(6) ئۆفەری حکومەت وەک دیاری هەڵبژاردن بۆ هاوڵاتیان

وتار/ 22/08/2021 472 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

(6) ئۆفەری حکومەت وەک دیاری هەڵبژاردن بۆ هاوڵاتیان

عەلی قەڵادزەیی
زۆربوون  ئۆفەرەکانی  حکومەت  بۆ  هاوڵاتیان  پێش  هەڵبژاردن، واپێشبینی  دەکرێ  دوای  هەڵبژاردنیش  حکومەت  ئۆفەری  زیاتر  وەک  ئافەرین و دەستخۆشیەک  بۆ  دەنگدەرانی  پێشکەش  بەهاوڵاتیان  بکات:

* ساڵێک  لەمەوبەر  نرخی  عەریزەیەک ( 2 بۆ 3) هەزار  دینار  بوو، لەدوای  ساڵی 2020 حکومەت  ئۆفەرێکی  نوێی  پێشکەشکرد و لەوساوە  نرخی  عەریزەیەک (25) هەزار  دینارە.

* گرانکردنی  لیترێ  بەنزین  لە(450) دینارەوە  بۆ (850) دینار، واشچاوەڕوانین  بەردەوام  حکومەت  هەموو  هەفتەیەک  ئۆفەرێک   بۆ  زیاتر  گرانکردنی  بەنزین  پێشکەشبکات.

* مانگی  ئاب  مانگی  ئۆفەری  گرانکردنی  ئاردبوو  لەبازارەکان  لە (25) هەزار  دینارەوە  بۆ  (40)  هەزار  دینار.

* خواردنی (7) موچەی  فەرمانبەران  بەڕاستەوخۆ، حکومەت  بەناڕاستەوخۆش  لەژێرناوی  لێدزینی  موچە  ژمارەکەی  بەرزترکردەوە، واشپێشبینی  دەکرێ  ئۆفەری  تازەی  حکومەت  دوای  هەڵبژاردن  دوبارەبونەوەی  لێدزینی  موچەبێ.

* ساڵی  ڕابردوو  وەک  قۆناغی  یەکەم  حکومەت  ئۆفەری  گرانکردنی  نرخی  کارەبای  لەسەر  هاوڵاتیان  پێشکەشکرد، قۆناغی  دووەمیش  بڕیارە  کەرتی  کارەبا  لەمانگی  داهاتوو  تەسلیم  بەکەرتی  تایبەت  بکرێ، لەقۆناغی  سێیەم  بڕیاروایە  لە 2023 داو  دوای  تەواوکردنی  بەستنی  پێوەری  زیرەک  کەرتی  تایبەت  فرۆشتنی  کارەبای  نیشتمانی  بکات  بە سیستمی  کارت  بەهاوڵاتیان.

* بڕیارە  ئۆفەری  حکومەت  وەک  نوقڵانە  بۆ  دوای  هەڵبژاردن  هەڵمەتێکی  ئیجباری  خانەنشینکردنی  فەرمانبەران  بێ، بڕیارەکە  وایە  سەرەتا  لە وەزارەتی  پێشمەرگەوە  دەستپێدەکات و دواتریش  بەوەزارەتەکانی  تردا  گوزەردەکات، ئەوکات  حکومەت  نوقڵانەکەی  ئەوەیە  بەموچەیەکی  کەمی(300 بۆ 400) هەزار  دیناری  فەرمانبەرانێکی  زۆر  بنێرێتەوە  ماڵەوە.

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌