سیستەمی تەندروستی کوردستان لە مەترسیدایە

وتار/ 28/01/2017 641 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

 سیستەمی تەندروستی کوردستان لە مەترسیدایە
سەلیم میراودەلی
ئاشکرایە  ڕۆڵ و کاریگەری تەندروستی چەند گرینگ  بایەخی ھەیە، ژیانی ھەموومانی پێوە بەندە بەتایبەتی ھەژار و کەمدەرامەتەکان  ، بەداخەوە دوای ٢٥ ساڵ حکومڕانی کوردستان نەتوانراوە وەکو پێویست ،بایەخ بە تەندروستی بدرێت ، تەنانەت لە زۆربەی بنکە تەندروستیەکان تەنھا لە ھەفتەیەکدا چوار ڕۆژ دوام دەکەن باقایتر دەرگا بەسەر ھاوڵاتیاندا داخراوە یاخود بەشەکانیتریش بێ گرفت نین ، بۆ نمونە لە نەخۆشخانە گشتیەکان کاتێک ھاوڵاتیەک پێویستی بە تاقیگە ھەبێت بۆ چەندین مانگ دەبێت چاوەڕوانی بێت ، ئەوە لە کاتێکدا بەرپرسان و خوا پێدراوەکان ھەرگیز بۆ بچوکترین نەخۆشی بێت نە خۆیان و نە خانەوادەکانیان سەردانی نەخۆشخانەکان ناکەن ، وەکو سەرۆکی پێشوی  میسر کەتێک بە مەبەستی چارەسەر کردن چوبوە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەوروپا بە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی وتبوو من سەرۆک کۆمارم ، لە وڵامدا بەڕێوبەرەکە بەڕێزەوە پێی گوت ئەگەر تۆ بەرپرسبیت لە نیشتیمانەکەت ئەی بۆ لە وڵاتەکەی خۆت چارەسەری خۆت نەکردوە ، ئەو وڵامە بۆ ھەموو ئەو بەڕێزانەی وڵاتی ئێمەشە ئەگەر خۆتان بە بەرپرس و برا گەورە دەزانن ئەی بۆ نایەن بۆ ناو ھەژاران تاوەکو  چارەسەری گرفتەکان بە گشتی و تەندروستی بەتایبەت بکەن.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌