نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/زنجیرەی سی
وتار/
03/05/2021
490 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە
✍🏻 زنجیرەی سی: ڕێگایەك بۆ فراوانبوونی دەسەڵات
***********************
لە زنجیرەی پێشوودا ئاماژەماندا كە
روحیەتی سەركەوتنمان لە دەست و بازوماندا نییە بەڵكو لە نێو چەقی دڵدایە و هەر لەوێشەوە
سەرچاوە دەگرێت ، بۆیە گرنگیدانمان بە ئاوەدانكردنەوەی دڵ و پاكژكردنەوەی دەرونمان
جەوهەری شەخسیەتی ئیسلامیە و ڕێگایەكی نزیكە بۆ سەركەوتن و گەیشتن بە ئامانجەكانمان
، دیارە یەكێك لەو ئامانجانەش كە لە پێناویدا تێدەكۆشین و قوربانی بۆ دەدەین بریتییە
لە فراوانكردنی هێز و دەسەڵات و پێگەی ڕابوونی ئیسلامی ، جا ئەگەر سەیری قورئان بكەین
دەبینین كە گەیشتن بەو ئامانجەش هەر لە بەهێزكردنی لایەنی ئیمانی و ڕوحیمانەوە سەرچاوە
دەگرێت ، ئەوەتا خودای پەروەردگار لە باسكردنی سەركەوتنەكانی داود ( درودی خودای لەسەر
بێت ) دەفەرمووێت [ وَاذْكُرْ عَبْدَنَا دَاوُودَ ذَا الْأَيْدِ
إِنَّهُ أَوَّابٌ (17) إِنَّا سَخَّرْنَا الْجِبَالَ مَعَهُ يُسَبِّحْنَ
بِالْعَشِيِّ وَالْإِشْرَاقِ ] ص 17-18 ..... واتە / یادی بەندەی دڵسۆزمان ( داود ) بكەنەوە : كە هێز و توانا و دەسەڵاتمان
پێ بەخشیبوو ، ئەو بەتەنگ ڕەزامەندی ئێمەوە بوو بۆیە هەمیشە دڵی لای ئێمە بوو ، هەتا
كەژ و كێوەكانمان بۆ ڕام هێنابوو كە ئەوانیش تەسبیحاتی خودایان دەكرد و پێكەوە لە
دەمەوئێواران و بەرەبەیاناندا.
لەبەرهەمی ئەم بۆ خودا سوڵحانەش ، بەتایبەت
گرنگیدان بە دوو كاتی زێڕین بۆ عیبادەت و خواپەرستی ( بِالْعَشِيِّ
وَالْإِشْرَاقِ ) خودای میهرەبان سێ نیعمەتی پێ بەخشین ، بەڵێ سێ نیعمەت كە پێویستی ئێستای
هەموو سەركردە و كادیرێكی ئیسلامیە ، ئەو سێ نیعمەت و خەسڵەتەش بریتین لە (
فراوانكردنی دەسەڵات – حیكمەت و دانایی – قسەزانی ) [ وَشَدَدْنَا مُلْكَهُ
وَآَتَيْنَاهُ الْحِكْمَةَ وَفَصْلَ الْخِطَابِ ] ص 20 ..... واتە / ئێمە بە بەهێزكردنی پاشایەتیەكەی دەسەڵاتمان
فراوانكرد ، وە حیكمەت و دانایمان پێ بەخشی ، وە فێری قسە و فەرمانی بەجێمان كرد.
هەموومان دەزانین لە مەملەكەتێك كە
موسڵمانان زیاد لە 95% ی دانیشتوانەكەی بێت ، وە هەموو كوچە و كۆڵانێك مزگەوتێكی تیابێت
، وە مزگەوتەكان جمەیان بێت لە ئیمانداری دەست بە دەستنوێژ و نوێژخوێن ، نەدەبوو دەسەڵات
و پێگەی ئیسلامیەكان ئەوەندە لاواز بێت.
جا ئەگەر دەمانەوێت لە قۆناغی
داهاتوودا دەسەڵاتی خۆمان فراوانتر بكەین و بە حیكمەت و داناییەوە مامەڵە لەگەڵ ڕودا
و پێشهاتەكاندا بكەین و بە زمانێكی شیرین و حەقبێژانە قسە لەگەڵ دەوروبەرمان بكەین
، پێویستە بەخۆداچونەوەیەكی لایەنی ئیمانی و ڕوحی خۆمان بكەین ، بەتایبەت گرنگی بدەین
بە نوێژی جەماعەتی بەیانیان و عیشایان ، بێگومان خودا بارودۆخی هیچ قەوم و گەلێك
ناگۆڕێت ( لە ناخۆشیەوە بۆ خۆشی ، لە زەلیلیەوە بۆ سەربەرزی ، لە گرانیەوە بۆ هەرزانی
) هەتا خۆمان نەگۆڕین [ إِنَّ اللَّهَ
لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ ] الرعد 11 ، هەمووشمان دەزانین كە تەنها بەندە
شیاو و چاكەكار و بۆ خوداسوڵحاوەكان دەبنە خاوەنی ئەم زەویە [ وَلَقَدْ
كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِنْ بَعْدِ الذِّكْرِ أَنَّ الْأَرْضَ يَرِثُهَا
عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ ] الانبياء 105
چاوەڕوانی ( زنجیرەی سی و یەك ) بن.
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021