زنجیرەی دووەم لە زنجیرەكانی پەروەردەی منداڵ

وتار/ 11/01/2017 1420 جار بینراوە

موحسین حسێن

زنجیرەی دووەم لە زنجیرەكانی پەروەردەی منداڵ
موسین حوسێن
دایكان ‌و باوكان وێنەكێشێكی كارامەن
هەر وەك چۆن ئاماژەمان بەوەدا كە پەروەردە زانستێكە پێویستە لە چوارچێوەی پەرتووكەكان وەدەرینێین ‌و دەرگای ماڵەكانی بۆ واڵا كەین ، بەهەمان شێوە پەروەردە هونەریشە ، هونەرێكی وا كە هاوكار‌و تەواوكەری لایەنە زانستیەكەیەتی ، ‌وە مەهارە و شێوازی تایبەت بە خۆی هەیە.

كەواتە ئەی باوكان ‌و دایكانی خۆشەویستم:
ئێوە وەك وێنەكێشێكی داهێنەری سەركەوتوو ،  هونەرمەندی بواری پەروەردەن.
كاتێك وێنەكێش فڵچەكە هەڵدەگرێت ‌و وێنەیەكی جوان دەكێشێ‌ ‌و تابلۆیەكی جوان دەنەخشێنێ‌ ، پاش تەواوبوونی كارەكەی ناو و واژۆی خۆی لەسەر لەوحەكە تۆمار دەكات ئەنجا پێشكەشی دەكات ، بەمەش توانا ‌و كارامەیی خۆی نیشان دەدات ‌و ناوی خۆشی لە نێو زیهنی خەڵكیدا دەهێڵێتەوە.

ئەی باوكان ‌و دایكان ، پێویستە ئێوەی بەڕێز و سەنگین ئەو ڕاستییە بزانن ، كە ئێوە وەك وێنەكێشێكی داهێنەری كارامە دەست ڕەنگینیتان لە سلوكی منداڵەكانتاندا دەردەكەوێت ، ئێوە لاپەڕەیەكی سپیتان لەبەر دەستدایە كە بە لایەنە هونەریەكەی پەروەردە دەینەخشێنن ، ئێوەش وەك وێنەكێشە بەناوبانگەكان لەوحەیەكتان لەبەر دەستتدایە ، بەڵام جیاوازی لەوحەكەی ئێوە لەگەڵ لەوحەكەی بەردەستی ئەو تەنها ئەوەیە ، كە لەوحەكەی ئەو بێ‌ هەست ‌و نەستە ، بەڵام ئەوەی بەردەستی ئێوە لەپاڵ سپیەتی ‌و سافی ‌و بێگەردییەكەی نەفس ‌و دڵ ‌و عەقڵی منداڵەكەشتان ئامادەیی هەیە.

فڵچە ‌و ڕەنگەكانی بەر دەستتان بریتییە لە ئامڕا‌و شێواز ‌و ستراتیژ و ئەزموونەكانتان بۆ پەروەردەی منداڵەكانتان ، ئا لێرەدا گەمەی نیوان واتای ووشەكان ‌و بریسكانەوەی رەنگەكان دەست پێدەكات.

دیارە وەك بابای وێنەكێش ئێوەش ئەو تابلۆ جوانەی دەینەخشێنن ناو و واژۆی خۆتان هەڵدەگرێت ، پاش خۆتان كوڕ و كچەكانتان ناوی ئێوە هەڵدەگرن ‌و درێژە بە مانەوەی ناوەكانتان دەدەن ، ئیتر لە ڕێگەی ئەم هونەرەوە باشی ‌و خراپی ، وە جوانی ‌و ناشیرینی ئێوە دەردەكەوێت ، ئەگەر لەم هەنگاوەتان سەركەوتوو بن ئەوا ناوتان لە نێو لیستی نەمراندا دەمێنێتەوە.
كەواتە منداڵەكانتان بەرهەمی دەست ‌و خامەی ئێوەیە ، بە ئەندازەی گرنگیدانتان بە هونەرەكەتان تابلۆكەشتان جوانیەكانی خۆی نیشان كۆمەڵگا دەدات ، جا زۆر شورییە نەتوانین تابلۆكەی بەردەستتمان جوان بنەخشێنین.
بەو هیوایەی دایكان‌و باوكان تابلۆكانیان جێگای شانازی دونیا و قیامەتیان بێت.

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌