نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/زنجیرەی سی و سێ
وتار/
27/05/2021
480 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە
زنجیرەی سی و سێ : گۆڕان لە كردەوەی چاك و باشەوە بۆ چاكتر و باشتر
****************************************
لە چوار چێوەی گۆڕانكاریەكاندا بوونی بابەتگەلێكن كە ئەنجامدانیان هیچ خزمەتێك
بەم كاروانە ناكەن ، كەچی كاتەكانی خۆمانمان پێوە كوشتووە ، كە پێویست بوو لەم قۆناغەدا
زیاد لە هەر كاتێكی دی نەفس و فیكر و كاتەكانمان بۆ كار و هەنگاوی بەرهەمدار تەرخان
بكردایە ، چونكە ئیسلام پێویستی بە كار و جوڵەی بەرهەمداری بێ وچانە نەك قسەكردن
و جەدەل و مناقەشە ، دیارە هەر ئەمەش كاكڵە و كرۆكی ئیسلامە ، هەروەك خوای پەروەردگار
بە پێغەمبەرمان ) درودی خودای لەسەر بێت ) دەفەرمووێت : [ وَقُلِ
اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ
وَسَتُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا
كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ ] التوبة : 105... واتە : پێیان بڵێ وەكار كەون و هەرچی دەتوانن
لە كار و كردەوە ئەنجامی دەن ، چونكە خودا كار و كردەوەكەتان دەبینێت و ئاگادارە
بە نهێنی و ئاشكرای ، هەروەها پێغەمبەرەكەشی ئاگادار دەكات و ئیماندارانیش ئاسەوار
و دەرئەنجامەكانی دەبینن ، بەم زوانە دەگەڕێنەوە لای ئەو خودایەی كە زانایە بە نادیار
و دیاران ، ئەوسا ئاگادارو دەكا كە ئێوە چۆن كارێكتان كردوە
جا لەگەڵ ئەوەی جوڵە و ئیشكردن ئەو پێگە بڵندەی هەیە ، بەڵام بە تەنها هەموو
شتێك نیە ، بەڵكو پێویستە باشترین و چاكترین كردەوە ئەنجام بدرێت ، چونكە داهێنانی
ژین و مردن بۆ ئەو ئەركەیە و تا بزانرێت كام مرۆڤ ئاكارو كردەوەی چاكتر و جوانترە
، هەروەك پەروەردگارمان دەفەرمووێت [ الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَوَالْحَيَاةَ
لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً ] الملك 2 ..... واتە : ئەوەی كە مردن و ژینی داهێناوە ، تا ئێوە
تاقی كاتەوە كامتان ئاكار و كردەوەی جوانتر و چاكتر و پەسەند ترە
وە لە جیاكاریەكانی باشترین كردەوەش بریتیە لە كاركردن بە پێوەری ( فقه
الأولويات ) واتە
1- ئەنجامدانی هەر كارێك لە كاتی دیاریكراوی
خۆیدا ، بەجۆرێك كە نە پێش كاتی دیاریكرا بخرێت ، وە نە دووا كاتی دیاریكراو ، دیارە
بوونی وردەكاری لە كاتەكانی ( نوێژ و ڕۆژو ) دا هەر بۆ فێركردنی ئەم حاڵەتەیە
2- پێشخستنی ئەو هەنگاوانەی كە پێویستە پێشبخرێن
و دوواخستنی ئەوانەشیان كە دوواخستنی پێویستە ، بەپێی ئەو ڕیزبەندی و پێگەیەی شەریعەتی
ئیسلام بۆ هەر كارێكی داناوە ، واتە هەوڵدەین [ سوننەت پێش فەڕز نەخەین - فەرع پێش ئەسڵ نەخەین - فەرزی عەین پێش فەڕزی كیفایە نەخەین - فەڕزێكی
كیفایە كە ئیماداری پێویستمان هەیە بۆ ئەنجامدانی پێش فەڕزێكی كیفایەی نەخەین كە هیچ
ئیماندارێك ئامادەنییە ئەنجامی بدات - بۆ ئەنجامدانی سوننەتێك خۆمان لە حەرام نەگلێنین
- بۆ خۆپارێزی لە مەكروهێك فەڕزێك نەفەوتێنین .... هتد ].
3- كەواتە ئیسلام جوڵە و هەنگاو و كارێكی دەوێت
كە ئیحسانی تیا بێت ، وەك خودای باڵادەست دەفەرمووێت [ وَأَحْسِنُوا
إِنَّ اللهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ] البقرة: 195 ، وە هەروەها
ئیتقانی تیا بێت ، هەروەك دایكمان عائیشە ( ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت ) لە پێغەمبەری
خوداوە ( درودی خودای لەسەر بێت ) بۆمان دەگێڕێتەوە و دەفەرمووێت: [ إِنَّ اللَّهَ تَعَالَى يُحِبُّ إِذَا عَمِلَ أَحَدُكُمْ
عَمَلا أَنْ يُتْقِنَهُ ]
بەو هیوایەی لە قۆناغی داهاتوودا ئاگاداری پێگە و ڕیزبەندی كارەكانمان بین
و هەنگاوێك بنێین كە گۆشتی پێ بگرین نەك گۆشتی پێ دانێین
چاوەڕوانی ( زنجیرەی سی و چوار ) بن
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021