بەئیجازەی سیاسەتمەدار هەڵبژاردن لەدەرگایە

وتار/ 29/08/2021 545 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

بەئیجازەی سیاسەتمەدار هەڵبژاردن لەدەرگایە

عەلی قەڵادزەیی
🖊 مامی  سیاسەتمەدار  لەمیانەی  وتارێکی  لەڤێستیڤاڵی  تێکفێست  لە (22) ئاب  کەتام و بۆنی  وتاری  سیاسیەکانی  دەدا  بۆ  بانگەشەی  هەڵبژاردن، گوتی: لەگەڵ  کەرتی  تایبەت  پلانمان  داناوە  کە(48) هەزار  هەلیکار  بڕەخسێنین، بەڵام  جێبەجێکردنی  ئەم  پلانە  لەسەر  کات  وەستاوە، ڕێک  ئەم  پلانەی  سیاسەتمەدار  تام و بۆنی  ئەو  پلانەی  پێوەکراوە  ئەو  کاتەی  لەهەڵبژاردنی  ڕابردو  سەرۆکی  لیستی (105) بوو  پلانی  ڕەخساندنی (50) هەزار  هەلیکار و دامەزراندنی (2) هەزار  کاڕگەی  ڕاگەیاند، بەداخەوە  خاڵی  لێکچونی  پلانی  ئەوسا و پلانی  هێشتای  لەجێبەجێکردنیاندایە  کەبەقەولی  خۆی  لەسەر  کات  وەستاون، بۆیە  نادیاری  کات  چۆن  سەری  پلانی  یەکەمی  سیاسەتمەداری  خوارد  بەهەمان  شێوە  نادیاری  کاتی  جێبەجێکردنی  سەری  ئەم  پلانەشی  دەخوات، ئەوسا  ئەم  پلانەشی  لەمێژودا  تەنیا  بەبانگەشەی  هەڵبژاردن  بۆ  دەنوسرێتەوە.


✒ بادامودەزگا  حکومیەکان  ئامادەبن  لەهەرکاتێکدا  بەسەریان  دەکەینەوە، ئەمە  پلانی ژمارە (ب)  کردارەکی  مامی  سیاسەتمەدارە، کەلەپڕێکا  بەیانیەک  دای  بەسەر  بەڕێوەبەرایەتی  هاتوچۆ و لەنزیکەوە  سڵاوی  لەکارمەندەکانی  کرد و لەوانەیە  چایەکیشی  لاخواردبنەوە، سیاسەتمەدار  بەم  سەردانە  لەناکاوەی  لەپلانی (ب)دا دەیەوێ  بەڵێنی  ئەوەمان  لێوەربگرێ  کەدەنگ  بەلیستی  هاوپەیمانی  بدەین، ئەویش  لەبەرامبەردا  بەڵێنی  ئەوە  دەدات  کەلەمەودوا  پلان و کردارەکانی  هاوتەریبی  یەکتر  دەبن، لەکاتێکدا  چەندمانگ  لەمەوبەربوو  کوردستان  پێش  بانگەشەی  هەڵبژاردن  بوو  ئەوکات  هەمان  فەرمانگەی  هاتوچۆ  کاتێک  کارمەندەکانی  وەک  ناڕەزایەتی  بەرامبەر  لێدزینی  موچەو  دواکەوتنی   بایکۆتیان  کردو  هاتنە  سەرشەقام، ئەوکات  نەمامی  سیاسەتمەدار و نەهیچ  سیاسیەکی  هاوڕێی  سەلامێکیان  لێنەکردن، لەجێگەی  سەلامکردن  هێزێکی  ئەمنی  زۆنی  سەوز  دایبەسەریانداو  ژمارەیەک  لەکارمەندی  لێدەستگیرکردن و بەهێز  ناڕەزایەتیەکەی  بڵاوە  پێکردن.

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌