با ھەموومان دۆستی ژینگە و ژیانبین

وتار/ 10/01/2017 1859 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

با ھەموومان دۆستی ژینگە و ژیانبین
سەلیم میراودەلی
ھەموومان ھاوڕاین لەسەر سودەکانی نەمام و ژینگە وەلێ بەداخەوە بەھۆی پیلانی داگێرکەران و دژ بە مرۆڤایەتی، سەدان ساڵە  خاک و نیشتیمان و ژینگەمان ڕووبەڕووی مەترسیەکی یەکجار گەورەبۆتەوە وەلێ خۆشبەختانە تا ئەمڕۆش کوردستان لەڕووی ژینگەوە خۆی ڕاگرتەوە و مانەوەی خۆی پاراستوە ، بەڵام بەدەخوە بەھۆی نەبوونی حکومەتێکی سیستماتیک کە نەیتوانیوە وەکو پێویست لەکاتی خۆیدا سوتەمەنی بۆ ھاونیشتیمانان دابین بکات جارێکی تریش بەشێوەیەکی مەترسیدارتر ژینگەی کوردستان بەرو لەناوچون دەچێت ، سیمای جوانی کوردستان وەکو خۆی نامێنێت بۆ ئەم مەبەستە کاتی ئەوە ھاتوە ژینگە پارێزانی کوردستان جالاکیەکانی خۆیان ڕێک بخەن و دەسەڵاتدارانی ھەرێم لەو مەترسیە ترسناکە ئاگاداربکەنەوە ، لەڕێگای کۆڕ و کۆبونەوە و سیمینار و بڵاوکرەوەش خەڵکی کوردستان وشیار بکەنەوە بە دروشمی با ھەموومان دۆستی سینگە و ژیان بین بۆ ئەوەی مەترسی ژیان لەسەر خۆمان و نەوەی ئایندە نەمێنێ ،لەجیاتی بڕین و فەوتاندنی ھەر دارێک ساڵانە سەدان نەمام لە بۆنە و یادەکاندا بڕوێنین.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌