په‌یامی خۆڕاگری له‌ زیندانی سیاسیه‌وه‌

وتار/ 09/02/2017 610 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

په‌یامی خۆڕاگری له‌ زیندانی سیاسیه‌وه‌
سه‌لیم میراوده‌لی
بۆ سه‌ركرده‌وه‌ و ڕابه‌ره‌كان و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مڕۆ و نه‌وه‌ی نوێ و گه‌نجه‌كانمان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ،
لاوانی ئازادی خوازی كوردستان كه‌س و كاری شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كان پێشمه‌رگه‌ گیان فیداكنی به‌رگری له‌ گه‌ل و له‌ نیشتیمان و خوێنی شه‌هیدان ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستمان كه‌وته‌وه‌ به‌رهه‌می خۆڕاگری هه‌زاران تێكۆشه‌ر و فیداكاری گه‌له‌كه‌مانه‌ ئه‌وانه‌ هێنده‌ خۆڕاگر بوون هه‌موو سته‌مێك و زوڵمێك به‌زی وه‌لێ خۆشبه‌ختانه‌ هیوا و ئومێد و ئامانجه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتو خۆڕاگر بوو به‌هێزتر بوو خۆشحاڵبووم كه‌ ڕۆژانه‌ به‌ دیداری ئه‌و به‌ڕێزانه‌ شاد ده‌بم كه‌ ڕۆژانێك به‌هه‌ڵوێستی جوان و نه‌به‌زی و خۆڕاگری به‌رگریان كرد ئه‌وانه‌ مامۆستا و ڕێپیشانده‌ری ئێمه‌ن و نه‌وه‌ی نوێن
هاوڕێ و هاوكار و هه‌ڤاڵم جه‌عفه‌ر یاسین زیندانی سیاسی و ناسراو به‌ بێكه‌س به‌رواری ،
چه‌ندین وانه‌ی خۆڕاگری و به‌هێزی له‌ زیندانی شومی به‌عسی ئه‌بو غرێب بۆ گێڕامه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ بیانكه‌ینه‌ وانه‌وه‌ و له‌ قوتابخانه‌ و كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كاندا بخوێنرێت و ئامۆژگاریه‌كانی ئه‌وان ته‌نانه‌ت به‌زێڕ بنوسرێ ،
به‌ڕێزی ده‌ڵێت شه‌وانه‌ له‌ زیندان دوای ئه‌شكه‌نجه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمدا نه‌خشه‌ی كوردستان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانمان دروست ده‌كرد و پلانمان داده‌نا بۆ به‌ڕێو بردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه‌ ئامانجی هه‌موومان بوو له‌ كاتێكدا ئێمه‌ چاوه‌ڕه‌وانی سێدار بووین وه‌لێ بوونی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ هانی ده‌داین و كه‌ زیاتر كار بكه‌ین نه‌ك چاوه‌ڕوانی مه‌رگ بكه‌ین ئێمه‌ ئه‌وكاته‌ی بۆ كوردستان ده‌ژیان و له‌ پێناو كوردستانیشدا شه‌هید ده‌بووین ،
جا به‌ڕێزان ئه‌وه‌ پوخته‌یه‌ك بوو له‌ ژیانی خۆڕاگری زیندانانی سیاسی گه‌له‌كه‌مان كه‌ ئێمه‌ شانازیان پێوه‌ ده‌كه‌ین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین ده‌ستكه‌وته‌كاتنی شه‌هیده‌كانمان و تێكۆشه‌ره‌كان بپارێزین خه‌بات بكه‌ین له‌پێناو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ،
ببینه‌ شورای پۆڵاینی پاراستنی گه‌له‌كه‌مان و به‌هێزه‌وه‌ به‌روه‌ ڕووی دوژمنان و داگیركه‌ران نۆكه‌ران و گه‌نده‌ڵچیه‌كاندا بچینه‌وه‌ .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌