نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی سی و دوو

وتار/ 19/05/2021 420 جار بینراوە

موحسین حسێن

نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە
✍🏻 زنجیرەی سی و دوو : گۆڕان لە ووتە و مشتومڕو زۆر بڵێیەوە بۆ بەخشین ‌و كردەوە
(  ) (  ) (  ) (  ) (  ) (  ) (  ) (  ) (  ) (  ) (  ) (  ) (  ) (  ) (  ) (  ) (  )
یەكێك لە نیشانەكانی موراهیقیەتی ڕابوون بریتیە لە ڕۆچونی شوێن كەوتووانی لە قسەی زۆر ‌و زل ، لە قال ‌و قیل ، دیارە ئەم سیفەتەش ( قسەی بێ‌ كردەوە ) نە سود بە ئێستای ڕابوونی ئیسلامی دەگەیەنێت وە نە داهاتووشی لەسەر بونیاد دەنرێت ، ئێستا ئەگەر گەڕان بە شوێن بابەتێكی عەقیدەیی یان فیقهیدا بكەین لە نێو ( google ) دا دەبینین ژمارەی ئەو كەسانەی كە قسەیان لەسەر ئەم بابەتە كردوە زۆر زیاترن لەوانەی كە جێبەجێیان كردوە ، بەڵام ئەگەر لە وڵاتانی ئەوروپا بابەتێكی وەك ( Social ) بە نموونە وەربگرین ، سەرەڕای ئەوەی كە زۆربەی دەوڵەتەكان جێبەجێی دەكەن كەچی ژمارەیەكی زۆر كەم قسەیان لەسەر كردوە.
جا ئەگەر ئەم حاڵەتە نامۆیە بەردەوام بێت ئەوا شوێنكەوتووانی ڕابوونی ئیسلامی ئاڕاستەیەك وەردەگرن كە پابەندی خۆیان بە ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە تەنها بە ووتە دەربڕن ، دیارە ئەمەش لەسەر حیسابی كردەوە ، بێگومان هەنگاوێكی لەو جۆرەش هەڕەشەیەكی ترسناك دەبێت لەسەر داهاتووی ڕابوونی ئیسلامی و شارستانیەتی ئیسلامی ، بەجۆرێك كە ئەگەر لە یەك هەفتەدا هەموو ئوممەی ئیسلامی بمرن مرۆڤایەتی زەرەرێكی وا ناكات ، بەڵام ئەگەر دانیشتوانی وڵاتێكی وەكو( یابان ) تەنها بۆ ماوەی هەفتەیەك مانبگرن و كارنەكەن ، ئەوا مرۆڤایەتی زەرەرێكی زۆری بەردەكەوێت ، جا پێویستە ئەم حاڵەتە نەخوازراوە ڕاست بكەینەوە ، چونكە یەكێك لە سیفاتی ئیماندار بریتیە لەوەی [ وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ ] المؤمنون 3 ....  واتە: ئەوانەی كە لە گوتاری بێ‌ سوود‌و پوچ وە لە كرداری نابەجێ‌‌و بێ‌ هوودە دوورە پەرێزن.
هەرگیز ئاینی پیرۆزی ئیسلام قسەی بێ‌ كردەوە قبوڵی ناكات ، چونكە پەروەردگار لە بارەی ئەو كەسانەی كە قسەی بێ‌ كردەوە دەكەن دەفەرمووێت [  يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لاَ تَفْعَلُونَ* كَبُرَ مَقْتًا عِندَ اللهِ أَن تَقُولُوا مَا لاَ تَفْعَلُونَ ] الصف 2 .... واتە : ئەی گەلی خاوەن باوەڕ بۆچی شتانێك دەڵێن ‌و كردەوەی بە دوودا نایەت ؟ بۆچی گوفتارتان دژی كردارتانە ؟ خودا خەشم ‌و ڕقێكی گەورەی بۆ ئەو كەسانە هەیە كە شتانێك دەڵێن ‌و نایكەنە كردەوە.
بەو هیوایەی قۆناغی داهاتوو پێوەر كردەوە بێت نەك قسە و زمان لوسی.
چاوەڕوانی ( زنجیرەی سی و سێ‌ ) بن.

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌