بۆ ئەنجومەن و پارێزگای سلێمانی

وتار/ 27/12/2016 624 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

بۆ بەڕێزان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
بۆ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی
 پایتەختی ڕۆشەنبیری
سەلیم میراودەلی

ویستم قەرزی خۆم بدەمەوە بە فەیلەسوف و دانای گەلەکەمان سەردانی شاری پایتەختی ڕۆشەنبیریم کرد ، چومە گردی مامەیارە بۆ خزمەتی ئارامگای پیرەمێرد ، پێی بڵێم کەس نیە گوێمان لێ بگرێ سکاڵا و مەینەتی گەلەکەمان لێ وەربگرێت ، ئەمڕۆ ئەگەرچی خاوەنی حکومەت و دەسەڵاتدارانی کوردین و بۆخۆمان خۆمان بەڕێوە ئەبەین وەلی بەداخەوە ئەوەی تۆ خەباتت بۆ کرد و کە گەل ڕۆشەنبیر بێ و چرای زانست ھەڵبکەین لەبەر دوبەرەکی لە پایتەختی ڕۆشەنبیری بەشێکی زۆری خوێندکاران و قوتابیان لە خوێندن بێ بەشن و دەرگای قوتابخانەکانیان لەسەر داخراوە ، وەلێ بەداخەوە لەوشە خراپتر بینیم کە قەت چاوەڕوانم نەدەکرد ئارامگای پیرەمێرد و گردی مامەیارەش شورەی بۆ کراوە تەنانەت دەرگاشی لەسەر لەسەر گەشتیاران و ھۆگرانی پیرەمێرد داخراوە ، پرسیارم کرد بەشێک لە ھاوڵاتیان دانیشتوانانی نزیک مامەیارە دەیانگوت بەھۆی قەیران دارایەوە پاسەوانانی دەرگاکەیان داخستوە و لەسەر دیواریان نوسیوە چونە ژورەوە قەدەغەیە ، تۆ بڵێیت ئەوانەی ئەمڕۆ حکومڕانی پارێزگای سلێمانی دەکەن ڕۆژێک دانەنێن بۆ وەفا ئەوانەی ئەمڕۆیان دروست کرد و چرای گەشی گەلەکەمان بوون یان بە ھۆی بەرژەوەندی تەنانەت مێژووی گەلەکەشیان لەبیر کردوە ، ھیوادارم ھەموومان بەخۆماندا بچینەوە و سەروەریەکانی مێژوو و شکۆداری گەلەکەمان بپارێزین و تەنانەت بیرەوەری زانایان و ڕۆشەنبیرانی گەلەکەمان فەرامۆش نەکەن ، بەنەوەی نوێیان ئاشنا بکەین و جێگای ئەوان ھێندە شایستە بێت ببێتە شوێنی گەشتیاران و ئەو نوێنەرانیە کە سەردانی کوردستان و شاری ڕۆشەنبیری دەکات بە فەرھەنگ و ڕۆشەنبیری گەلەکەمانیان ئاشنا بکەین .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌