دوو قسە یەکیان بۆ حکومەت و ئەوی تر بۆ حزبەکان.
وتار/
29/03/2020
705 جار بینراوە
هۆشیار عەبدوڵڵا
دوو قسە یەکیان بۆ
حکومەت و ئەوی تر بۆ حزبەکان.
*هۆشیار عەبدوڵا
قسەی یەکەم:
ئەو ژمارانەی ئێمە
دەیانڵێین لەسەر زاری میدیاکانی حکومەت خۆیەوە:
پرسیار:ئایا لە
مانگی سێ دا ، دو جار موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە هاتوە؟
وەڵام :بەڵێ.
پرسیار:بەڵگە؟
وەڵام:بڕوانە وێنەی
ژمارە ۱ و ژمارە ۲
کە هەردوکیان لە کەناڵەکەی
سەرۆکی حکومەت خۆیەوە وەرگیراون،یەکیان وتەبێژی حکومەت لە رۆژی دوی ئەم مانگەدا ۳/۲ دەڵێ (پشکی هەرێم بە هەوڵی رێزدار مەسرور بارزانی خرایە سەر هەژماری حکومەتی
هەرێم) دوەمیان هەر کەناڵەکەی سەرۆکی حکومەت لە بیست و شەشی ئەم مانگە ۳/۲٦ و لەسەر زاری بەریوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندی بڵاویکردۆتەوە کە پشکی
هەرێم لە بەغداوە گەیشتوە.
پرسیار:ئەو دو موچەیە
هی کام مانگ بون؟
وەڵام: هی مانگەکانی
دو و سێی ساڵی ۲٠۲٠ بون.
پرسیار:هیچ موچەیەک
لە بەغداوە دواکەوتوە؟
وەڵام:لە مانگی ۱ ی ساڵی ۲٠۱۹ بە گویرەی یاسای موازەنە تا ئێستا ۱٥ جار پشکی هەرێم تا ئەم مانگی سێیە(ئازار)هاتوە.
باشە لە ماوەی نێوان ۲٤ رۆژدا دو جار پشکی هەرێم هاتوە،وتەبێژی حکومەت دەڵێ کەی
پشکی هەرێم لە بەغداوە بێت موچە دابەش دەکەین ئایا لە ماوەی ئەو ۲٤ رۆژەدا کە دوجار پشکی هەرێم لەبەغداوە هاتوە حکومەتی هەرێم موچەیەکی تەواویشی
دابەشکردوە؟
ئایا کە ماوەی نێوان
هاتنی دوجار پشکی هەرێم ۲٤ رۆژە،ماوەی نێوان دو موچەی هەرێم بۆ فەرمانبەرەکانی
چەندە؟
ئایا کاتێک بەغداد
موچەی مانگی سێ دەنێرێ لێرە هەرێم هی مانگی چەند دابەش دەکا؟
با وەڵامی ئەو پرسیارانە
بۆ فەرمانبەران خۆی جێبهێڵین.
پرسیار: راستە سێ
ملیار دینار بۆ کۆرۆنا لە بەغداوە بۆ هەرێم هاتوە؟
وەڵام:بەڵێ.
پرسیار:بەڵگە؟
وەڵام:لێدوانی پەرلەمانتارێکی
پارتی لە لیژنەی تەندروستی ۲٥ ی ئەم مانگە، ئەمجارەیان کەناڵەکەی سەرۆکی
هەرێم بڵاویکردۆتەوە.بڕوانە وێنەی ژمارە سێ.
ئەوەی سەرەوە راستیەکانە
لە زاری میدیاکانی خۆیانەوە.ئیدی بۆچی کە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق هێڵ بەژێر
ئەو ژمارانەدا دێنن و پرسیاریان لێ دەکەن لە بری وەلامێکی لۆژیکی بۆ خەڵک و فەرمانبەران
دەکەونە جوابی متشنج و دەهری دەبن؟!
ئەرکی ئێمە وەک نوێنەر
خۆ هەر ئەوەنیە لە بەغداد فشار بکەین و بە یاسا پشکی هەرێم رێکبخەین بەڵکو ئەوەشە
کە بزانین لێرە لە هەرێم دەگاتە دەستی فەرمانبەر یان نا ؟!
قسەی دوەم:
حکومەتەکەی(پارتی،یەکێتی،گۆڕان)
ئەگەر بە فعلی حکومەتە دەبێ لەبری خۆسەرقاڵکردنی بە وەڵامی ئێمەوە بیر لەوە بکاتەوە
ئەگەر وەک حکومەتانی دیکە ناشتوانێ بودجەی تایبەت بۆ قەرەبوی کەرتی تایبەت و زیانلێکەوتوانی
کۆرۆنا تەرخان بکا،لانی هەرەکەمیی ئەرکەکانی بریتیە لەوەی ئەو موچەیەی لە بەغداوە
دێت لە کاتی خۆیدا دابەشی بکا.
دوریش بکەونەوە لەو
نەفەسە سیاسیە دواکەتوەی پێتان وایە دەبێ پەرلەمانتار کە نوێنەری خەڵکە بە ئیزنی ئێوە
قسە بکا و لەبری لایەنگری ئەو خەڵکەی دەنگی پێداوە بێت چەپڵە بۆ شکستەکانی ئێوە لێبدا،لە
کوێی دونیای دیموکراسی ئیشی پەرلەمانتار وەصف و ثەنای حکومەت بوە وەک ئەوەی ئێوە
دوای دەکەن؟!،خەڵك بۆیە نوێنەرەکانی دیاریکردوە تا شەری موچە و ژیان و مافەکانی
بکا مەگەر یەکێک لە ئەرکەکانی پەرلەمان چاودێریی حکومەت نیە؟!
با ئەوەش ڕون بێ،ئیلتیزامی
پەرلەمانتار بەرامبەر حزبەکەی ئیلتیزامە بەرامبەر ئەو بەڵێن و وەعد و بەرنامەیەی کە
لە کاتی هەڵبژاردندا حزبەکەی بە خەڵکی داوە،بۆ ئەوەی لە کوردستاندا خەڵکی بزانن
کامیان پابەندن بە حزبەکەیانەوە پەرلەمانتارەکان یا سیاسیەکانی دەبێ خەڵک بگەرێتەوە
بۆ دروشم و بەرنامەکانی کاتی هەڵبژاردنی ئەو حزبە چونکە لەسەر ئەو بنەمایە خەڵک دەنگ
و سەنگی داوە بە حزبەکان.
*ئەندمی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران.
نوێترین نوسینەکانی هۆشیار عەبدوڵڵا
-
هۆشیار عەبدوڵڵا
29/03/2020
-
هۆشیار عەبدوڵڵا
06/11/2019
-
هۆشیار عەبدوڵڵا
08/04/2017
-
هۆشیار عەبدوڵڵا
25/02/2017
-
هۆشیار عەبدوڵڵا
18/01/2017
-
هۆشیار عەبدوڵڵا
21/12/2016