نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە .. زنجیرەی سی و پێنج

وتار/ 23/06/2021 444 جار بینراوە

موحسین حسێن

نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە
✍🏻 زنجیرەی سی و پێنج :  تێگەیشتنی واقیعی و
      مەيدانى یان ڕوكەش و سەتحی ؟
################################
لە زنجیرەی پێشوودا ئاماژەماندا كە پێویستە لێكدانەوە و توێژینەوەی ڕوداوەكان بە عەقڵ بسپێرین نەك بە عەتف و سۆز ، ئەمەش پێویستی بە هۆشیاركردنەوە و بێداركردنەوەی تاك هەیە ، تا بتوانین تێگەیشتنە سەتحیەكان بگۆڕین بۆ تێگەیشتنی واقیعی ، چونكە تێگەیشتنی روكەش و سەتحی بووەتە هۆكار بۆ ئەوەی :
1- دەستەو ئەژنۆ دانیشتن بەدیار ڕووداوەكانی مێژووەوە ، بە جۆرێك : ئەوەی دڵتەزێنە شیوەنی بۆ دەگێڕین بۆ سەركەوتنەكانیش ئاهەنگ
2- كاتێك باس لە كاری ئیسلامی ‌و خزمەتی ئیسلامیەكان بە مرۆڤایەتی دەكەین ، زۆر بەداخەوە تەنها شتێك كە لەم بوارەدا شانازی پێوە دەكەین سەردەمی زێڕینی ئیسلامە و دووای ئەوە نەتوانراوە نموونەیەكی بەرجەستەكراوی ئەمڕۆی ڕابوون بكرێتە واقیع ، جا بێگومان هەر میللەتێكیش سەر و بنی زمانی تەنها شانازیكردن بێت بە نەوەكانی پێشوو ، ئەوە ئەو میللەتە بە ئەندازەی ئەو مێژووە جێ‌ ماوە.
3- زیاد لە پێویست باسكردنی ئەو مژدانەی كە باس لە سەركەوتنی ئیسلام دەكات ‌و ئەمەل دانە شوێنكەوتوانی ڕابوون ، بەڵام فەرامۆشكردنی باسكردنی ئەو بەربەستانەی دێنە سەر ڕێی كاروانەكە ، مەگەر جار جار ئەویش تەنها باسكردنە لە بەربەستە ناوخۆییەكان.
4- لەگەڵ ئەوەی بەشێك لە مێژوو نووسان بە پێی بەرژەوەندی خۆیان ‌و وەك موئامەرەیەك لێكدانەوەیان بۆ ڕووداوەكانی مێژوو كردووە ، كەچی زۆر بەداخەوە ئێمەی ئیسلامی قبوڵی ئەو بەلاڕێ بردنە دەكەین ، بەمەش ڕابوونمان خستۆتە چوارچێوەیەكەوە كە سیاسەتكردنی تیا لە قاڵبدراوە ، جا چۆن ئیقامەی جەبری هەیە ، بەم سەتحی بوونەشمان بێ‌ ئەوەی بەخۆمان بزانین جۆرێك لە ( سیاسەتی جەبری ) پەیڕەو دەكەین.
5-تەسلیم بوون بەوەی كە لەنێو خەڵكیدا بڵاوە و لەسەر زمانی خەڵكی دەوترێتەوە یان بەو تێڕوانینانەی پێنووسەكان دەیخەنە سەر كاغەز ، بەبێ‌ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ بناغە زانستیەكەی ، بۆ نموونە بڕواكردنمان بەهەموو ئەو بابەتانەی كە لەژێر ناونیشانی ( بروتوكولات حكما‌و صهیون ) دا بڵاو كراوەتەوە.
6- مامەڵە كردن لەگەڵ ئەم سەردەمە ( كە بە سەردەمی شۆڕشی ئەلەكترۆنی ‌و زانیاری ناوزەند دەكرێت ) بە عەقلیەتێكی كۆن....
لام سەیرە لەم سەردەمەدا كەسایەتی ئیسلامی هەبێت قەناعەتی وابێت : هەموو ئەو ئایەت و فەرموودانەی كە باس لە گرنگی و پێگەی زانست دەكەن ، تەنها مەبەست لێی ( زانستە ئیسلامیەكان ) ە و هیچ زانستێكی تر ناگرێتەوە.
بێگومان تێڕوانینێكی لەو جۆرە پێچەوانەیە بە دەقەكانی قورئان و سوننەت.

كەواتە دەبێت پلانمان هەبێت‌ و بزانین چیمان لەم ڕابوونی ئیسلامیە دەوێت ؟ پێویستە لە ڕوی فیكری و سلوكی لە قۆناغی عاتیفی دەریكەین و بیگوێزینەوە بۆ قۆناغی عەقلی و زانستی.
چاوەڕوانی ( زنجیرەی سی و شەش ) بن.

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌