زنجیرەی چوارەم لە زنجیرەكانی پەروەردەی منداڵ

وتار/ 31/01/2017 1189 جار بینراوە

موحسین حسێن

زنجیرەی چوارەم لە زنجیرەكانی پەروەردەی منداڵ
موحسین حوسێن
ئایا بەخێوكردنی باڵندەمان لا گرنگە یان پەروەردەكردنی منداڵەكانمان؟
زۆر جار مرۆڤ حەز لە شێوەی یان نەغمەی باڵندەیەكی تایبەت دەكات، كاتێك ئەم هەستەی لادروست دەبێت ئیتر بڕیاری بەخێوكردنی دەدات تا لە جوانییەكەی بەهرەمەند بێت‌و لە نەغمەو دەنگخۆشیەكەشی چێژ وەرگرێت.
بێگومان كاتێك هەر یەكێكمان باڵندەیەكی تایبەت لە ماڵدا بەخێو دەكەین، بۆ ئەوەی بە باشترین‌و جواترین شێوە پەروەردەی بكەین، زۆر پرسیار لە شارەزایانی ئەو بووارە دەكەین، زۆر لەبارەی بەخێوكردنیەوە دەخوێنینەوە، تا بزانین ئەو جۆرە باڵندەیە چۆن پەروەردە دەكرێت؟
ئایا باشترین شێوە بۆ پەروەردەكردنی ئەو باڵندەیە چۆنە؟
دەبێت چی جۆرە خواراكێك باش بێت بۆی؟ وە ڕۆژانە چەندی لەو خۆراكە پێ‌ بدەین؟
ئایا چی جۆرە ژینگەو ئاو و هەوایەك باشە بۆی؟ گەرم بێت، یان سارد، یان مام ناوەند!!
چۆن لە نەخۆشی بیپارێزین؟ كاتێك نەخۆش كەوت چی جۆرە دەرمانێكی پێ‌ بدەین؟
چی جۆرە قەفەسێك جوانە بۆی؟
دیارە بۆ گەیشتن بە هەموو ئەمانە، كات‌و پارەیەكی زۆر خەرج دەكەین!!
بەڵام ئایا بۆ پەروەردەكردنی منداڵەكانمان كە پارچەیەكن لە جەرگمان چەند گرنگیمان پێداوە؟
لە كاتێكدا پەروەردەكردنیان تابلۆیەكە كارامەیی ئێمەی باوكان‌و دایكان نیشان دەدات.
چۆنیەتی پەردەردەكردنەكەیان سەربەرزی‌و سەرفرازی دونیاو قیامەتیانی پێوە بەندە.
جۆری پەروەردەكەیان دیاریدەكات كە ئایا بۆ دۆزەخیان دەنێرین یان بۆ بەهەشت؟

ئایا لەسەر ئێمەی باوكان‌و دایكان پێویست نییە كات‌و داراییەكی زیاتر لە بەخێوكردنی باڵندە بۆ پەروەردەكردنی منداڵەكانمان تەرخان بكەین؟
ئایا پێویست نییە چیمان لە توانادا هەیە خەرجی بكەین تا خۆمان فێری هونەری پەروەردەكردنی منداڵ بكەین؟
بەو هیوایەی باوكان‌و دایكان گەڕان بە شوێن هونەری پەروەردەكردنی جگەرگۆشەكانیان فەرامۆش نەكەن‌و كات‌و دارایی تایبەتی بۆ تەرخان بكەن.

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌