وێكاری و بەخۆدا چوونەوە / زنجیرەی سی و چوار :

وتار/ 07/06/2021 380 جار بینراوە

موحسین حسێن

نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە
✍🏻 زنجیرەی سی و چوار :  گۆڕان لەهەست ‌و نەست ‌و
      هەستیاری ‌و ژاوە ژاو و قاوقیژەوە بۆ ژیری ‌و زانستی
       **********************************************
بەداخەوە : ئێمەی شوێنكەوتووانی ڕابوونی ئیسلامی سۆزداریمان كردۆتە بناغەی كار ‌و ڕوداوە مێژوویەكان و بیرەوەریەكانمان زیاتر ڕاپێچی لێكدانەوە سۆزداریەكان كردوە ‌و كەمتر لە دەرگای عەقڵ دەدەین ، بۆیە دەبینین ژیری ‌و زانستی بوون مەگەر جار جارە ببێتە میوانمان ، جا بۆ ئەوەی خوێنەران ئاگاداری ئەو عاطیفە ‌و سۆزداریە  بن كە ئەمڕۆ دەست لەملانی هەنگاوەكانی ڕابوون بووە ، بەكورتی سەرنجتان بۆ هەندێكیان ڕادەكێشم:
1. لەخۆ ڕازیبوون ‌و بەخۆدا هەڵگووتن.
2. ناوەند نەگرتن لە خۆشەویستی ‌و رق لێبوون.
3. خەوبینین بە داهاتوویەكی پرشنگدار بە بێ‌ ئیشكردن ‌و هەنگاونان بۆی.
4. ڕنینەوەی بەری بەهەمی خەبات پێش پێگەیشتنی.
5. لە كاتی ئەنجامدانی كردەوەدا تەنها نیەت پاكیەكەی لەبەر چاو دەگیرێت بە بێ‌ ئەوەی لە صواب بوونی بپرسرێتەوە.
6. بەبیانوی تەوەكولەوە بەكار نەهێنانی میكانیزم بۆ هەنگاو و كارەكان.
7. تێنەگەیشتن لە قەدەر و نەزانینی یاساكانی قەدەر ، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كە سونەنی خوایی لە بەڕیوەچونی كەون ‌و كۆمەڵگا فەرامۆش بكرێت ، وە واتێبگەین كە قەدەر فەوزایە.
8. بوونی موبالەغەی زیاد لە پێویست لە پێناسەی شتەكان ‌و وێنەكردنی ڕوداوەكان . بۆ نموونە وا وێنەی ( كیانی صهیۆنی) دەكەین كە هێزێكە هەموو جیهان بەڕێوە دەبات.
بەو هیوایەی لە قۆناغی داهاتوودا بە عاتیفی مامەڵە لەگەڵ ڕوداوەكان نەكەین ، چونكە لە واقعێكدا كە بچوكترین ڕێز لە عەقڵ بگیرێت ‌و لێكدانەوەی عەقڵ حسابی بۆ بكرێت ، ئەوا ڕوداوەكان چەندە لە پڕ بێن ‌و چەندەش تەكان بدەن ، هێشتا هەر قابیلی ئەوەن كە بە شێوەیەكی عەقلانی تێیانفكرین ، ڕووداوە تاڵ ‌و شیرینەكانی ڕابوونی ئیسلامیش هەموومانی فێری جۆرێك لە خۆناسین ‌و بەخۆداچوونەوە كردوە و بوونەتە ئەزموونێك گەشەی بەعەقڵمان داوە ، كەواتە نابێت ئەمجارە تەنها هەستەكانمان بدوێنین ‌و راپێچی ناو یادەوەریەكانیان بكەین ، بەڵكو دەبێت هوشیاریمان بیدار بكەینەوە تا ئاراستەی نیگامان لەتەماشاكردنی لاشە شەتەك ‌و ماندووەكان بگوێزینەوە بۆ تەماشاكردنی ئاسۆكانی بەردەوامی.
چاوەڕوانی ( زنجیرەی سی و پێنج ) بن

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌