ئافەرین مەسعود بارزانی..
وتار/
06/11/2019
871 جار بینراوە
هۆشیار عەبدوڵڵا
ئافەرین مەسعود بارزانی..
هۆشیار عەبدوڵا
لەو مەراسیمەی کە بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمەوە بۆ نێچیرڤان بارزانی رێکخرابو،مەسعود بارزانی بەڵێنی هەمو پشتیوانیەکی پێدا،کەچی دوجارە ئامادەی کۆبونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم نابێت لەگەڵ حزبەکان،ئاماژەکانی ئامادەنەبونی بارزانی هەر ئەوە نیە بڵێ سەرۆکی حزبەکانی تر بە شایستە و هاوشانی خۆم نابینم،بەڵکو ئاماژەشە کە نایەوێ پشتیوانیەکی مەعنەوی ئاسایی برازەکەشی بکا کە ئامادەبونە لە کۆبونەوەکانیدا.
وا وتمان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بارزانی خۆی پێ لەسەروی دامەزراوەکانی هەرێمدایە و بارەگاکەی خۆی پێ دامەزراوەیەکە لەسەروی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت،لەگەڵ سەرۆکی کۆماریش هەمان شتیکرد و دەکا، بەرهەم سالح رۆژی سیشەممە بەر لە کۆبونەوەی حزبەکان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم رۆیشتوە بۆ لای بارزانی، بەمانایەکی دی حساب بۆ سەرۆکی کۆماریش ناکات یا کۆبونەوەیەک سەرۆک کۆماریشی تێدا بێت ئەو لای نەنگیە بەشدار بێت.
بارزانی؛کە حساب بۆ سەرۆکی کۆمار و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی هیچ حزبێکی کوردستانی ناکات،دەستی خۆش بێت،حەقیەتی خۆی بکاتە مەرجەعی هەمویان،دەزانن بۆ؟! چونکە کێ لەسەر حزبەکانی تر تایبەت یەکێتی و گۆڕانی فەرز کردوە قبوڵی بکەن؟! بارزانی بۆ وا نەکا ؟! دەزانێ لەو بەرپرسە کوردانەی لە ناو هاوکێشە سیاسیەکەی عێراق و هەرێم شتیان بەدەستە و کەسی یەکەمی حزبی و حکومین کەسی تیا نەماوە و نیە پێی بڵێ تۆ سەرۆکی پارتێکی سیاسیت و بەس، حزبەکەی تۆ چەند گەورە بێت یا نا دواجار سەرۆکی حزبێکیت نەک هەموان.
کەسێک نیە لەوانە بڵێ پارتی کە سەری زمان و بنی زمانی یەکڕیزی و یەکڕیزی و یەکڕیزیە بۆچی سەرۆکەکەتان نایەتە ریزەوە و بە تەنها خۆی ریزێکی جیایە.؟!
با واش تەفسیر نەکرێت کە من کۆبونەوەکانم زۆر لا گرنگن بۆیە باسی ئامادەبون و نەبونی بارزانی دەکەم،بە پێچەوانەوە نە ئومێدم بەو کۆبونەوانە هەیە و نە کاستە سیاسیە بریار بە دەستەکەی هەرێم بەڵام قسەکە لەسەر ئەو ئاماژانەیە کە لە خۆ بەزلبینینی بارزانی دەخوێندرێنەوە.
مێژوی ئەو خۆ بە پڵنگکردنەی بارزانی لەناوخۆی هەرێمدا لە ئێستاوە دەست پێناکات و رەهەندی زۆری هەیە و قسەی زیاتر هەڵدەگرێت بەڵام هێندە هەیە لە غیابی جورئەتی ئەوانی تردا هەر دەبێ بڵیین وەڵا ئافەرین بارزانی و دەستت خۆش بێت.
داخی ئەوەمە هەن زو زو لێیان دەبیستم دەڵێن لەسەر رێبازەکەی کاکە نەوە و مام بەردەوامین!؟.
نوێترین نوسینەکانی هۆشیار عەبدوڵڵا
-
هۆشیار عەبدوڵڵا
29/03/2020
-
هۆشیار عەبدوڵڵا
06/11/2019
-
هۆشیار عەبدوڵڵا
08/04/2017
-
هۆشیار عەبدوڵڵا
25/02/2017
-
هۆشیار عەبدوڵڵا
18/01/2017
-
هۆشیار عەبدوڵڵا
21/12/2016