هۆبز و ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بیی و به‌سته‌زمانی به ناو ڕۆشنبیری كورد
وتار/
20/12/2016
1274 جار بینراوە
عه‌لی سیرینی
هۆبز و ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بیی و به‌سته‌زمانی به ناو ڕۆشنبیری
كورد
عه‌لی سیرینی
ئه‌و به‌سته‌زمانه‌ی له چه‌ند كه‌ناڵێك وه‌ها ناساندوویانه
كه گوایه "پسپۆری ئیسلامه" له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیی ده‌ڵێ:
" تكایه
له یه‌ك ده‌قه‌دا لێم گه‌ڕێ قسه بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی مه‌علومه‌ی غه‌ڵه‌ت نه‌گاته
هاونیشتمانیانی كوردستان. هۆبزی فه‌ڕه‌نسی له قرون الوسطی یه‌كه‌م كه‌س بوو كه
وشه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌كار هێنا، ئنجا له
زمانی عه‌ڕه‌بی وشه‌ی ده‌وڵه‌ت یه‌عنی الأیام دول یه‌عنی دێت و ده‌چێت. ئه‌و مه‌لایانه‌ی
خوتبه ده‌ده‌ن زۆربه‌یان مه‌علوماتیان زۆر كه‌مه‌و مه‌علوماتی غه‌ڵه‌ت ده‌ده‌ن ".
وه‌ڵام به خێرایی: هۆبز فه‌ڕه‌نسی نیه. ئینگلیز بوو. له (قرون
الوسطی: سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست) نه‌بوو. ئه‌وكاته‌ی له دایك بوو 188 ساڵ بوو سه‌ده‌كانی
ناوه‌ڕاست كۆتاییان پێهاتبوو. له ژیانیشی وشه‌ی ده‌وڵه‌وتی به‌كار نه‌هێناوه
چونكه عه‌ره‌بی نه‌ده‌زانی. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشت وشه‌ی (State)ی
ئینگلیزییه كه به مانای ده‌وڵه‌ت دێت له عه‌ره‌بیی، ئه‌وا پێش هۆبز هه‌زاران
كه‌س باسیان كردووه. له توڕاسی عه‌ڕه‌بیش هه‌زاران نوسه‌ر باسی ده‌وڵه‌تییان
كردووه، هه‌ر له سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه تا ئێستا. نه مانای ده‌وڵه‌ت به عه‌ره‌بیی
ده‌زانیت نه به ئینگلیزیش. باس له بابه‌تێك مه‌كه تیایدا كۆڵه‌واریت.
ئاخافتن:
گوێ بده‌نه ئه‌م به‌ناو ڕۆشنبیره. له ده‌قه‌ی یه‌كه‌مدا له‌م
ڤیدیۆیه‌ی كه لینكه‌كه‌ی له كۆتایی ئه‌م بابه‌ته دانراوه، ده‌ڵێ (مصطلح)ی ده‌وله‌ت
هۆبز دایهێنا له (قرون الوسطی) كه هینێكی فه‌ڕه‌نسیه!!!
ئنجا له‌وه‌ش خۆشتر به خه‌ڵكی وه‌ك مه‌لا و ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێت
مه‌عریفه‌یان نیه‌و مه‌علوماتیان نیه و... هتد. با بزانین كێ مه‌علوماتی پێ نیه‌و
كێ مه‌علوماتی به هه‌ڵه ده‌دات؟
هۆبز فه‌ڕه‌نسیی نیه، فه‌یله‌سوفێكی ئیگلیزه. ئنجا له سه‌ده‌كانی
ناوه‌ڕاست نه‌بوو، به‌ڵكو له كۆتایی سه‌ده‌ی شازه‌ده‌هه‌م بوو و له كۆتایی سه‌ده‌ی
هه‌ڤده‌م مرد (له 1588 له دایك بوو و له 1679 مرد). سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، ئه‌و
قۆناغه‌یه كه به ڕوخانی ئیمپراتۆریه‌تیی ڕۆمانیی ڕۆژئاوایی ده‌ست پێده‌كات، له
سه‌ده‌ی پێنجه‌مه‌وه تا سه‌ده‌ی پـازده‌هه‌م، كه بزوتنه‌وه‌ی ڕێنیسانس ته‌واو په‌ره‌ی
سه‌ند و له گه‌ڵ ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م كۆتایی پێهات، چونكه سه‌ده‌ی
شازده‌هه‌م به بناغه‌ی چه‌رخی ته‌نویر و مۆدێرنێتی داده‌نرێت و ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی
به‌سه‌ر ڕۆژئاوا داهات، به هۆی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مریكا (جیهانی نوێ) و سه‌رهه‌ڵدانی
بزوتنه‌وه‌ی پڕۆتستانتیی له ئه‌ڵمانیاو سویسڕا و وڵاتانی تری ده‌وروبه‌ر، سه‌ده‌ی
شازده‌هه‌می كرد به خاڵی وه‌رچه‌رخان له ڕۆژئاوا. كه‌واته له گه‌ڵ ده‌ستپێكی
سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م 100 ساڵ بوو كۆتایی به قرون الوسطی هاتبوو. واته چاخه‌كانی
ناوه‌ڕاست له گه‌ڵ ڕوخانی ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانی ده‌ستپێده‌كات، تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
پازده‌هه‌م كه له ساڵی 1400 ی زایینی ده‌ست پێده‌كات. به‌م پێیه، هۆبز 188 ساڵ
دوای كۆتایی هاتنی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له دایك بووه. ئه‌مه ئه‌وه‌ش هیچ كه هۆبزی
ئینگلیزیی له كۆتایی سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م له دایك بووه‌و هێشتان ته‌مه‌نی 12 ساڵ
كه‌متر بووه كه سه‌ده‌ی 16هه‌م كۆتایی هات (كه به‌سه‌ده‌ی گۆڕانكارییه گه‌وره‌كان
ده‌ژمێردرێت). واته هۆبز ته‌واوی ژیانی خۆی له سه‌ده‌ی 17هه‌م برده سه‌ر كه به
سه‌ده‌ی ته‌نویر و عه‌قڵانیه‌ت و مۆدێرنیتی ده‌ژمێردرێت. ئنجا گه‌ر بشچینه نێو
باسی كێ موصطه‌ڵه‌حی ده‌وڵه‌تی هێنایه كایه‌وه (واته State به ئینگلیزیی)، ئه‌وا جارێ هه‌ر له ڕۆژئاوا
له سه‌رده‌می گریك و ڕۆمانه‌كان، به شێوازی جیا به كار هاتووه بۆ ئاخافتن له
ده‌وڵه‌ت یان حوكمڕانیی.
ده‌وڵه‌ت له زمانی ئینگلیزیی (state)ه، كه
له وشه‌ی لاتینی (status) په‌ره‌ی
سه‌ندووه كه به مانای بار و زروف دێت، نه‌ك ئه‌و خه‌یاڵه‌ی به‌ناو ڕۆشنبیری به‌سته‌زمانی
كورد ده‌یه‌وێ به كوردی بفرۆشێته‌وه. سیزیڕۆ (له 106 پ.ز له دایك بووه و له 43
پ.ز كۆچی كردووه)، كه فه‌یله‌سوف و سیاسه‌تمه‌دارێكی ڕۆمانییه، ئه‌م وشه‌ی به‌كار
هێناوه "status rei publicae" واته
بار و زروفی كێشه گشتییه‌كان یان به عه‌ره‌بیی (أحوال المسائل أو القضایا العامة).
ئنجا له‌وێوه تا ده‌گاته ئه‌مڕۆ ئه‌م وشه‌ی (ستاتوس و سته‌یت) ی ڕۆمانی-لاتینی-ئینگلیزی
ئه‌وه‌نده نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و فه‌یله‌سوف و پیاوی دینیی و حوكمڕانیی به‌كاریان
هێناوه، گه‌ر تاقه‌تت هه‌بوو گه‌ڵای كۆمه‌ڵه دارێك بژمێریت، ئه‌وكات له‌وانه‌یه
بتوانیت ناوی ئه‌وانه‌ی ئه‌م زاراوه‌یان به‌كار هێناوه بژمێریت. واته هه‌تا هۆبز
وشه‌ی سته‌یتی له (لێڤایاتان – Leviathan*: ناونیشانی
كتێبه‌كه‌یه‌تی)ی به‌كار هێناو باسی حوكمڕانیی كرد له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌مدا، له سه‌ر
زه‌مینه‌ی (كۆنتراكتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی)، هه‌زاران هه‌زار نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و
فه‌یله‌سوف به‌كارییان هێنابوو!
له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه، گه‌ر مانای ده‌وڵه‌ت به شێوازه
هاوچه‌رخه‌كه‌ی بێت كه له‌م 100 ساڵه‌ی دوایی هاتووه‌ته كایه‌وه، ئه‌مه‌یان زۆر
دووره له‌و چه‌مكه‌ی هۆبز باسی ده‌كات له (لێڤایاتان). له‌م كتێبه، هۆبز چه‌مكی
حوكمكردنێك باس ده‌كات كه تیایدا پاشا سه‌روه‌ره‌و، كۆ كه‌ره‌وه‌ی ناكۆكه‌كانه‌و
له سه‌روی هه‌موویانه‌وه‌یه. تاكه‌كان ده‌ست له سه‌ر چه‌ند مافێكی خۆیان هه‌ڵده‌گرن،
له پێناو ئاساییش و ژیانیان مسۆگه‌ر بكرێـت له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتی حوكمڕان. ئه‌م
جۆره ده‌سته‌ڵاته، به چه‌مكی ئێستامان، ده‌سته‌ڵاتی سته‌م و دیكتاتۆریه‌ته! كه‌چی
ئه‌م به‌سته‌زمانه هاتووه، چه‌مكێك به هه‌ڵه ده‌خاته پاڵ كه‌سێكی هه‌ڵه بۆ
به‌ڵگه هێنانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه، بۆ مه‌سه‌له‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندیان به یه‌كه‌وه
نیه!
زۆربه‌ی ئه‌و براده‌رانه‌ی له كوردستان پێیان ده‌ڵێن ڕۆشنبیر،
كه ڕه‌خنه له ئیسلام ده‌گرن، حاڵیان وه‌ك حاڵی ئه‌م موسه‌ققه‌فه‌یه. گرفتی گه‌وره‌شیان
ئه‌وه‌یه كه لێره‌و له‌وێ، له وتارێك لێره‌و ڤیدیۆیه‌ك له‌وێ، كه زۆرینه‌یان هی
وڵاتانی ئێران و عه‌ره‌به، قسه‌و باسێكیان به‌ر گوێ ده‌كه‌وێت و له كوردستان مه‌جلیسی
پێ گه‌رم ده‌كه‌ن.
له بیریشمان نه‌چێت، هه‌ندێك كه‌س بوونه‌ته سیخوڕ و چاوساغی
شیعه‌و ئێران له كوردستان. له ژێره‌وه پاڵپشتیان لێده‌كرێـت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای
ئه‌وان، به‌ڵام به‌ناوی ڕه‌خنه‌ی زانستیی له ئیسلام، یان له پاڵ خوێندنه‌وه‌ی
هاوچه‌رخ و مۆدێرنه‌و شتی وا. ئه‌مه‌ش بۆ له‌قكردنی باوه‌ڕ و پێگه‌ی ئیسلامه له
نێو دڵ و ده‌رونی تاكی كورد، بۆ ئه‌وه‌ی فش و بۆش بمێنێته‌وه‌و ڕێگا بۆ خورافات و
خوزه‌عبه‌لاتی شیعه خۆش ببێـت، كه ئێستا شێوازه‌كانی له عێراق و ناوچه‌كه به
گشتیی ده‌بینین چ كاره‌ساتێك و به‌زمێكی هه‌ره وه‌حشیگه‌رن!
له كۆتاییدا، ده‌مویست باسی چه‌مكی ده‌وڵه‌ت بكه‌م له توڕاسی
ئیسلامدا، به‌ڵام كاتێك ئاستی به‌ناو ڕۆشنبیری كورد به‌م شێوه‌یه بێت، خۆ پێوه
مه‌شغولكردنی زیاتر، كات به فیڕۆ دانه.
* لێڤایاتان
ناوی ئه‌و ماسیه هه‌ژدیهایه‌یه (حوت)، كه له ته‌وڕات باسی هاتووه. دواتر له
ئه‌ده‌بیاتی جووله‌كه، بۆ دڕاگۆن به كار هاتووه. له به‌شی 41ی ته‌وڕاتدا له
سفری ئه‌یوب باسی ئه‌م هه‌ژدیهایه كراوه كه چه‌ند به سامه‌و كێ ده‌توانێت ڕوو
به ڕووی ببێته‌وه، ددانه‌كانی له هه‌ر چوار لاوه به ترس و سامن ...هتد. هۆبز،
له شێوازێكی مه‌جازیدا، ده‌یه‌وێ بڵێت كاتێك به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌ست له چه‌ند
ماف و هێزیان هه‌ڵده‌گرن بۆ ده‌سته‌ڵاتداری گه‌وره (حاكم یان پاشا)، ئه‌وا كۆمه‌ڵگا
و ده‌سته‌ڵاته‌كه‌یان وه‌ك ئه‌م هه‌ژدیهایه به ھێز ده‌بن.
ڤیدیۆی ئه‌و كۆمیدیایه‌ی به‌ناو ڕۆشنبیریی له میدیای كوردیدا
په‌خش ده‌كرێت:
https://www.youtube.com/watch?v=Rh4gFQHNshA
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی سیرینی
-
عه‌لی سیرینی
13/02/2019
-
عه‌لی سیرینی
31/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
26/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
06/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
18/12/2018
-
عه‌لی سیرینی
14/11/2018