بەرپرسانیش هیوادارن ...

وتار/ 01/01/2017 536 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

بەرپرسانیش هیوادارن ...
مەعروف مەجید
ئەگەر بە وردی  چاوێك بە پێشهات ورووداوەكانی  ساڵی رابردوودا بگێرینەوە ، ئەوا روداوە سیاسییەكان زۆر ترین گرفت و كێشەیان بۆ هەرێمی كوردستان دروست كرد،ئەو روداوانەش لەسەر دەستی چەند سەركردەیەك رویاندا كە بەوتەی چاودێرانی سیاسی خۆشەویستیان بۆ كورسی دەسەڵات و یەكتر نەخوێندنەوە وای كرد هەرێمی كوردستان بەم رۆژە سەختە بگات ، ئەو روداوانە هێندە كاریگەرییان هەبوو كاری خستە سەر بژێوی تاك بەتاكی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان ، گرفتی سیاسی و دارایی و تەنانەت پەكخستنی دەزگا شەرعییەكان و پرۆسەی خوێندن و كەرتی تەندروستی و كەرتی وەبەرهێنان و مافی مرۆڤ و هتد .

ئەوەی مایەی سەرسورمانە ئەو كەسانەی بونەتە هۆكاری خوڵقاندنی ئەم بارودۆخە وەكو هاوڵاتیەكی بێ‌ چارە لەسەری ساڵی نوێدا ئەوانیش وەك هاولاتیان (ئاواتە خوازن ) كە كێشەو گرفتەكان چارەسەر بكرێن ، دەكرێ‌ لێرەوە بپرسین ئایا ئەگەر هاولاتی داوا لە ئێوە بكەن كێشەكان چارەسەر بكەن ئەی زەحمەت نەبێ‌ ئێوە ئاواتەكانتان وداواكارییەكانتان بۆ كێدەبەن ؟ .


بەشێك لە هیوادارییەكانی بەرپرسەكانی هەرێم لەم نوسینەدا دەبینن .


مەسعود بارزانی دەشڵێت:
: هیوادارم ساڵی 2017 كێشەو قەیرانەكان كۆتاییان بێت و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر ناوچەكەماندا بكێشێت و كۆتایی بەهزری شەڕانگێزی تیرۆرو توندڕۆیی و ئینكار بێت و بەختەوەری و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بێتەدی.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم :

هیوادارین بە هەوڵ و كۆششی هەموو لایەك و بە تەبایی و یەكڕیزیی هەمووان لە كوردستان، ساڵی تازە ساڵی چارەسەری تەواوی كێشە و قەیرانەكان و پێشكەوتنی بەردەوامی كوردستان بێت.
كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی :

 دەخوازم لەگەڵ هاتنی ساڵی تازەدا كۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەكان دەست پێبكاتەوەو بە كرداری هەموومان دەست لەناو دەست هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان بدەین و هاووڵاتیانیش بەشداری بكەن لە چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان و ژیان و قووتی هاووڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانیان بكەینە بنەمای كۆبوونەوەكان.

بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی  دەڵێت:

 "هیوادارم، پشت بەخوای گەورەو بەهاوكاری‌و هاوپەیمانی چاكخوازو ئازادیخوازان، ساڵی نوێ ببێتە سەرەتای چارەسەری كێشەكان بۆ دادپەروەری‌و دابینكردنی مافی ڕەوای بژێوی هاووڵاتیان‌و پتەوكردنی یەكڕیزی گەل بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكان‌و سوودوەرگرتن لەدەرفەتەكان".

نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌