سه‌رمایه‌داری و دیموكراسی
وتار/
16/02/2017
892 جار بینراوە
جوتیار كه‌مانگه‌ر
سه‌رمایه‌داری و دیموكراسی
ن: جوتیار كه‌مانگه‌ر
دیموكراسی موَدێرن له ژێر كارتێكه‌ریی هه‌ل و مه‌رجی جوَراو جوَردا پێگه‌شتووه و هوَكاری جوَراو جوَر
له سه‌ر هه‌ڵدانیدا به شدار بوونه زوَر جار ده‌وترێ كه سه‌رمایه‌داری یه‌كێك له هوَكاره بنه‌ڕه‌تییه كانی
به‌رفراوان بوونی دیموكراسی بووه . به‌م حاڵه‌یشه‌وه سه‌رمایه‌داری و دیموكراسی به دوولایه‌نی یه‌ك
ڕاستی ده‌زانێ . تان و پوَ ئه‌سڵییه كانی دیموكراسی یه‌عنی ، ئازادی .په‌یمان .كێبه‌ركێ . به‌شداری
و هتد ، تان و پوَی ئه‌ساسی سه‌رمایه‌داریشن . له باری مێژوویشه‌وه سه‌رمایه‌داری و دیموكراسی
كه‌م و زوَر پێكه‌وه له داێك بوونه و یه‌كترییان به هێزكردووه له چاوی خوێندنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه
په‌یوه‌ندیه‌كی نزیك له نێوان سه‌ركه‌وتنی ئاستی په‌ره سه‌ندنی سه‌رماییه‌داری و سه‌رهه‌ڵدانی
دیموكراسیدا دیتراوه. به‌م حاڵه‌یشه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان دیموكراسی و سه‌رمایه‌داری زوَر ئاڵوَزه
سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ سیستم گه‌لی دیكتاتوَری فاشیستی و ده‌سه‌لاَتخوازدا، هاوڕێ و هاوئاهه‌نگ ببووه
له لایكی تره‌وه نه‌ریتی دیموكراسی له‌وانه‌یه له دوَخی زیاد نه‌كردنی سه‌رمایه‌داریدا جێگیربێ .
هیندستان وێنه‌یه‌كه له‌م باره‌وه .جوَره‌ها دیموكراسی كوَن له هه‌لو مه‌رجی پێش شێوه به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری پێره‌وه‌كه بوونه . سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه پارێزه‌رانی په‌یوه‌ندی ئه‌ساسی له نێوان
دیموكراسی و سه‌رمایه‌داریدا ده‌ڵێن كه ته‌نیا سیسته‌می دیموكراسی ده‌توانیه له گوَڕی ئه‌و دوَزه
سیاسی و ئابوورییه ئاڵوَزانه بێت كه له سیستم گه‌لی سه‌رمایه‌داریدا قوت ئه‌بنه‌وه . بێجگه له مانه
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه له نێوان هه‌ڵبژاردنی كالاَ له بازاڕی ئابووری و هه‌ڵبژاردنی سیاسی له بازاڕی
ده‌نگه‌كاندا ، په‌یوه‌ندییه‌كی جه‌وهه‌ری هه‌یه . به واتایه‌كی دیكه بێ ئازادیی ئابووری ،ئازادی سیاسی
بێ مانایه و بێ ئازادیی سیاسی ، ئازادی ئابووری به چڵه پوَپه‌ی خوَی ناگات .سه‌رمایه داری و
دیموكراسی له سه‌ر یه‌ك گوتار و عه‌قلاَنییه‌ت به‌ندن و شوناس و كرده‌وه چوَون یه‌ك بوَ مروَڤ له
به‌رچاو ئه‌گرن .
هه‌ر وه‌ها له نێوان دیموكراسی و سه‌رمایه‌داریدا له باری چینایه‌تییه‌وه رێژه‌یه‌كی ئه‌ساسی هه‌یه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ر دوودا ، بوَرژوازی وه‌ك هوَكاری كه‌ڵه‌كه بوونی سه‌رمایه و پارێزه‌ری ئازادی
ده‌ور و بوونێكی ئه‌ساسی هه‌یه . لانی كه‌م دیموكراسیی بورژوایی بێ سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی
ئازاد مومكین نییه . هه‌ر چه‌نده چینی بورژوا پشته‌وانی له به‌شداریی گشتی له سیاسه‌تدا نه
ئه‌كرد . به‌لاَم جه‌وهه‌ری پشتیوانی له هزری ئازادی ، زه‌مینه‌ی بوَ به‌شداریی سیاسی هه‌موو
چینه‌كان خوَش كرد . بوَچوونێكی دیكه له هه‌مان ئیستدلالدا ئاوایه كه له نێوان دیموكراسی
و هێزی چینی نێوه‌ن جیدا ڕێژه‌كارییه‌ك هه‌یه . به پیی ئه‌م بوَچوونه چینی ناوه‌ندی به
پێچه‌وانه‌ی چینی سه‌رو خوار ، زوَر جار روَحیه‌یه‌كی هێمن ،لێبوردن ،ساناگیر و میانه‌ڕه‌وی
هه‌یه و رێگای په‌ڕگیری و بنه‌یی ناگریته‌وه به‌ر . لانی كه‌م له نێوان چینه گه‌وره كوَمه‌لاَیه‌تییه
كاندا ، ناوه‌ندی زیاتر له چینی زه‌وی داران ، وه‌رزێران و كریكاران مه‌یلی بوَ لای سه‌رمایه‌داری و
دیموكراسی هه‌یه .
به‌گشتی نووسه‌رانی جیاواز به هاوئاهه‌نگی و نا هاوئاهه‌نگی جوَر به جوَر له نێوان سه‌رمایه‌داری و
دیموكراسیدا ، ئاماژه‌یان كردووه .له‌سه‌ر یه‌ك ده‌توانین بڵیین كه دیموكراسی و سه‌رمایه‌داری كاتێ
هاوئاهه‌نگییان هه‌یه كه هه‌ر دوو كیان بوَ سه‌رخستنی ئامانجی به‌رابه‌ریی ڕیژه‌یی له كوَمه‌ڵگا له
باره‌ی ئابووری، سیاسی و كوَمه‌لاَیه‌تییه وه یارمه‌تی بده‌ن .سه‌رمایه‌داری كاتێك ئه‌بێته هوَی
سه‌رهه‌ڵدانی نابه‌رابه‌ریی بنه‌ڕه‌تی و به‌رچاو ، دیاره له‌گه‌ڵ ئامانجی دیموكراسیدا ناهاوئاهه‌نگ
ئه‌بێت .
هه‌روه‌ها دیموكراسی كاتێك جێگیرتر ئه‌بێ كه ده‌سه‌لاَتی سیاسی تا راده‌یه‌كی زوَر له ده‌سه‌لاَتی
ئابووری ، سه‌ربه‌خوَ بوبێته‌وه . به پێی بنه‌ما . سه‌رمایه‌داری هوَیی سه‌ربه‌خوَیی هێزو ده‌سه‌لاَتی
سیاسی له مڵكایه‌تی ئابووری پێك دێنێ ، به‌لاَم به‌كرده‌وه ئه‌بێت ئه‌م سه‌ربه‌خوَییه ببێنرێ تا
بزانرێ جێگیر بووه یان نه .
سه‌رمایه‌داری بازاڕ بوَ له به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراسی دایه؟
دیموكراسی و سه‌رمایه‌داری وه‌ك ژن ومێردێك وان كه گیروَده‌ی ژیانێكی پڕ ئاژاوه‌و ئاڵوَز هاتبن،
به‌لاَم هه‌ر دوو گیان به‌و حاڵه‌شه‌وه درێژه به ژیانیان ده‌ده‌ن چونكه هیچیان رازی به جودابوونه‌وه
نین له یكتر ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له جیهانی گژوگیا دا .بوَ بێنمه‌وه ده‌بێ بڵێم ئه‌و دوانه ژیانێكی
دژ به یه‌ك به‌سه‌ر ده‌به‌ن . گه‌رچی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دووانه یه‌كجار ئاڵوَزه ،به‌لاَم
پیموایه به‌پێی ئه‌و ئه‌زمونه زوَر و حاڵی گه‌شه‌یه‌ی ئێمه له سیستمه سیاسی و ئابووریه‌كان
هه‌مانه ،
دیموكراسی گشتگیر ته‌نیا له وه‌لاَتانه دا گه‌شه‌ی كردوه كه سیستمی سه‌رمایه‌داریی بازاڕی
له‌واندا له ئاستێكی به‌رزدا بووه . هێچ كاتێكیش له ولاَتێكدا كه ئابوورییه‌كی بازاڕی نه‌بووه
دیموكراسی تێدا گه‌شه‌ی نه‌كردوه . ئه‌و ئه‌نجامه كه من به دیموكراسی گشتی ، سنوردارم كردووه
وه‌ك حكومه‌ته خه‌ڵكیه‌كانی ده‌وڵه‌ت _ له‌م بواره‌دا هێچ جێگای گومان نیه كه .دیموكراسی گشت
گیر ته‌نیا له‌و ولاَتانه‌دا هه‌بووه كه ئابووری سه‌رمایه‌داری بازاڕ له‌وانه‌دا گه‌شه‌ی بووه و هێچ كات
دیموكراسی له‌و ولاَتانه‌دا نه‌بینراوه كه ئابووری بازاڕ له‌واندا نه‌بووه یان باشتر به‌لێم ته‌مه‌نی
كورت بووه
بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیه رێك به‌و هوَیه‌یه كه هێندێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سه‌رمایه‌داری بازاڕ
به قازانجی دامه‌زراوه دیموكراسی خوازه‌كان ده‌جوڵیته‌وه .به پێچه‌وانه‌وه ، هێندێك له تایبه‌تمه‌ندی
بنه‌ڕه‌تی ئابووری ده‌وڵه‌تی به زه‌ره‌ری ناوه‌روَك و هه‌وێنه دیموكراتیكه‌كان ده‌جوڵێته‌وه .
له ئابووریه‌كی سه‌رمایه‌داری بازاڕدا , ده‌وڵه‌تی ئابووری یان تاكه‌كانی ناو كوَمه‌ڵن یان دامه‌زراوه‌كان
وه‌ك (كوَمپانیا, كێڵگه‌و ,شتی تری له‌و بابه‌ته) كه خاوه‌نه‌كانیان تاكه‌كان یا گروپ و
تاقمه‌كانن و زوَربه‌ی ئه‌وانه ده‌وڵه‌ت خاوه‌نیان نیه .
له ئاكامدا سه‌رمایه‌داری بازاڕ له درێژه ماوه‌دا ده‌بێته هوَی گه‌شه‌ی ئابووری ئابووریش له به‌رژوه‌ندی
دیموكراسیدایه . یه‌كه‌م گه‌شه‌یی ئابووری كه به له‌ناوبردنی هه‌ژاری و چاككردنی ژیان
یارمه‌تی كه‌مبوونه‌وه‌ی ناكوَكییه كوَمه‌لاَیه‌تی و سیاسیه‌كان ده‌دات سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ,كاتێك كه
كێشه‌ی ئابووری دێته ئاراوه, گه‌شه‌كردنی بازاڕ سه‌رچاوه یه‌كی زوَرتر له‌وه‌ی هه‌یه ده‌نێته
به‌ر ده‌ست لایه‌نی كێشه‌كان و ده‌ره‌نجام ئه‌گه‌ری ده‌ستكه‌وتی ڕێكه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان
هه‌موار ده‌كات .
گه‌شه‌ی ئابووری په‌یوه‌ندی نیه به ولاَته دیموكراتیكه‌كانه‌وه . دابه‌زینی ئابووریش په‌یوه‌ندیدار
نیه به نه‌ته‌وه نادیموكراتیكه‌كانه‌وه له ڕاستیدا , وادێته به‌رچاو په‌یوه‌ندیه‌ك نیه له نێوان
گه‌شه‌ی ئابووری له ولاَتێكداو شێوه‌ی حكومه‌ت یان ڕژێمی ئه‌و ولاَته ,
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه , گه‌رچی دیموكراسی ته‌نیا له‌و ولاَتانه‌دا بووه كه خاوه‌نی ئابووری سه‌رمایه‌داری
بازاڕ بوون , به‌لاَم سه‌رمایه‌داری ئازاد له ولاَته نادیموكراتیكه‌كانیشدا بووه . له زوَربه‌ی ولاَتاندا
به‌تایبه‌تی (تایوان و كوَریای باشور ) له پاڵ گه‌شه‌ی ئابووری بازاردان , بوَ خوَیان ده‌بنه
هوَی سه‌قامگیربوونی دیموكراسی . له‌م دوو ولاَته‌دا رابه‌رانی ده‌سه‌لاَت خواز ,
كه سیاسه‌ته‌كانیان بوَته هوَی په‌ره ئه‌ستاندنی ئابووریه‌كی سه‌ركه‌وتووی بازاڕ ,
پیشه‌سازی بوَ ناردنه ده‌ره‌وه , گه‌شه‌ی ئابووری پێكهاتنی چین و توێژێكی مامناوه‌ندی به‌ربلاَوی
خوێنده‌وار , له‌هه‌مان كاتدا نائاگایانه توَوی له ناوچوونی خوَیان چاندووه. له‌به‌ر ئه‌وه
هه‌رچه‌ند سه‌رمایه‌داری بازاڕ‌و گه‌شه‌ی ئابووری به قازانجی دیموكراسی ده‌جوڵێته‌وه ,
دیموكراسی سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داری بازاڕ زوَرتر له هه‌ر ئابوورییه‌كی
نا بازاڕی كه هه‌تا ئیستا بووه بوَ دیموكراسی له‌باربێت ده‌بێ بڵیین كه . له هه‌مان كاتدا
ده‌ره‌نجامی زوَر ناله‌باریشی به دواوه‌یه ؛
بوَچی سه‌رمایه‌داری بازاڕ زه‌ره‌ر له دیموكراسی ده‌دات ؟
هه‌ر كاتێك ئێمه له روانگه‌یه‌كی دیموكراتیكانه‌وه بڕوانینه سه‌رمایه‌داری بازاڕ , یا كاتێك
له نزیكه‌وه تاوتوێی بكه‌ین , تێده‌گه‌ین كه ئه‌و سه‌رمایه‌داریه دوو ڕووی هه‌یه . ئه‌م دوو
ڕوویه , وه‌ك ژانوس , خوای یوَنانی هه‌ر یه‌كه‌یان رووی كردووه‌ته لایه‌ك . كه رووخساری
دوَستانه‌یه , به‌ره‌و دیموكراسی یه ڕوویه‌كه‌ی دیكه ,واتا رووخساری دوژمنانه ,به‌ره‌و لایه‌كی تر .
دیموكراسی و سه‌رمایه‌داری بازاڕ له ناكوَكییه‌كی به‌رده‌وامدان و په‌یوه‌ندن به‌یه‌كه‌وه هه‌ر كامیان
ئه‌وی دیكه‌یان راست ده‌كاته‌وه‌و سنوری بوَ داده‌نێ .
سه‌رمایه‌داری بازاڕ له گشت به‌ره‌كاندا دوژمنه‌كانی خوَی تێكشكاندبوو :نه ته‌نیا له بواری تێوری و
كرده‌وه‌ی ئابووریه‌وه , به‌ڵكوو له بواری سیاسه‌ت .یاسا . بیروڕا . فه‌لسه‌فه و ئایدوَلوَژیاوه
له‌به‌ر ئه‌وه وادێته به‌ر چاو كه نه‌یاره‌كانی ته‌واو له‌ناوبران . به‌و حاڵه‌وه له ولاَتێكدا كه
خه‌ڵك مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت , به‌و چه‌شنه‌ی به‌ریتانیا كه ته‌نانه‌ت پێش سه‌قامگیربوونی
دیموكراسیش هه‌یانبووه سه‌ركه‌وتنێكی وه‌ها ناتوانیه به‌رده‌وام بێ ,
سه‌رمایه‌داری بازاڕ وه‌ك هه‌میشه بوَ هێندێك به‌هره‌مه‌ندو بوَ هێندێك زه‌ره‌ر مه‌ند بوو
هه‌رچه‌نده مافی ده‌نگدانی گشتی زوَر به‌ر ته‌سك بوو, به‌لاَم دامه‌زراوه سیاسیه‌كانی
حكومه‌تی نوێنه‌رایه‌تی به شێوه‌یه‌كی به‌ربلاَو سه‌قامگیر ببوون
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رمایه‌داری بازاڕ به‌دڵنیایی نایه‌كسانی پێك دێنێ ده‌رئه‌نجام به
پێكهینانی نایه‌كسانی توانای دیموكراتیكی دیموكراسی گشتگر سنووردار ئه‌كا بوَ
دابه‌ش كردنی سه‌رچاوه‌ی سیاسی
سه‌رچاوه‌ی سیاسی هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه كه له‌به‌رده‌ستی كه‌سێك یا گرووپێك دان
و ئه‌و كه‌سه یان ئه‌و گرووپه ده‌توانێ سوودیان لێ وه‌ربگرێ بوَ كارتێكردنی ڕاسته‌وخوَ یان
ناڕاسته‌وخوَ له شه‌ڕ هه‌ڵسوكه‌وت و كرداری كه‌سانی تر . بڕێكی زوَر له بوار و لایه‌نه‌كانی
كوَمه‌ڵگای مروَڤایه‌تی له كات و شوێنی تایبه‌تدا ده‌توانێ بگوَڕی به هوَی سه‌رچاوه‌ی سیاسییه‌وه
هێزی له‌شی مروَڤ و چه‌ك و چوَڵ, پاره‌و پول , سه‌روه‌ت و سامان , كه‌ل و په‌ل و خزمه‌تگوزاری ,
سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كان , به‌روبووم , شكوَ , رێز , سوَزداری , ژیرێتی ,ئابڕوو ,زانیاری ,
ڕێزداری , په‌روه‌رده , په‌یوه‌ندی , كه‌ره‌سه‌ی په‌یوه‌ندی گشتی , دامه‌زراوه‌كان , پله و پایه ,جێگا و
شوێنی یاسا كوَنتڕوَڵی بنه‌ماو باوه‌ڕه‌كان , ده‌نگ و زوَر به‌ی شته‌كانی دیكه‌ش . له له‌لایه‌كه‌وه ئه‌و
بیروباوه‌ڕه هه‌یه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ده‌بێ به‌م شێوه‌ی یه‌كسان دابه‌ش بكرێ.
هه‌ر وه‌ك چوَن ده‌نگه‌كان له‌و لاَتێكی دیموكراتیك‌دا یه‌كسان دابه‌ش ده‌كرێت .له لایه‌كی تریشه‌وه
بوَچونێكی دیكه هه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ده‌بێ له ده‌ستی كه‌سێك
یان چه‌ند كه‌سانێك كوَببێته‌وه . هه‌روه‌ها زوَر پێكهاته‌ی تریش له نێوان دابه‌شكردنی یه‌كسان
و كوَكردنه‌وه‌دا هه‌ن , زوَر به‌ی ئه‌و سه‌ر چاوانه‌ی كه ئیستا ژمارد من ,له گشت جیێه‌ك به
شێوه‌یه‌كی زوَر نایه‌كسان بلاَوبوونه‌وه . هه‌ر چه‌نده سه‌رمایه‌داری بازاڕ ته‌نیا هوَی ئه‌و
چه‌شنه نایه‌كسانییه نییه به‌لاَم له دابه‌ش كردنی نایه‌كسانی زوَریك له‌سه‌ر چاوه‌كان ده‌وری
گرنگی هه‌یه .له وانه , سامان , داهات , شكوَ , ئابڕوو ,زانیاری , دامه‌زراوه , په‌روه‌رده , ڕێزداری‌و
به‌هوَی بوونی نایه‌كسانی له سه‌رچاوه سیاسیه‌كاندا ,هێندیك له هاوولاَتیان ده‌توانن . زوَرتر
له ئه‌وانیتر كاریگه‌ریان هه‌بێ له‌سه‌ر بڕیار دانه‌كان , سیاسیه‌تدانان و كارایی حكومه‌ت .
به‌داخه‌وه , ئه‌م چه‌شنه كه‌م و كوڕانه‌ش كه‌م نین ,له ئاكام دا هاولاَتیان له بواری سیاسی‌دا
پێكه‌وه هاوسه‌نگ نین به هێچ شێوه‌یه‌ك یه‌كسان نین .له‌به‌ر ئه‌وه بنه‌مای ئاكاری دیموكراسی
واتا یه‌كسانی سیاسی هاوولاَتیان پێشێل كراوه ,
سه‌رمایه داری چالاَكانه به قازانجی دیموكراسی ده‌جوڵێته‌وه تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ئه‌م دیموكراسیه
زه‌ره‌رمه‌نده بوَ داهاتووی یه‌كساتی ,كاردانه‌وه‌كه‌ی له داهاتووی ئه‌و ئاسته‌دا به زه‌ره‌ری بلاَوبوونه‌وه
دیموكراسیه . به‌لاَم كاتێك كه كوَمه‌ڵگاو سیاسه‌ت له ڕێگه‌ی سه‌رمایه‌داری بازاڕه‌وه گوَڕانی
به‌سه‌ر دادێت و دامه‌زراوه دیموكراتیكه‌كان تییاندا سه‌قامگیر ده‌بن , ئه‌و ڕوانگه‌یه له بنه‌ره‌تدا
ئاڵ و گوَڕی به‌سه‌ردادێ . ئێستا ئیتر نا یه‌كسانی ناو سه‌رچاوه‌كان كه به‌هوَی نایه‌كسانی
سه‌رمایه‌داری بازاڕوه پێك هاتووه ده‌بنه هوَی نایه‌كسانی سیاسی له ناو هاولاَتیاندا .
نوێترین نوسینەکانی جوتیار كه‌مانگه‌ر