بەداخەوە مەترسیەکانی گەندەڵی لە زیادبووندایە

وتار/ 16/01/2017 676 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

بەداخەوە مەترسیەکانی گەندەڵی لە زیادبووندایە
سەلیم میراودەلی
ئەمڕۆ سەردانی بریکاری خوراکم کرد کە تەنھا برنجی بۆ ھاتبوو ، ئەویش لەبەر خراپی و ماوەی بەسەرچون و کوالێتی خراپ کەس سودی لێ وەرناگرێت و بەکەڵکی خواردن نایەت ، لەکاتێکدا کە قەیرانی دارای بۆتە دیاردەیەکی مەترسیدار و ڕۆژانە دەیان ئاستەنگ لەبەردەمی ھاوڵاتیان دروست دەکات ، کەچی سەڕەڕای نەبوونی چارەسەرێکی گونجاو بەشە خۆراکی ھاوڵاتیانیشی گرتۆتەوە ، ئێمە باش دەزانین کە بەرپرسان سود لەو خواردنە خراپە نابینن دیارە خەم ساردیشن بەرامبەر بە ھاوڵاتیان ،ھیوادارم بەڕێزیان بفەرموون سەردانی بریکارانی خوراک بکەن سەبارەت بە گرفتی ھاوڵاتیان ، کە ئەوە تاکە ئومێد بوو بۆیان ، بە مەبەستی دابین کردنی جەمێکی سادەی ژیانیان ، ئەو دیاردەیە ھەر لە برنجەکەدا نیە بەڵکو ئاردیشی گرتۆتەوە .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌