زنجیرەكانی پەروەردەی منداڵ
وتار/
02/01/2017
4937 جار بینراوە
موحسین حسێن
زنجیرەكانی پەروەردەی منداڵ
شێخ موحسین
زنجیرەی یەكەم
فێربوونی بناغەو بنەماكانی زانستی پەروەردەی
منداڵ
لەبەر ئەوەی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا لە
نێو خانەوادەكاندا كاری پەروەردە تا ڕادەیەك فەرامۆشكراوە، وەك بەڵێنم دابوو، هەوڵدەدەم
بۆ ماوەیەك لەسەر ئەم پرۆسەیە بنووسم، داواشم لە هاوڕێیانی خۆشەویستم ئەوەیە كە
بتوانن بە سەرنجە جوانو بەهێزەكانیان زنجیرەی بابەتەكان بە هێز و بە پێز بكەن، تا
هەر یەكەمان بتوانین ئەزموونی خۆمان بگەیەنینە هاوڕێكانمان بۆ ئەوەی برایانمان ببنە
باوكێكی سەركەوتوو، وە خوشكانیشمان ببنە دایكێكی سەركەوتوو، چونكە نەوەی نوێ لەبەردەم
هەڕەشەیەكی گەورەدایەو ئەركی ئێمەیە بیانپارێزین.
جا ئەگەر هەموو جیلێك موحتاجی جیلەكانی
پێش خۆی بێت، ئەوا ئێمە موحتاجی جیلی دووا خۆمانین، چونكە جیلی نوێ مێژوویەك
دروست دەكات كە چەندین نەوەی دووا خۆی چاوی لێ دەكات، جا یان لە ڕێچكەی بە ئاواتگەیشتنی
خۆیاندا توشی ئازارو خەسارەتو تێكشكان دەبن, یان دووا جار دەبنە فریادڕەسو زامەكانی
مێژووی ڕابوونی ئیسلامیو مێژووی نەتەوەی كورد سارێژ دەكەن، جا بۆ ئەوەی خۆگر بن لە
بەرامبەر شەڕانیەتی مرۆڤە بێ هەستەكان كە دەیانەوێت لەسەر ڕێچكەی دۆزینەوەی بوون
بە ئینسان بوون هەڵیانخلیسكێنن، پێویستە بەدەستی خۆمان دەرگا داخراوەكانیان بۆ واڵا
كەین، تا ئایندەیان لە دۆخی تێكشكان بسەنینەوەو تەسلیم بە دۆخی ئاسۆكانی بەردەوامی
كەین.
ئەم هەنگاوەش بە پەروەردەكردن دەكرێت،
دیارە پەروەردەش هەنگاوێكی كرداری بەردەوامە.
بۆ ئەوەی بشتوانین ئەو ئەركە پیرۆزە
لە ژیانی ڕۆژانەماندا بەرجەستە بكەینو كاریگەریو دەرئەنجامی لەسەر كوڕو كچەكانمان
دەربكەوێت، پێویستە چەمكی پەروەردە هەم وەك زانستو هەم وەك هونەریش بناسین.
بەڵی پەروەردە زانستێكە پێویست دەكات
باوكانو دایكان فێری بناغەو بنەماو یاساكانی ببن، لە هەمان كاتیشدا هونەریشە پێویستە
ئامڕازو شێوازەكانی ئەزموون بكەن.
ئێستاش پێویستە ئەو زانستە لە بەندیو
چوار چێوەی پەڕتووكەكان ڕزگار بكەینو دەرگای ماڵەكانمانی بە ڕوودا واڵا بكەینو بیهێنینە
نێو خانەوادەكان، تا وەك كەنزێك هەموومان لێی سودمەند بین.
بەو هیوایەی دایكانو باوكان خانەخوێیەكی
ڕوخۆش بن بۆ پێشوازی لەو زانستە پەروەردەییە سەردەمییەی كە ڕوو لە دەرگای ماڵەكانمان
دەنێ، وە ئەو شتانەش كە دەبنە هۆی شێواندنی پەروەردەی منداڵەكانمان با مامەڵەیەكی
تەندروستی لەگەڵ بكەین تا زیانەكانیان كەمتر بكەنەوە.
ئالێرەدا پرسیارێك دێتە پێش:
ئایا چۆن باوكانو دایكان دەتوانن فێری
زانستی پەروەردە ببن؟
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021