بیری سه‌رمایه‌داری
وتار/
11/02/2017
939 جار بینراوە
جوتیار كه‌مانگه‌ر
بیری سه‌رمایه‌داری
جوتیار كه‌مانگه‌ر
سه‌رما یه‌داری : سیسته‌مێكی ئابوریه كه خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌كی كوَمه‌لاَیه‌تی و سیاسیه .
ده‌وستێته سه‌ر بنه‌مای تێربوونی پیداویستیه گرنگ و ته‌واوكه‌ره‌كانی مروَڤ . و
گه‌شه‌دانی موڵكیه‌تی تاك و پارێز گاریكردن لیێ به مانایه‌كی فراوانی ئازادی
دونیا به هوَی ئه‌م سیسته‌مه‌وه به‌ده‌ست زوَرێك له كاره سات و ناخوَشیه‌كانه‌وه نالاَندی
له ئه‌نجامی سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سوود و خوَشی بریتین له‌و په‌ری خوَشیه‌كانی مروَڤ
كه ده‌توانێت و د یبهێنێت .تا ئێستاش سه‌رمایه‌دای فشاره‌كانی خوَی به‌كارده‌هێنێت به
ده‌ستوه‌ر دانه سیاسی و كوَمه‌لاَیه‌تی و ڕوَشنبیریه‌كانی و قورسایی خوَی ده‌خاته سه‌ر گه‌لانی
جیاوازی دونیا:
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ڕێز ناگرێت له یاساكانی كه‌ڵك وه‌رگرتن له سروشت و هه‌موو
تواناییه‌كانی مروَڤ و ژینگه‌ی له ناو بردووه ئه‌مڕوَ به بڕوای سه‌رمایه‌داری .
په‌لامار ده‌كه‌نه سه‌ر سروشت گه‌وره‌ترین ڕیگا چاره‌یه‌ك بوَ پارێزگاری كردنی ژینگه
له ئه‌مڕوَدا .به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی بڕوا‌و بیری سه‌رمایه‌دارییه .
سه‌رمایه‌داری ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی هه‌موو شێوه‌كانی ژیاندا هه‌نگاوی ناوه
تا ئه‌و كاته‌ی كه سنوردار ناكرێ و هێچ ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تێك و سیستمێك ناتوانێ به‌ری
پێ بگرێت سه‌رمایه سیسته‌مێكی به‌هێزو به توانا و كاریگه‌ره له خوَماڵیی كردنی
ئابووری بازاڕ به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داری جیهانی و هوَی هه‌ره سه‌ره‌كیی كه له
ده‌ست كوَمه‌ڵێكی بچو‌وكدا ده‌سووڕێته‌وه .
له هه‌موو كاته‌كانی ژیانی مروَڤ دا ڕوَڵی خوَی ده‌بینێ و ده‌ست ده‌خاته ناو بچوكترین
شێوه‌كانی تێكوَشانی مروَڤه‌وه،
هه‌ر له گه‌شه‌كردنی بیروڕای ئازادیی تاك و گونجا و له‌گه‌ڵ بارێكی دراوی دا سه‌پاودا ،
هه‌تا ده‌گاته خوَوڕوشته كوَمه‌لاَیه‌تیی و خێزانیی و تاكه‌كانیش ،
له هه‌موو بواره‌كانی سیاسیی ، ئابووری ، كوَمه‌لاَیه‌تی ، ڕوَشنبیریی ، تێكنوَلوَژیدا .
له مه‌یداندا ئه‌سپی خوَی له شێوه‌ی په‌ره‌پیدانی تێكنوَلوَژی سه‌رده‌مدا به‌ره‌و پێشه‌وه
بردنی ئامیره‌كانی به‌رهه‌مهێنان له شێوه‌ی ئه‌وروپادا تاوده‌دات ،له كه‌مترین كات و
كه‌مترین تێچوون و باشترین جوَری به‌رهه‌م و زوَرترین قازانج و ده‌سكه‌وت دا
خوَی ده‌بینێته‌وه ،
هه‌ر له به‌شه‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵییه‌وه تا ده‌گاته ئاڵ‌و گوَڕی
پاره و دامه‌زراوه بانكیه‌كان .
سه‌رمایه‌داری له ڕوی ڕوَشنبیری سیسته‌مێكی جیهانی تایبه‌تییه كه به‌گه‌شه‌كردنی
بیروڕا به‌ره‌وپێشه‌وه چوونی ئازادیی تاك له بیروڕا ده‌ربڕین و بوَچوندا هه‌بێ.
له كاتێكدا سه‌رمایه داری له ڕێگای ئه‌رێنیه‌وه زانست ده‌خه‌سێنێت و دژ به
جیهانی ئه‌خلاق و باوه‌ڕی به‌كاری دێنێت له میانه‌ی لیبراڵیزمیشه‌وه ڕوَحی كوَمه‌ڵگا ده‌كێشێت
تاكڕه‌وێتی بوَ خوداوه‌ندی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه گوَڕیوه كه تا ئاستی پاكتاوی نه‌ژادی هه‌ڵكێشاوه
هیچ زهنیه‌تێكی ئایینی هێنده‌ی زهنیه‌تی سه‌رمایه‌داری شه‌ڕ و چه‌وسانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خوَیدا نه‌هێناوه
زیهنی تاكی هیچ كوَمه‌ڵگایه‌ك به ئه‌ندازه‌ی زیهنی تاكی كوَمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری تاكی نا به‌ر پرسیای
ئاڵوده‌ی قازانج .هێنده زوَردار ، كوَمه‌ڵكوژ ، توێنه‌ره‌وه و دیكتاتوَری نه ئافراندوه
سه‌رمایه‌داری وه‌كو سیسته‌مێكی پاوانخوازی جیهانی دراو و موڵك ، له ڕوَژگاری ئه‌مڕوَماندا
له كاتێكدا زهنیه‌تی پاره‌داركردنی خوَی ئاواده‌كات.
كوَمه‌ڵگای مروَڤایه‌تی به‌و قاڵبه زهنیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه كه ته‌نانه‌ت نه‌مرود و فیرعه‌ونیش
بیریان لێنه‌كردوته‌وه ،
مروَڤایه‌تی له‌سه‌رله‌به‌ری جیهاندا به‌رامبه‌ر به داته‌پیوترین بته‌كانی ده‌خاته كڕنوشه‌وه ،
له‌مه‌شدا ته‌نیا ده‌كرێ باس له پوكانه‌وه‌و ئیفلاسی زیهنی بكرێت
له نزیكه‌وه لێكوَڵینه‌وه‌ی ناوه‌روَكی زهنیه‌تی سه‌رمایه‌داری جێگای گرنگی پێدان و
بایه‌خێكی مه‌زنه،
سه‌رمایه‌داری وه‌ك بونیادێك ته‌واوی كوَمه‌ڵگه و كوَمه‌ڵ و خیزان هید...
هه‌ڵده‌وه‌شێنیته‌وه هه‌موو پێكهاته كوَمه‌لاَیه‌تییه‌كان بێ نیشتیمان ده‌كات،
بوَ ئه‌مه‌ش كوَمه‌ڵگا له به‌ها كوَمه‌لاَیه‌تی و پیروَزه‌كانی وه‌ك دابونه‌ریت ،
ئه‌خلاق و باوه‌رییه‌كان بێ به‌ری ده‌كات و له‌ناویان ده‌بات ، هه‌روه‌ها هه‌موو
كاره‌كانی له‌سه‌ر تاك به‌ڕێوه ده‌بات و تاكێكی سه‌رمایه‌دارانه وه‌های دروستكردووه
كه پێی وایه تاك خاوه‌نی جه‌سته و ڕه‌نج و ژیانی تایبه‌تی هه‌ر خوَیه‌تی
ئه‌م مه‌زهه‌به داواده‌كات كه ده‌وڵه‌ت ده‌ستوه‌ر نه‌داته ژیانی ئابووریه‌وه و ته‌نها كاری ده‌وڵه‌ته
بریتی ده‌بێت له پارێزگاری كردنی تاكه‌كان و سه‌روه‌ت و سامانیان و پاراستنی ئه‌من و ئاسایش
و به‌رگریكردن له ولاَت ،
دابه‌زینی نرخ و داواكاری زوَر له‌سه‌ر كرێكاران وای له خێزانه‌كان كردووه كه هه‌موو ئه‌ندامانی
خێزانه‌كه كار بكه‌ن ئه‌مه‌ش بوَته هوَی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان و نه‌مانی په‌یوه‌ندیه كوَمه‌لاَیه‌تییه‌كان
له نیوان خێزانه‌كان دا ،
خوَپه‌ره‌ستی سه‌رمایه‌داران تاكه كه‌سێك یان كوَمه‌ڵه كه‌سێكی كه‌م ده‌سه‌لاَتی بازاڕ ده‌گرنه
ده‌ست بوَ به دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خوَیان به‌بێ گوێدانه پێداویستی كوَمه‌ڵگاو
ڕێزگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی .
قوَرخكردن كه‌سێكی سه‌رمایه‌دار هه‌ڵده‌ستێت به قوَرخكردنی كه‌ل و په‌ل و هه‌ڵگرتنی تا له بازاڕدا
نامێنیت و دواتر ده‌یخاته بازاڕه‌وه بوَ فروَشتنی به نرخێكی چه‌ندین جار به‌رزتر كه گه‌مه یان یاری
به ژیانی به‌كاربه‌ره هه‌ژاره‌كانه‌وه ده‌كات ،
كێبركێ بنه‌مای سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه و واله ژیان ده‌كات ده‌یكاته گوَڕپانێكی پێشبڕكێی
زوَر توند كه تیایدا كێبڕكێ ده‌كرێت له پێناو زاڵبون .دونیاش ده‌گوَڕێت بوَ جه‌نگه‌ڵستانێك
كه تیایدا به‌هێز و خاوه‌ن تواناكان لاواز و بێده‌سه‌لاَته‌كان ده‌خوَن .
گه‌مه‌كردن به كرێكاران: سه‌رمایه‌داری وا له هێزی كار ده‌كات كه ببێته كالاَیه‌ك و ملی پێكه‌چ
ده‌كات بوَ چه‌مكی (عرج و گل‌ب) به شێوه‌یه‌ك كرێكار هه‌موو چركه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م مه‌ترسی
گوَڕیندایه به یه‌كێكی تر كه نرخێكی كه‌متر وه‌رده‌گرێت یان كارێكی زیاتر ده‌كات یان
خزمه‌تێكی باشتر پێشكه‌ش بكات.
بێكاری بوه‌ته دیارده‌ێكی ئاسایی له كوَمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا و به‌تایبه‌تیش زیاتر
ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك كه به‌رهه‌م زیاتر بێت له به‌كارهێنان و ئه‌مه‌ش وا له خاوه‌ن كار
ده‌كات كه‌واز له ژماره‌یك كرێكار بهێنێت كه قورساییان خستوَته سه‌ر ئه‌ستوَی.
ژیانێكی پرَ له ململانێ ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ململانێی نیوان دوو چین یه‌كێكیان
به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی كوَكردنه‌وه‌ی پاره ده‌دات و چه‌وسێنه‌ره و چینی دووه‌میش
چه‌وساوه و سوته‌مه‌نیكی سه‌رگه‌ردانی گه‌ڕان به‌دوای پێداویستێه‌كانی ژیانه‌وه .
كه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌زه‌ییه‌ك و دڵنه‌رمیه‌كی له به‌رامبه‌ریه‌وه پێبگات .
داگیركردن سه‌رمایه‌داری به‌بیانوی گه‌ڕان به دوای سه‌رچاوه سروشتی و خاوه‌كاندا .و
به‌بیانوی گه‌ڕان به دوای بازاڕی نوێ‌دا بوَ ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبومه‌كانی. ده‌كه‌وێته
داوی داگیركردنی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانه‌وه له ڕووی ئابووریه‌وه بوَ یه‌كه‌م جار و دواتر
له رووی سیاسی و ڕوَشنبیریشه‌وه داگیری ده‌كات . ئه‌مه سه‌ڕه‌رای به كوَیله‌كردنی گه‌لان
و به‌كارهێنانی هێزی كار تیایدا بوَ به‌رژه‌وه‌ندی خوَی.
جه‌نگ و ویرانكاری مروڤایه‌تی گه‌لێك ڕه‌نگ و شێوازی سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ری به خوَوه
بینیوه له جه‌نگ و وێرانكردن ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی سروشتی داگیركاریه‌كانه‌وه كه
په‌شت ده‌به‌ستنه سه‌ر بنه‌مای دیموكراسیه‌ت له سیاسه‌ت و ده‌سه‌لاَت دا .زوَربه‌ی كات
دیموكراسیه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌كانیدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه دوور له ماف و داد په‌روه‌ری و
ڕاستگوَیی و زوَربه‌ی كاتێش له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوَمه‌ڵیك له سه‌رمایه‌داره‌كان به‌كاردێت
ئه‌وانه‌ی كه پێان ده‌وترێت ((خاوه‌ن پایه به‌رزه‌كان))
نوێترین نوسینەکانی جوتیار كه‌مانگه‌ر
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
02/07/2019
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
21/04/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
14/03/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
03/03/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
13/02/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
08/12/2017