گه‌ل شایه‌نی ئه‌وه‌نه‌بوو
وتار/
16/02/2017
778 جار بینراوە
دارا سێكانیانی
گه‌ل شایه‌نی ئه‌وه‌نه‌بوو
دارا سێكانیانی
گه‌لی
كورد له كوردوستان له‌مێژبه‌رده‌وامه له قوربانیدان،توشی چه‌ندان
كاره‌ستی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بوه به‌ده‌ستی ناحه‌زو نه‌یاره‌كانی،ئه‌توانین
بلێن هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یك له م ناوچه‌یه‌دا هێنده‌ی گه‌لی كورد ماف
خوراو په‌راوێزخراو سته‌م لێكراونیه، ته‌نانه‌ت مافی بون به‌ده‌وڵه‌ت
كه‌مافێكی سه‌ره‌تای سه‌رجه‌م گه‌لانی دنیایه به داخه‌وه ئه‌و مافه‌یان
به‌ئێمه‌ی كورد ڕه‌وانه‌بینیوه .
ئه‌وه‌ی
نه‌یارو ناحه‌زه‌كانمان كه‌به‌رانبه‌رمان كردویانه ساده‌ترین پێناسه بۆی
بریتی بوه له‌به‌كارهێنانی گه‌ل و خاكی كوردوستان بۆمه‌رامی پاوان خوازی
خۆیان ، هه‌رگیز شتی باش و ده‌ستكه‌وت و پاداشت له‌نه‌یارو ناحه‌زه‌كانت
چاوه‌ڕوان ناكرێت .
به‌ڵام
ئه‌وه‌ی مایه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستان و جێگای تێڕامانه ومایه‌یی قبوڵكردن نیه
كه هه‌میشه خۆشمان پشكێكی گه‌وره‌مان هه‌بوه له نه‌گه‌یشتن به ئامانج
و مافه ڕه‌وا كانمان،زۆر جار هه‌ل و فرسه‌تی باش بۆ ئه‌م گه‌له
هه‌ڵكه‌وتوه، به‌ڵام نه‌تواندراوه به سودی پرسه نیشتیمانی و
نه‌ته‌وایه‌تیمان كۆتای بێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وه‌نه‌وه ده‌ستكه‌وته‌كان
بونه‌ته مایه‌ی زیاد كردنی ململانێ نێوخۆیه‌كان كه دواجار ئه‌وانیش
بونه‌ته لاوازكردنی جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كورد‌و لادانی له‌سه‌ر ئه‌و
ڕێگاو ئامانجه‌ی كه هه‌زاران قوربانی بۆدراوه،كه ئه‌مه شتیكی حاشا
هه‌ڵنه‌گره یه‌كێك له‌هه‌ره كۆسپه گه‌وره‌كانی عه‌قڵیه‌تی سه‌ركرده‌و
سیاسیه‌كانی ئه‌م گه‌له بریتی بوه له نه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتری و
ئاماده‌نه‌بون بۆ قبوڵكردنی یه‌كتری وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ن به‌ڵكو ویستو‌یانه
هه‌بیت به‌و شیوه‌ی ئه‌یانه‌وێت .
به‌داخو
كه‌سه‌ریكی زۆره‌وه كه هه‌میشه ئاماده‌بون له‌گه‌ڵ نه‌یارو
ناحه‌زه‌كانیان ده‌ست تێكه‌لاوكه‌ن زۆجار براو هاونیشتیمانی و ووڵاتی خۆیان
و ئه‌زمون و ڕابردوو ودۆزه ڕه‌واكه‌یان بكه‌نه قوربانی حه‌زی ناباش
خراپیان كه دواجار نه‌خۆیان سودیان كردوه نه نه‌یاره‌كانیشیان لێ یان
ڕازی بون چونكه نه‌یاره‌كانمان نه‌یاری كورد بونمانن له‌سه‌ر خاكی
كوردوستان وئامانجی دورو نزیكیان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه
به‌داخه‌وه ئێمه‌ش بوین پاسه‌وانی پارستنی به‌رژه‌وه‌ندی ناحه‌زان و
له‌ده‌ست دانی ئه‌زمون و ناو ناوبانگی خۆمان،بۆیه ئه‌بێت به‌په‌روه‌رده‌ی
تاكی كودیدا بچینه‌وه تاكارێك بكه‌ین كه تاكی كورد ئامانجی پاراستنی
به‌ها باڵاكان و به‌ژه‌وه‌ندیه‌گشتیه‌كان و پرسه نیشتیمانی و
نه‌ته‌وه‌یه‌كان بێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه گه‌ل و خاك و نیشتمان بكاته
قوربانیی حه‌زی كورسی و ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه‌ی تایبه‌تی كه‌دواجار ئه‌ویش
هه‌ر له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن چونكه ئه‌گه‌ر خاك و خه‌ڵك نه‌بێت حكومه‌ت و كورسی و
په‌ڕله‌مان و حیزب و ده‌سه‌ڵات بونیان نیه .
له‌لایه‌كی
تره‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری تاكی كورد‌و هاووڵاتی بكه‌یت هه‌ست ئه‌كه‌ین زۆر
به به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ئه‌كات هه‌مو قه‌یرانێكی قبوڵه بۆئه‌وه‌ی
ووڵاتی پارێزراو بێت ئاماده‌ی هه‌مو قوربانی دانێكه كه ووڵات و
ئه‌زمونه‌كه‌ی پارێزراو بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رپرسان ئه‌م
دڵسۆزیه‌شیان قۆسته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆیان له‌كوێی دنیادا
هه‌بوه هێزی چه‌كداری پاراستمی گه‌ل سه‌ر به‌لایه‌نێك یان حیزبێك وه
له‌ناو حیزبه‌كه‌شدا سه‌ر به‌باڵێك یان كه‌سێكی دیاری كرا‌و بێت ، له‌كوێی
دنیادا بوه سامانی گشتی ووڵات تاك ده‌ستی به‌سه‌ردابگرێت و ده‌ست بخاته
بینه‌قاقای هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و سزادانیان ته‌نهاو ته‌نها له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی سه‌ر به حیزب و لایه‌نه‌كه‌ی ئه‌و نین ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ر
به‌لایه‌ن و حیزبه‌كه‌ی ئه‌و بیت ئه‌وه له‌ماڵه‌وه‌به و دانیشه
خانه‌نشین ئه‌كرێت و ماف و داهاتی ئه‌و فه‌رمانبه‌رت ئه‌درێتێ كه ڕۆژانه
ده‌وام ئه‌كات .
گرفته‌كه
له‌وه‌دایه خه و خه‌یاڵی هه‌موان ده‌یان ساڵه دڵ به‌وه‌خۆش ئه‌كه‌ن كه
هیواو ئاواتمان بریتیه له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی كوردی به‌ڵام
دواجار ئه‌ویشمان بینی نه‌ك نه‌بوه مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیان
به‌ڵكو بوه مایه‌ی نه‌گبه‌تی و مۆته‌كه‌و ئازار‌و تێكشكاندنی كه‌سایه‌تی
كوردی، كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه تاكی كوردی نائومێدكرا به‌رانبه‌ر
به‌هه‌مو هیواو ئاواته‌كانی كه نه‌ده‌بو ئاوا پاداشتی دڵسۆز‌و قوربانیدان و
خۆنه‌ویستی ولێبڕان وخه‌محۆری گه‌ل بدرایه‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و
حكومه‌ت و كاربه‌ده‌ستانه‌و ه.
نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی
-
دارا سێكانیانی
06/08/2021
-
دارا سێكانیانی
17/07/2021
-
دارا سێكانیانی
19/05/2021
-
دارا سێكانیانی
06/03/2021
-
دارا سێكانیانی
01/03/2021
-
دارا سێكانیانی
19/10/2020