گەر دەستی ئەفغانەکان جارێکبێ، دەستی کورد دووجار سوتاوە

وتار/ 16/08/2021 756 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

گەر دەستی ئەفغانەکان جارێکبێ، دەستی کورد دووجار سوتاوە

عەلی قەڵادزەیی
وەزیری  بەرگری  ئەفغانستان ڕاستگۆیانە  گوتی: ئەشڕەفغەنی  دەستی  شەڕکردنی  بەستبوین و  وڵاتی  فڕۆشت، ئەم  لێدوانە  گلەیی  ئامێزە  دەرخەری  ئەو  ڕاستیەیە  کەلەم  چەند  ڕۆژەی  ڕابردوی  هێرش و پەلاماری  تالیبان  بۆ  کۆنترۆلکردنی  ویلایەتەکانی  ئەفغانستان  سەرۆک  کۆمار  تەنیا  ئالیەتێک  بوو  بەدەستی  ئەمریکیەکانەوە  بۆ  جێبەجێکردنی  ئەو  ڕێکەوتنەی  کەلەلایەن  زەڵمای  خەلیلزاد و وەفدی  تالیبان  لە دەوحەی  قەتەڕ ئەنجامدرا، بەڵام  خۆ  باشترین  پاساوێک  بۆ  شاردنەوەی  ئەم  ڕێکەوتنە  بریتی یە  لەتۆمەتبارکردنی  سوپای  ئەفغانستان  بەشەرنەکردن و هەڵهاتن  لەبەرەکانی  جەنگ، بەداخەوە  سیاسەتی  مۆدێرن  دەمێکە  بەندێکی  پێماندەڵێ: لەسیاسەتدا  دۆستایەتی و دوژمنایەتی  بەردەوام  نیە، گۆڕانی  بەرژەوەندیەکان  دەتوانێ  لەپڕێکا دوژمنەکانی  دوێنێ  بگۆڕێ بەدۆستی  ئەمڕۆ.

گەر  عەقڵێکی  پەند  وەرگر  لەئەزمونی  شکستی  ئەشڕەفغەنی و ئەفغانیەکان  لای  سیاسی  کورد  مابێ (کەلاموایە  نەماوە) دەبێ  ئەوەبێ کەنابێ  کورد  هەموو  هێلکەکان  بەجارێ  بخاتە سەبەتەی  ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە، پێماندەڵێ  دەبێ  پشت  بەخۆمان  ببەستین و ئینتمای  خەڵک  بگێرینەوە  بۆ  خۆشەویستی  خاک و خەڵک  ئاشتبکەینەوە  لەگەڵ  سیاسەت و دەسەڵات، چونکە  گەر  ئەفغانیەکان  جارێ  دەستیان  سوتابێ  ئەوا  ئێمەی  کورد  بەم  سیاسەتە  مۆدێرنە  دووجار  دەستمان  سوتاوە، جارێ   لە ڕێکەوتنامەی  ساڵی 1975 دا و جارێکیش  لەڕۆژگاری  سەرۆک  تڕەمپدا  بەکشانەوەی  سوپای  ئەمریکا  لە  ڕۆژئاوای  کوردستان و بەتەنیا  جێهێشتنی  کورد  بۆ  کەڵبەکانی  بەشاڕ  ئەسەد.

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌