سوعبەتەکانی هەڵبژاردن
وتار/
07/08/2021
522 جار بینراوە
عەلی قەڵادزەیی
سوعبەتەکانی هەڵبژاردن
عەلی قەڵادزەیی
مەقولەیەکی باو هەیە بەداخەوە تاپۆکەی بەناوی کورد کراوە: کورد زاکیرەی لاوازە و بەڵێنەکانی زوو بیر دەچێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ تەکنۆلۆژیای مۆدێرن بۆتە ڤاکسینی ئەم نەخۆشیە هزریە، چونکە بیرخستنەوە کەیەکێکە لەتایبەتمەندیەکانی تەکنۆلۆژیا فاکتەرێک بووە بۆ بەردەوام ئەبدەیتکردنەوەی هزری مرۆڤی کورد، ئەوەتا کورتە ڤیدیۆکان ئەوەیان بۆ ئاسانکردوین کەدەستڕاوەشاندن و چەپڵەڕێزان و بەڵێنەخۆشە حەماسیەکانی هەڵبژاردنی ڕابردومان هەمیشە لەبەرچاوبێ و زوو زوو بیرمان بێتەوە دروشمەکانی: گێڕانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکان و ڕەخساندنی هەلیکار بۆ گەنجان، کە ئەوکات ئەم بەڵێنانە دوانەی بەهێزی کێشکردنی خەڵک بوون بەرەو سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام دوای هەڵبژاردن چ ڕویدا؟ ئەوەی ڕویدا :
* وەک بەڵێن بوو پاشەکەوت نەک هەر نەگەرێنرایەوە، بەڵکو دوای هەڵبژاردن پاشەکەوت لەبەرگێکی نوێ تەمەنی بۆ یەک دوو ساڵێک درێژکرایەوە، بەڵێ پاشەکەوت نەک هەر نەگەڕێنرایەوە، بەڵکو حکومەتەکەی سیاسەتمەدار لەکاتێکدا خۆی بەملیۆنان دینار قەرزداری فەرمانبەرانە و تاکو ئەم چرکەساتەش وادەیەکی خێر نیە بۆ دانەوەی ئەم قەرزە،
کەچی دوای هەڵبژاردن حکومەت بەم کۆڵە قەرزەی سەرشانیەوە هەڕەشەی ئەوە لەبەشداربوانی کارەبا دەکات گەر قەرزەکانیان نەدەنەوە بەحکومەت، ئەوا حکومەتی بەڵێنەکانی سیاسەتمەدار کارەبای نیشتمانی خەڵک دەبڕێت و ئەوکات ئۆتۆماتیکیەن خەلکیش دەبێ کارەباکەیان بگۆڕن بەکارەبای 24 کاتژمێری مۆلیدەی ئەهلی.
* بەڵێنەکەی سیاسەتمەدار بۆ دابین کردنی هەلیکار بۆ گەنجان چارەنوسەکەی ئەوەبوو کەدوای هەڵبژاردن گەنجە بێکارو دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان ناچاربوون بەلێشاو ڕوو لەهەندەران بکەن و لەجێگەی کوردستان لەوڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا بەدوای هەلیکار و دابینکردنی بژێوی ژیان و خۆشگوزەرانی بگەڕێن.
ئەمڕۆ لەکوردستان هەڵبژاردنێکی نوێ لەپێشمانە، بەو مانایەی لەچاوەڕوانی گەڕێکی نوێی ئەداکردنی دروشم و بەڵێنەخۆشە حەماسیەکانی هەڵبژاردن وەستاوین، وەک ناویشی هێنراوە لەکۆبونەوە هاوبەشەکانی هەردوو وەفد مامی سیاسەتمەدار کاندیدە بۆ سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی، بۆیە پرسیارەکە ئەمەیە ئەمجارە دەبێ مامی بچوک بەنیازبێ لەم هەڵبژاردنەدا بەکام دروشم و بەکام بەڵێن دووبارە بێتەوە ناو خەڵک و کۆڕوکۆبونەوەکان گەرمبکاتەوە و دەنگ بۆ لیستە هاوبەشەکەی یەکێتی و گۆڕان کۆبکاتەوە؟ بەبێ ئاوڕدانەوە لەدوای هەڵبژاردن، پەلە ناکەین و چاوەڕوان دەبین لەڕۆژانی نزیکدا لەناو خەڵکەوە دوبارە گوێبیستی دروشم و بەڵێنە حەماسیەکانی سیاسەتمەدار دەبینەوە.
نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی
-
عەلی قەڵادزەیی
17/09/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
05/09/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
29/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
22/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
16/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
07/08/2021