ئامۆژگاری نێلسۆن ماندێلا بۆ سه‌ركردایه‌تی كورد

وتار/ 13/02/2017 847 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

(ئامۆژگاری نێڵسۆن ماندێلا بۆ سه‌ركردایه‌تی كورد و گه‌لی كوردستان )
سه‌لیم میراوده‌لی

سه‌رۆك ماندێلا پێمان ده‌ڵێت (هه‌رگیز له‌گرفت ڕامه‌كه‌ن ،به‌ڵكو ئازایانه‌ به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه‌ هه‌تا بۆتان ده‌لوێ چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه‌ ،به‌وپه‌ڕی دلێرانه‌ دژی بوه‌ستنه‌وه‌ )
به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی قه‌یران و شه‌ڕی داسه‌پاوی داعش بۆته‌وه‌ له‌ هه‌مووكات زیاتر پێویستیمان به‌ یه‌ك ڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی و ڕێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورده‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه‌ بێ زیان له‌و قه‌یرانانه‌ ده‌ربازبین بێشك دوژمنانی به‌رژه‌وه‌ندی په‌رست ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌یه‌ بۆ زیاتر لێكترازانی  گه‌ل و ده‌سه‌ڵات ،پێشنیار ده‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رپرسانه‌تر هه‌ست به‌و بارو دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ بكه‌ن له‌ هه‌مان كاتدا ڕێگا چاره‌یه‌كی گونجاو بدۆزنه‌وه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌و بارو دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌ كه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م هه‌ژاران و موچه‌خۆرانن ،داواكارم میدیاكان ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بێت له‌ ئاسای كردنه‌وه‌ی ئه‌و بارو دۆخه‌ نه‌ك وه‌كو ئێستا ئاگره‌كه‌ زیاتر خۆشكه‌ن كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ك دانیه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن بۆ بایكۆت و ئیفلیجكردنی  به‌شه‌ خزمه‌ت گوزاریه‌كان بچن سوپاسی ئه‌و كارمه‌ند و كاربه‌ده‌ستانه‌ بكه‌ن كه‌ به‌شه‌وو به‌ڕۆژ  بێ به‌رامبه‌ر خزمه‌تی هاونیشتیمانانی خۆیان ده‌كه‌ن ،گوشاری زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات  هه‌رچی زووه‌ پلانی گونجاویان هه‌بێت بۆ ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانه‌ جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست ڕابێنن به‌ڕێزه‌وه‌ داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن دڵنیام گه‌لی كورد زۆر ئازایانه‌ به‌سه‌ر ئه‌و گرفت و قه‌یرانانه‌دا سه‌رده‌كه‌وێت ده‌گاته‌ ئامانجی ڕه‌وای خۆی پیلانی شومی داگیركه‌ران و شه‌مشه‌مه‌كوێران وه‌ك هه‌میشه‌ زینده‌به‌چاڵده‌كه‌ن
سه‌ركه‌وتوبێت ئیراده‌ی به‌هێزی گه‌له‌كه‌مان .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌