چۆن ڕووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە

وتار/ 26/01/2017 711 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

چۆن ڕووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە
سەلیم میراودەلی
کاتێک نیشتیمان ڕووبەڕووی ھەر مەترسیەک بێت جا ناوخۆی بێت یان دەرەکی ئەرکی ڕۆشەنبیران و وڵات پارێزان و ئەدیبان و نوسەران و ھونەرمەندانە ھاونیشتیمانان ئاگاداربکەنە و ئەوانەی دەبنە ھۆی تێکدانی ناو ماڵی کورد بە ناشرینترین شێوە پیشانی گەلیان بدەن و بە خیانەت و دژ بە ئیرادەی گەل بیان شوبھێنن بۆ ئەوەی ڕوویان نەبێت خیانەت بە گەل و نیشتیمانەکەیان بکەن ، دەسەڵاتیش لەو مەترسیە گەورەیە ئاگادار بکەنەو بۆ ئەوەی بە یاسایەکی توند ڕووبەڕووی گەندەڵچیەکان ببێتە و جا لەھەر پۆست و پایەکدابێت چونکە بێ گومان کەس لە گەل و نیشتیمان بەڕێزتر نیە ، ھەرگیز نابێت کەسانێک بە خوێنی پیرۆزی شەھیدەکانمان بازرگانی بکەن بە دڵنیایەوە ئەو دەستکەوتەی بە دەستمان کەوتەو سەدان ساڵە گەلی کورد خەباتی بۆ دەکات و بە یەک ڕیزی و یەک ھەڵوێستی بونیادی ناوە و نابێت بە دوبەرەکی و یەکتر تواندنەو بوار بدەینە دز و گەندەڵ و نیشتیمان فرۆش و شۆڕش فرۆش و گەل فرۆش کە بەداخەوە ئەو بارودۆخە نەخوازراوە بۆ ئەمڕۆ  خوڵقاندوە ،
ئاشکرایە لە سەرجەم وڵاتە پێشکەوتوەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارای و گرفتەکانی ئابوری ڕووبەڕووی نیشتیمان ببێتەوە جا بەھەر ھۆکارێک بێت ، بە زووترین کات  لایەنە پەیوەندارەکان بە جدی بیر لە چارەسەری بنبڕکردن دەکەنەو بۆ ئەوەی ھاوڵاتیانی ھەژار و کەم دەرامەت زیانی کەمتر بەربکەوێت یان خزمەتگوزەریە گشتیەکان ڕانەوەستێت ، بە یاسای توند ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبنەوە کە دەبنە ھۆی گرانی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی نەتەوەی ، سیستەمی ژیان بە جۆرێک ڕێک دەخرێت کە ھاونیشتیمانیان ھەست بە بەرپرسیایەتی ھاوکاری و ھەماھەنگی دەوڵەت دەبن بە ئەرکی نیشتمانیان ھەڵدەستن بە ھاوبەشی خزمەت بە نیشتیمانەکەیان  دەکەن ، وەلێ بەداخەوە لە ھەرێمی کوردستان بە ھۆی بێ پلانی و بەفیڕۆدانی سامانی نیستیمانی گەلەکەمان  قەیران پەرەی سەندوە کە سیستەمی ژیانی بە تەواوەتی پەک خستوە ، بب گومان زەرەرمەندی یەکم ھاوڵاتیانن بەگشتی و ھەژارانن بە تایبەتی ، ئەو قەیرانەی ئەمڕۆ ڕووبەڕوومان بۆتەوە بەھۆی نا ڕێکیە لە سیستەمی دەوڵەتداری و ئابوریدا ، ئاخر پێم ناڵێن لە چ سیستەمێکی دەوڵەتداری جیھاندا  بەم شێوە زۆرە خەڵکی بکەیتە موچەخۆری بێ کار ببێتە بارێکی گران بەسەر ئابووری نیشتیمان بەتایبەتی خانەنشینی پلە بەرزەکان کە ھچەرچوار ساڵێک بەسەدان مووچەخۆر بە پارەی باش خانەنشین دەکرێت ناچێتەوە سەر کاری پێشو واتا پێش بوونی بە ئەندام پەڕلەمان یان وەزیر و ھتد ، لەوەش خراپتر بە تەنھا پشتی بە داھاتی نەوت بەستوە ئەویش بەو شێوەیە ناڕوونیە ، ھیوادارم ئەو قەیرانە ببێتە وانەیەکی گرینگ بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە لە ئایندەدا بەشێوەیەکی سیستماتیک و ھاوچەرخانە ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرێت ئەرک و مافی ھاونیشتیمانان دابین بکات.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌