وەڵامێکی سەرپێیی و خێرا بۆ وتەکانی لاهوری شێخ جەنگی

وتار/ 18/01/2017 1565 جار بینراوە

هۆشیار عەبدوڵڵا

وەڵامێکی سەرپێیی و خێرا بۆ وتەکانی کاک لاهوری شێخ جەنگی..


لە گرتەیەکی ڤیدێۆیی بڵاوکراوەدا و لە کاتی قسەکردنی بۆ کادرانی حزبەکەی لە دەربەندیخان کاک لاهور باس لەوە دەکات گوایە گۆڕان لە دژی یەکێتی ڕۆیشتوە ئیتیفاقی لەگەڵ پارتی کردوە .
هەر ئەو نا چەند جاری تر گوێم لەو ئیتیهامەی هەندێ کادیری تری بەڕێزی یەکێتی بوە بە پێویستم زانی ئەو ڕونکردنەوەیە وەک وەڵام بۆ کاک لاهور و هەموو ئەوانەی تر ڕابگەیەنم ؛
گۆڕان لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ساڵی ۲۰۱۳ و دەرکەوتنی ئەوەی یەکێتی دەنگی کەمی هێناوە ، کاک نەوشیروان بە پەلە و لە لێدوانێکی تەلەڤزێۆنی خێرادا هەر زوو وتی هیچکەس شکستی نەهێناوە و هەموان سەرکەوتوو بوین .
دوای ئەنجامە فەرمیەکان کاک نەوشیروان لەسەر چەندین ئاست و بە چەندین کەسدا لەوانە د.بەرهەم، کاک کۆسرەت، د.نەجمەدین کەریم وەڵامی نارد بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەم ناوەرۆکە کە ( بەڕێزان سەرکەوتنی ئێمە سەرکەوتنی ئێوەیە ، کورسیەکانی ئێمە بە هی خۆتان بزانن و هەژدە زائید بیست و چوار ئەکاتە چل و دوو ، فەرمون با لێکیان بدەین و ئێمە داوای ئەوە بکەین کە مافی تەشکیلی حکومەتمان هەبێت ، کاک نەوشیروان ئەوەشی وتبوو ، کە ئەو هەنگاوەمان دژی هیچ حزبێک بە دیاریکراوی پارتی نیە هێندەی ئیئتلافێکە بۆ دروستکردنی کوتلەی گەورە و ئەوەشی پێ وتبون کاتێک ئێمە ڕاسپێردراین بۆ تەشکیلی حکومەت باسەرۆکی حکومەت لە ئێوە بێت تا هەست نەکەن ئێوە لە هەڵبژاردن شکاون).
نوسەری ئەم دێرانە کە ئەوکات لە نزیکەوە ئاگاداری مبادەرەکەی کاک نەوشیروان بو بێ پرسی خۆی وتارێکی نوسی بەناوی ۱٨+۲٤ بۆئەوەی فشارێک لە ئاستی قاعیدەی هەردولا دروست ببێت بەو ئاراستەیە، بە تایبەت کە چەند کابینەیەک حکومەت لای پارتی بوو مافی گۆڕان و یەکێتی بوو وەک ئیستیحقاقی ئینتیخابی کابینەی نوێ تەشکیل بکەن .
ئەو بەڕێزانەی ناوم بردن کاتێک قسەکانی کاک نەوشیروانیان گەیاندبوو بە مەکتەبی سیاسی یەکێتی ، ڕاستەوخۆ و بە پەلە کاک مەلا بەختیار چاوپێکەوتنێکی ساز کرد لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت و وتی نەوشیروان مستەفا داوای لێمان کردوه موئامەرە لە پارتی بکەین ، بەڵام ئێمە هەر لەسەر ڕێکەوتنی ستراتیژی لەگەڵ پارتی بەردەوام ئەبین و ئێمە حکومەت تشکیل دەکەین ، کاتێک ئێمە ئەو کات لە کەی ئێن ئێن ، هاتینە قسە لەو چاوپێکەوتنەی کاک بەختیار ، ڕونکردنەوەیدا و چاوپێکەوتنەکەی ڕەتکردەوە بەڵام ڕۆژنامەکەش و پەیامنێرەکەی شەرقولئەوسەت ڕونکردنەوەیاندا و کات و شوینی چاوپێکەوتنەکەشیان باسکرد کە بەڵێ قسەکان هی کاک بەختیارن، جا حەقە کاک لاهور و هەموو بەڕێزێکی تر وەک خۆی شتەکان باس بکەن .
لە کۆتایدا دەڵێم ، من ئەو کاتەش دژی ئیتیفاقی گۆڕان و پارتی بوم و وتاری دیشلەمەخواردنەوەکەم لە دژی ئەو ڕێکەوتنە نوسیوە و پێم وابوو هەڵەیە ، بەڵام ئەگەر ئەو هەنگاوە سیاسیەی گۆڕان هەڵەش بێت، بەرپرسیارێتیەکەی زیاتر لە ئەستۆی یەکێتی و ئێوەیە کە لە لایەک بەدەم مبادەرەکەی کاک نەشیروانەوە نەهاتن ، لە لایەکی ترەوە تەهدیدی گۆڕانتان دەکرد کە ناتوانێ بەو دەنگە زۆرەوەشەوە بەشداری حکومەت بکات و وتە بەناوبانگە ماتماتیەکیە لێوان لێو لە دیموکراسیەکەی ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیمان بیر ماوە کە دەیگوت هەژدە زیاترە لە بیست و چوار .
هۆشیار عەبدوڵا
هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان.


نوێترین نوسینەکانی هۆشیار عەبدوڵڵا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌