سیستەمی پەروەردە لە سلێمانی لە چ ئاستێکدایە ؟!

وتار/ 31/01/2017 569 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

سیستەمی پەروەردە لە سلێمانی لە چ ئاستێکدایە ؟!
سەلیم میراودەلی
بێ گومان پەروەردە بە ئەرکە ھەرە ھەستیارەکەی  دەوڵەت دادەندرێ  ، واتا شاکاری دەوڵەتداریە چونکە ڵە ڕێگای پەروەردەوە نەوی نوێ بە بیری نوێ پەروەردە دەکرێت ، وەلێ بەداخەو بەھۆی بێ پلانی و بێ باکی لایەن پەیوەندارەکان بە گشتی و وەزارەتی پەروەردە بە تایبەتی فەرامۆش کراوە یەن دەتوانین بڵێین ، تەنانەت لەبیریش کراوە ، لە یەکێک لە قوتابخانەکانی نزیک لە پایتەختی ڕۆشەنبیری لە ھەفتەیەکدا سێ ڕۆژ قوتابخانە بەڕووی خوێنکاراندا دەکرێتەوە باقیەکەیتر بە قودرەتی قادر بۆتە پشو ، ئاشکرایە لایەنی نێگەتیڤی زۆرە بە تایبەتی بۆ قوتابیانی قۆناخی سەرەتای ، یەکێک لە قوتابیەکان دەڵێت بەڕاستی ھیچ سود لە قوتابخانە وەرناگرم لەبەر ئەوەی ئەو سێ ڕۆژەی لە قوتابخانە فێری دەبم لە چوار ڕۆژەکەی تر لەبیرم نامێنێت ، ئەو ڕونکردنەوەم بۆ دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان بە گشتی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێز پارێزەری سلێمانیە کە ئێوە بە دەنگی گەل و فرمانبەران و قوتابیان و خۆێنکاران و ھەڵبژاردراون،  کاتی ئەوە ھاتوە لە گشت وردەکاری ژیان و مەینەت و تەندروستی پەروەردە  ئاگاداربن چارەسەری گونجاو بۆ ئەو بارودۆخە ھەستیارە بدۆزنەوە ، گەلی کورد باش دەزانن کە ئەوەی لە کۆبوونەوەکانی دوو قۆڵی و پێنج قۆڵی ئەوەی باسی ناکرێت گرفتەکانی ھاوڵاتیان و خەمی قوڵی نیشتیمانەکەتان.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌