سەرکردەکانمان موڵکی گەل و نیشتیمانن

وتار/ 15/02/2017 748 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

{سەرکردەکانمان موڵکی گەل ونیشتیمانن ئەوە ئێمەین لەحیزبێکدا بچوکیان دەکەینەوە}
سەلیم میرئاودەلی
بەداخەوە لەزۆربەی یادو و بۆنە کاندا بەتەنها حیزبێک یادی ئەوسەرکردەو پێشەوانە دەکاتەوە کەلە پێناو گەل و نیشتیمانە کەیان تێکۆشاون بەسەر بەرزی لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان شەهید کراون ،ئەوانە بوونەتە سومبوولی نەتەوەکەیان و نەک هەرئێمە نەوەی داهاتووش شانازیان پێوە دەکات ،پێویستە یاداشەکانیان لەپەرتوکێکی تایبەت دا ئەرشیف بکرێ کەس جورئەت نەکان مزایدەیان پێوە بکات ،ئاخر چۆن غاندی سەرکردەی هیندستان بوو و ماندێلا سەرکردەو سالاری هەموو گەلی ئەفریقیا بوو، شێخ سەعیدو پێشەوا و بارزانی و شێخ مەحمود و سمکۆی شکاك و ئۆجەلان و تاڵەبانی و دەیان سەرکردەی تر  ڕابەرو پێشەوای هەموو مانن ،کاتێك بۆ نووسینی بابەتێک سوود لەو سەرکردە مەزنانە دەبینین مانای ئەوەنیە پاشکۆی لایەنێک بیت یان سەر بەحیزبێک بیت[ فەرهاد شاکەری ]گوتەنی ئەوان غەدر لەسەرکردەکانیشمان دەکەن ، پێشنیار دەکەم حکومەتی هەرێم کار بکات بۆ بەنیشتیمانی کردنی ڕابەرەکانمان موزەخانەیەکی تایبەت بکاتەوە بۆهەر ڕابەرێک کەدەوری کاری گەری هەبووە لەبزافی ڕزگاری خوازی کوردستان پەیکەرێکی شیاویان بۆ دروست بکەن بەڵگە نامەو دیکۆمێنتەکانیان بپارێزن یان لەزنجیرە فلیمێکی سینەمایدا نمایش بکرێت، گەر سەیری تیڤیەکان دەکەیت دەڵیت   لە کۆریای یان لەوڵاتێکیتر، سوود لەمێژووی ئەو بەچکە شێرانەی کوردستان وەرناگرن بەهەزاران داستانی بەر خودان و تێکۆشانیان ئەنجام داوە خزمەتیان بەمرۆڤایەتی گەل و وڵات گەیاندوە.  

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌