له‌ ژیانمدا چه‌ند جارێك بێ ئومێد بووم ‌

وتار/ 22/12/2016 776 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

له‌ ژیانمدا چه‌ند جارێك بێ ئومێد بووم خه‌ریكبو بكه‌وم سوپاس بۆخوا هه‌ستامه‌وه‌
سه‌لیم میراوده‌لی
 له‌سه‌رتای له‌ دایكبوونم كۆسپێكی هاته‌ سه‌ڕ ڕێم و ئه‌ویش به‌جێهێشتنی باوكی به‌ڕێزم بوو ، سوپاس بۆ به‌ هاوكاری دایكی ئازیزم هه‌ستامه‌وه‌ ، كاتێك كه‌ تازه‌ لاوبووم ئاشق بووم و له‌ویشدا به‌ختم نه‌بوو خوای گه‌وره‌ ئه‌ویشی بۆخۆی برده‌وه‌ وه‌لێ له‌دوای وی كه‌سێكی گه‌وره‌ ئارامی پێ به‌خشیم و خێزانه‌كه‌م بوو به‌ سۆزه‌وه‌ پێشوازی لێ كردم و ته‌نانه‌ت دڵنه‌وایشی دامه‌وه‌ ، هه‌موومان خوازیاربووین ببینه‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ وه‌كو گه‌لانی جیهان به‌خته‌وه‌ربین و بۆ ساتێكیشبێت چه‌ك و توند و تیژی بدات و به‌ ئه‌قڵێكی سه‌رده‌م بیر بكه‌ینه‌وه‌ وه‌لێ له‌ویشدا نا ئومێدبووم ، سه‌ره‌تای ڕه‌په‌ڕینی به‌هاری نه‌وتویه‌ك به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم به‌شداربووم له‌ بست به‌ بستی خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌زانن كه‌ی نا ئومێد بووم ؟ ئه‌وكاته‌ی به‌داخه‌وه‌ كه‌ ده‌مبینی نه‌فس نزمه‌كان له‌ جیاتی ساڕێژكردنی برینه‌كانمان و ده‌مبینی كه‌ چۆن كوردستان تاڵان ده‌كه‌ن و ده‌سكه‌وته‌ گه‌وره‌كان لامان بچوك ده‌كه‌ن ، له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنی نه‌وتو دوودا ئه‌وكاته‌ چه‌ند خۆشحاڵ بووم كاتێك بۆیه‌كه‌مین جار گه‌لی كورد به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه‌ به‌ پیر و جوان و گه‌نجه‌وه‌ به‌ جل وبه‌رگی ڕه‌نگینه‌وه‌ به‌ژداری هه‌ڵبژاردنمان كرد ، وه‌لێ ئه‌وكاته‌ نا ئومێد بووم كه‌ ده‌سه‌ڵاتداران و ڕه‌به‌ره‌كانمان نه‌یانتوانی ئه‌و خۆشیه‌مان پیرۆزتر بكه‌ن به‌ مه‌رگ و شه‌یڕێكی كاولتر ماڵی كوردیان خاپورتر كرد ، نه‌ مردم و ژیان جارێكیتریش نوێ بۆوه‌ ئه‌وكات عێراق و كوردستان بۆ یه‌كه‌مین جار ئاڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵكرد و په‌یكه‌ری دێوه‌زمه‌ی دیكتاتۆری سه‌ده‌ی بیسته‌م ڕوخاو گۆڕ به‌گۆڕ بوو خه‌نده‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ سه‌رتاسه‌ری گه‌لی عێراق، ئه‌م جاریش به‌داخه‌وه‌ له‌ جیاتی سود له‌ مێژووی سه‌د ساڵه‌ی زوڵم و سته‌م وه‌ربگرین كه‌وتینه‌وه‌ داوی یه‌كتر خواردن و یه‌كتر تواندنه‌وه‌ ، له‌ هه‌موو كات زیاتر ئه‌و كات بێ ئومێد بووم كاتێك كه‌ بینینم سه‌ركرده‌كانمان بوونه‌ته‌ بازرگان و به‌ شێكی زۆریان ته‌نانه‌ت ڕابردوی خۆشیان له‌بیر كردوه‌ چیتر نه‌ماوه‌ بۆ ژیان و مانه‌وه‌مان ، ته‌نها ده‌بێت ڕووبكه‌ینه‌وه‌ گه‌له‌كه‌مان و جارێكیتریش ئومێد و هیوا بۆ نه‌وه‌ی داهاتو بڕوێنینه‌وه‌ پێیان بڵێین ئێوه‌ شایه‌نی ژیانێكی خۆشترن ده‌بێت ئێمه‌ش ببینه‌ خاوه‌نی ده‌ستور و مافه‌كانی خۆمان ، نه‌مردبامایه‌ به‌ چاوی خۆم بمبینیبایه‌ حكومه‌ت و سه‌روه‌ریه‌كانی گه‌لم له‌ حیزب و له‌ شته‌كانیتریش گه‌وره‌تبانایه‌ ئه‌وكات ئاسوده‌ ده‌بووم و خه‌ونه‌كانی ئه‌مڕۆ و ئاینده‌م ده‌كرده‌ شاكارێك و پێشكه‌شی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌م ده‌كرد له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان ، خه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆیشم پێشكه‌شی كه‌سوكاری شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌م ده‌كرد .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌