هەڵبژاردن و تیۆری (بڵقی سەرئاو)ی نوری مالکی

وتار/ 17/09/2021 719 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

هەڵبژاردن و تیۆری (بڵقی سەرئاو)ی نوری مالکی

عەلی قەڵادزەیی
ئەو  ڕۆژانەی  سێگۆشەی  سوننەنشین  لەعێڕاق  بەهۆی  نەبونی  خزمەتگوزاری  و  سیاسەتی  پەڕاوێزخستنی  سێگۆشەکەیان  لەلایەن  حکومەتەوە  توڕەبون  و  خۆپیشاندانی  جەماوەریان  لەسەر  شەقامەکان  ئەنجامدەدا، ئەوکات  نوری  مالکی  سەرۆک  وەزیران  وەک  سیاسیەکی  بێمنەت  و  نابەرپرسیار  تیۆری  بڵقی  سەرئاوی  بۆ  خۆپیشاندانەکان  بەکارهێنا، چونکە  مالکی  بەڕوی  میدیاکاران  بەپێکەنین  و  جۆرێک  ساردیەوە  ئەم  توڕەیی  و  خۆپیشاندانانەی  بەبڵقی  سەرئاو  وەسفکرد.


لەکوردستان  لەدوای  خۆپیشاندانەکانی  17ی  شوبات  و  ڕۆژانی  دوایی  و  دوای  ناڕەزایەتی  و  خۆپیشاندانی  مامۆستایان  و  توێژەکانی  تری  کۆمەڵگە، بینیمان  سیاسیەکانی  کورد  هاوشێوەی  مالکی  زۆر  بێمنەت  و   نابەرپرسیارانە  بەرامبەر  بەمافەکانی  خەڵک  لەجێگەی  وڵامدانەوەی  داخوازیە  سەرەتایی  و  ڕەواکانی  خۆپیشاندەران، کەچی  پێشنیاری  هەڵپەرکێ  و  گۆرانی  گوتنیان  بۆ  خۆپیشاندەران  دەکرد  لەمەیدانی  خۆپیشاندانەکان.


بڵقی  سەرئاو  حاڵەتێکی  کاتی  هەڵتۆقینی  ئاوەو  دوای  چەند  چرکەیەک  بڵقەکە  دەتەقێت  و  ئاوەکە  دەچێتەوە  دۆخی  سروشتی  خۆی،  ئەو  جەماوەرەی  لەخۆپیشاندانەکانی  17ی  شوبات  و  ڕۆژانی  دواتر  و  لەگەڵ  ئەو  خەڵکە  ناڕازیەی  لەسەر  شەقامەکان  بەخۆپیشاندان  و  گردبونەوە  ناڕەزایەتیەکانیان  تەرجمە  دەکرد  و  دروشمی  موچە  دزو  بڕۆن  گەندەڵانیان  بەڕوی  دەسەڵات  بەرزکردبۆوە، ئەم  توڕەیی  و  دروشمانەی  خەڵک  بەگوتەی  مالکی  وەک  بڵقی  سەر  ئاو  کاتی  بوون  و  تەمەندرێژ  نەبوون، چونکە  هەر  ئەم  خەڵکە  توڕەی  دوێنێە  لەمڕۆی  بانگەشەکانی  هەڵبژاردن  دوبارە  بەیعەتیان  داوەتەوە  و  دەیانبینین  سەرەیان  گرتوە  بۆ  سەرکەوتن  بەسەر  عەمودی  کارەباکان  بۆ  هەڵواسینی  وێنەی  کاندیدو  دروشمە  درۆینە  سواوەکانی  حزبەکان، گەر  کەمێک  بچینە  ئەولاتر  بەشێکی  تریش  لەو  خەڵکە  موچە  دزراو  و  ناڕازیەی  دوێنێ  دەبینین  کەئەمجارە  بەپێچەوانەی  جاران  سەرەیان  گرتوە  بۆ  گرتنی  وێنەیەکی  سێڵفی  لەگەڵ  کاندیدو  سەرۆک  لیستە  حزبیەکان، گەر  ئەم  دوو  دنیا  جیاوازە  بەگوتەی  بەڕێز  مالکی  بڵقی  سەرئاو (فقعات)  نەبێ  چی  تری  پێدەوترێت؟

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌