه چڕبوونه‌وه‌ی موڵكایه‌تی ئه‌هلی هێنده خه‌ته‌رناكه كه به‌ڕاستی ده‌بێ مه‌ترسیی له ده‌ست چوونی به‌شێك له‌و زه‌بره په‌سه‌ند بكه‌ین له پێناوی دابه‌شینێكی باشتری ده‌سه‌لاَت و دادگه‌رییه‌كی فره‌وانتر))
لیبراڵ چه‌مكی سه‌ره‌كی له چه‌مكی تاكی ژیر كه خاوه‌نی ژیان و جه‌سته و ژیری و كاری خوَیه‌تی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م چه‌مكه زانستی ئابووری ژیر دامه‌زراوه كه جیاوازی بوو له‌گه‌ڵ ئابووری ده‌ره‌به‌گایه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه‌دا . هه‌روه‌ها زانستی سیاسه‌تی ژیریش دامه‌زرا له‌سه‌ر تێوه‌ری (په‌یمان) كه جیاواز بوو له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی سه‌ركوتكردنی داخوراو داڕزیودا . دواتر ئاده‌م سمیس هات كه دامه‌زرێنه‌ری لیبراڵیه‌تی ئابووریه . كه تیایدا داوای ئازادی ڕه‌ها
ده‌كات له ساماندا به‌بێ بوونی كوَت و به‌ند و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت . هه‌ر یه‌ك له دیموكراسیه‌ت و سه‌رمایه‌داری دروست بوون له میانه‌ی ئه‌و لیبراڵیه‌ته‌وه . له ڕوَحی هه‌ردوو مه‌زهه‌به‌كه و بنچینه‌ی دروستبوونیان . كه وه‌رگیراوه له دروشمی شوَڕشی فه‌ڕه‌نسیه‌وه (ڕێگه‌بده كار بكات ) كه مانای
ئازادی ئابووریه و (ڕێگه بده تێپه‌ڕێت ) له ئازادی سیاسی‌دا .
لیبراڵیه‌كانی ئه‌مڕوَ ده‌خوازن كه حكومه‌ت چالاكیه‌كی زیاتر بنوێنێن له ئابووریدا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا . له ڕاستیشدا ئه‌وان پشتیوانی له حكومه‌ت ده‌كه‌ن له به‌رنامه‌كانی دابینكردنی دڵنیایی ئابووری و كه‌مكردنه‌وه‌ی ناخوَشی و كێشه‌كانی مروَڤ دا . ئه‌و به‌رنامانه‌ش بریتین له . بیمه‌ی بێكاری . یاساكانی كه‌مترین كرێ . موچه‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كان و بیمه‌ی ته‌ندروستی لێبراڵیه‌تی ئابووری په‌یوه‌ندیه‌كی توند‌و توَڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ لێبراڵیه‌تی سیاسی‌دا .
لیبراڵه‌كان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه به‌كه‌مترین ده‌سه‌لاَت حوكم ده‌كات ئه‌وه باشترین حكومه‌ته . و ده‌ڵێن ئابووری خوَی خوَی رێك ده‌خات ئه‌گه‌ر وازلێهێنرا به ته‌نها ئازادانه كاربكات . و واده‌بینن كه ڕێكخراوه‌كانی حكومه‌ت پێویست نین .
ئه‌و ئازادیه‌ی لێبراڵه‌كان داوای ئه‌كه‌ن هه‌موو ئه‌م ئازادیانه ده‌گرێته‌وه . ئازادی جوڵه‌ی سه‌رمایه و بازرگانی , ئازادی كار و ئازادی په‌یمان به‌ستن , ئازادی پیاده‌كردنی هه‌ر پیشه‌یه‌ك یان هه‌ر چالاكیه‌كی بازرگانی به پێڕه‌وكردنی دروشمه به‌ناوبانگه‌كه‌ی شوَڕشی فه‌ره‌نسی پیشتریش باسمانكرد ده‌ڵێت ((ڕێگه به‌ده كار بكات ڕێگه به‌ده تێپه‌ڕێت ))ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی هه‌یه به‌سه‌ر گه‌مه‌ی ئابووری و داب و نه‌ریته‌كانیدا له بازاڕی (پیشاندان و داواكاری ) به‌بێ بوونی هیچ كوَت و به‌ندێكی حكومی یان سه‌ندیكایی كرێكاریه‌كان . بوَ كرێكار هه‌موو ئازادیه‌ك هه‌یه له كاردا یان وازبهێنێت له‌كاره‌كه‌ی , هه‌ر وه‌ك چوَن خاوه‌ن سه‌رمایه‌ش ئازاده له هێشتنه‌وه یان ده‌ركردنی كرێكار دا و به‌و نرخه‌ی كه‌خوَی ئه‌یه‌وێت . وه‌ك پێشتریش باسمان كرد له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه تێگه‌یشتن بوَ لیبڕاڵیه‌تی گوَڕانی به سه‌ردا هات له ئه‌نجامی ڕوودانی كێشه و ته‌نگژه ئابووریه‌كان و تێكچوونی بازاڕ وبلاَوبونه‌وه‌ی بێكاری و سست بوونی ئابووری له ئه‌نجامی ده‌ركه‌وتن و كوَبونه‌وه‌ی سه‌رمایه و قوَرخكردنی پیشه‌سازیه گه‌وره‌كان و ڕووخانی بنه‌مای خه‌رجی به ئاڵتون و ...
هتد . كه‌وایكرد ده‌وڵه‌ت بێته ناو مه‌سه‌له‌كه‌وه بوَ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری به‌مه‌ش ئایدوَلوَژیه‌تی لێبراڵی گوَڕانی به‌سه‌ردا هات به‌وه‌ی كه داوای كرد پێویسته ده‌وڵه‌ت ده‌ستوه‌ربداته ناو ڕێكخستنی بازاڕه‌وه .به‌مه‌ش قوَناغی لیبڕاڵیه‌تی كلاسیكی به‌سه‌رچوو . به‌وه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بوَ ئه‌وه كرد كه
بازاڕ خوَی خوَی ڕێك به‌خات و به‌مه‌ش لیبراڵیه‌تێكی نوێ به‌لاَم به هێز هاته مه‌یدانه‌وه .
پێده‌چێت دیارترین پێشكه‌وتنی نوێ لیبراڵه‌تی سه‌رده‌م بێت له (لیبراڵیه‌تی به‌جیهان بوون) و له ئاماژه فكریه‌كانی : گه‌ڕانه‌وه بوَ لیبراڵیه‌تی كلاسیكی بێت وه‌كو چه‌مك . چونكه دیارترین سیماكانی به‌جیهانیبون له سوككردنی یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی حكومه‌ت له گواستنه‌وه‌ی ڕوَشنبیریه شارستانیه‌ته‌كان له نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا له‌به‌رئه‌وه‌ی كێ له‌ڕووی ئابووریه‌وه به‌هێز بێت ئه‌وا له‌ڕووی سیاسیشه‌وه به‌هێزه . له‌به‌رئه‌وه وولاَتانی ڕوَژئاوا بڕوایان به‌و فه‌لسه‌فه‌یه هێنا له ئه‌نجامی بینینی پاشماوه‌كانی سه‌رمایه‌داریه‌وه به‌سه‌ر گه‌لانی هه‌ژاردا . و ده‌كرێت له‌میانه‌ی گه‌مه ئابووریه‌كانه‌وه ولاَتانی بڕوخێنرێت یان گوَڕانكاریان تیادا بكرێت .ڕیشه‌ی فكری به جیهانیبوون له نه‌مانی سه‌روه‌ری وولاَتان به‌سه‌ر سنوره‌كانیاندا و هاولاَتیانیشیاندا.
سه‌ڕه‌رای نه‌مانی ده‌سه‌لاَتیان به‌سه‌ر سیسته‌می ئابووری ئازادیشدا كه لیبراڵیه كلاسیكیه‌كان داوایان ده‌كرد. سه‌روَكی بانكی مه‌ركه‌زی ئه‌ڵمانیا ((هناس تیتمار)) له مانگی شوباتی ساڵی (1996) دا له‌به‌رده‌م یانه‌ی ئابووری داڤوَس له سویسرادا ده‌ڵێت ((زوَربه‌ی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان تا ئێستاش
دركیان به‌وه نه‌كردووه كه ئه‌وان له‌ژێر چاودێری بازاڕی دراودان . نه‌ك هه‌ر ئه‌وه , به‌ڵكو ئه‌وان له ئێستادا له‌ژێر ده‌سه‌لاَت و هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌وه بازاڕه‌دان . و له داهاتووشدا سه‌ركرده‌كانی دونیا خوَیان خاوه‌نی پاره ده‌بن و ده‌بنه كلیلداری و ده‌زگاوانی ده‌زگا ئابووریه گه‌وره‌كان))
به جیهانیبوون دامه‌زراوه له‌سه‌ر تێورێكی ئابووری كه ئاماژه‌یه‌ك له شاره‌زایان و ڕاوێژكارانی ئابووری به‌به‌رده‌وامی پێشكه‌ش لێپرسراوانی سیاسی و ئابووری ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌ك كه باشترین به‌رنامه‌یه ئه‌ویش له ((ئه‌وه‌ی بازاڕ ده‌ریده‌دات باشه . به‌لاَم ده‌ستوردانی ده‌وڵه‌ت خراپه ))
ئه‌مه‌ش به ئاشكرا گه‌ڕانه‌وه و نوَژه‌نكردنه‌وه‌ی لیبراڵیه‌تی كلاسیكیه دوای ئه‌و هه‌موو گوَڕانكاریانه‌وه ڕوویان دا له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه .
نوسینی:: جوتیار كه‌مانگه‌ر
نوێترین نوسینەکانی جوتیار كه‌مانگه‌ر
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
02/07/2019
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
21/04/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
14/03/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
03/03/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
13/02/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
08/12/2017