به‌رهه‌م سالح و مه‌سعود بارزانی له نێو گه‌رده‌لولی گێژاودا
وتار/
26/01/2019
1054 جار بینراوە
عه‌لی سیرینی
به‌رهه‌م سالح و مه‌سعود بارزانی له نێو گه‌رده‌لولی گێژاودا
ئیسلامیه‌كان پردێك به‌ره‌و دۆڕان له نێو پێكهاته‌ی ته‌پیوی
كوردی خۆ خۆر!
عه‌لی سیرینی
ئه‌م وتاره‌م له 6ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2018 ده‌ستپێكردووه
و هێشتان ماوه ته‌واو بێت.
له‌م وتاره‌دا چوار ته‌وه‌ر شرۆڤه ده‌كه‌م.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م، هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵوێستی به‌رهه‌م ساڵح
و ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌مه‌ڕه‌نگانه‌ی له‌م ماوانه‌ی دوایدا به‌دیكردن. ئه‌م هه‌ڵوێستانه،
بوونه هۆی ڕه‌خنه و نا ڕه‌زایی له نێوان خه‌ڵك، به‌رامبه‌ر به به‌رهه‌م.
ته‌وه‌ری دووه‌م، سیاسه‌ته‌كانی مه‌سعود بارزانی، كه له
نێو ڕه‌وشی هه‌نوكه‌ی ئاخناو به مێژوو و ناوه‌ڕۆكی ده‌روونی پێكهاته‌ی كورد سه‌ریان
نه‌گرت. له‌م ته‌وه‌ره‌دا باسی ئه‌وه ده‌كه‌م كه بارزانی وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو
مه‌رجه‌كانی سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زنی تیایه، به‌ڵام له‌م 30 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی هه‌رێمی
كوردستان، بۆی نه‌كرا ئه‌م ڕۆڵه ببینێت. هۆكاره‌كان باس ده‌كه‌م.
ته‌وه‌ری سێیه‌م، واقیعی ته‌پیو و نه‌خۆشی كورد به گشتیی
و ئیسلامیه‌كان به تایبه‌تیی. ئه‌م واقیعه، كه له سه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده،
به‌ڵام به‌روبومێكی وشك و كاڵی پێوه هاتووه، كه به پێچه‌وانه‌وه، ده‌كرا ئیسلامیه‌كان
ببنه فریادڕه‌سی واقیعی كوردستان، كه‌چی نه‌بوون.
ته‌وه‌ری چواره‌م، ڕه‌وش و ناوه‌ڕۆكی پێكهاته‌ی كورد له
ڕووی ده‌رونیی و هه‌ڵس و كه‌وته‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنم، كه كاریگه‌ریه‌كی زۆر گه‌وره
و دژوار و نه‌رێنی هه‌یه، به سه‌ر سیاسه‌ت و كایه‌كانی تری میلله‌تی كورد. ئه‌م
ته‌وه‌ری چواره‌مه‌ش ده‌كه‌مه ته‌رازووی كێشان و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ر سێ ته‌وه‌ری پێشوو.
به‌رهه‌م و حه‌سره‌تێك
به‌رهه‌م ساڵح مرۆڤێكی تێگه‌یشتوو و زیره‌ك و لێهاتووه. زیاتر له 10 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر، له سایتی ئیلاف به شێوه‌ی وتار، نامه‌یه‌كم ئاڕاسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح
كرد، كه هه‌ل و مه‌رج له باره بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر چه‌تری تاڵه‌بانی و یه‌كێتی بێته
ده‌ره‌وه و حزبێك دروست بكات و ببێته به‌دیلی ده‌سته‌ڵاته‌كه‌یان، كه غه‌رقی نێو
گه‌نده‌ڵیی و ته‌پینه. ئه‌وكات له به‌رهه‌مم
ڕا ده‌دیت ئه‌م ڕۆڵه بنوێنێت له به‌ر چه‌ند هۆكارێك. ئه‌م پیاوه، وێڕای ئه‌وه‌ی
له لایه‌ن زۆرینه‌ی پێكهاته‌ی میلله‌ت شیاو بوو و جێگای ڕێز بوو، له ئاستی ده‌ره‌وه‌ش
ڕۆڵ و كاریگه‌ریی خۆی هه‌بوو و لێهاتوو بوو. ته‌نانه‌ت ئیسلامیه‌كانیش به باشه
باسیان ده‌كرد و خۆشیان ده‌ویست. ئه‌وكات به‌رهه‌م ساڵح نه‌یتوانی ببێته ئه‌م به‌دیله.
هۆكاره‌كان چه‌ندێكن، گرنگترینیان، له ڕووی ده‌روونیه‌وه، ئه‌و جورئه‌ته‌ی نه‌بوو
له ژێر چه‌تری تاڵه‌بانی بێته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كارێزما و پێگه‌ی سه‌ربه‌خۆی
خۆی ڕابگه‌یه‌نێت. هۆكارێكی تری سه‌ره‌كیی ئه‌وه بوو كه داروده‌سته‌ی چه‌كداری
نه‌بوو. دوای ساڵێك له‌م وتاره، نۆشێروان مسته‌فا ئه‌و ڕۆڵه‌ی بینی كه ببێـته
به‌دیلی هه‌ردوو حزب. دونیا به‌م شێوه‌یه، هه‌ل و فورسه‌ته، ئه‌گه‌ر تۆ، له كات
و شوێنی گونجاو ئه‌و كاره ئه‌نجام نه‌ده‌یت كه پێویسته، شه‌مه‌نده‌فه‌ری مێژوو
چاوه‌ڕێی تۆ ناكات و كه‌سانی تر سه‌ر ده‌كه‌ون! دوای 10 ساڵ، به‌رهه‌م ساڵح، ته‌نانه‌ت
دوای هاتنه پێشه‌وه‌ی كه‌سانی تازه پێگه‌یشتووی وه‌كو نه‌وه‌ی نوێ، هه‌ڵسا به‌وه‌ی
ده‌بوایه له ساڵی 2008 بیكات نه‌ك له 2018! ڕاستیه‌كه‌ی ته‌نانه‌ت خودی نۆشێروان
زۆر دواكه‌وت. ده‌بوایه هه‌ر له نه‌وه‌ته‌كان ئه‌م حزبانه دروست ببان كه ویستیان
ببنه به‌دیل، یان پارسه‌نگی هێز له نێوان یه‌كێتی و پارتی.
به‌رهه‌م ساڵح، قوربانیه‌كی ده‌ستی كه‌لتور و حزب و هه‌ندێك
خو و ڕه‌وشتی كورده‌واریه، وێڕای ئه‌و شته ناكۆك و سه‌مه‌رانه‌ی نێو ئه‌م پێكهاته‌یه،
كه هه‌میشه به‌روبومه‌كه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بێت. به‌رهه‌م له هه‌ڵبژاردنی
عێراقدا شكستی هێنا. هۆكاری سه‌ره‌كیی، وێڕای نه‌بوونی هێزێكی چه‌كدار له پشتیه‌وه،
نه‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌هێز له دوایه‌وه، ئه‌و ته‌زویره به‌رفراوانه بوو كه
یه‌كێتی كردی. له هه‌ڵبژاردنی كوردستانیش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا. ئه‌وه‌ی
به‌رهه‌م بۆی چوو، وه‌رزه‌كه‌ی به‌سه‌ر چوو بوو، شوێن و دۆخه‌كه‌شی له گه‌ڵ چوونه‌كه‌ی
گونجاو نه‌بوون. ویستی بپه‌ڕێته‌وه ئه‌وبه‌رێكی خێر و بێر، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌جێنداكانی
خۆی تاو بدات، به‌ڵام پرده‌كه ڕووخا بوو و نه‌یتوانی بپه‌ڕێته‌وه. بۆیه به حه‌سره‌ته‌وه،
گه‌ڕایه‌وه هه‌مان شوێن (یه‌كێتی)، به پێ لێنان له شكۆی كه‌سایه‌تیی خۆی. كه
گه‌ڕایه‌وه‌ش، بۆ مه‌ودایه‌كی خاڵیی، ته‌نها ئه‌و "به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه"ی
بۆ مابوویه‌وه كه پێی ده‌گوترێت ده‌ستكه‌وتی شه‌خسیی، كه له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی
عێراق خۆی ده‌بینێتـه‌وه. كه‌واته ده‌ستگرتنی به‌رهه‌م به‌م دواهه‌مین په‌ته
باریك و شڕه، ده‌ستگرتنی مرۆڤێكی بێ هیوایه له ئاقار بیابانی كوردی به‌ره‌هوتدا.
پارتیش به كاندیدكردنی فوئاد حوسێن، كه شیاوی نه‌ك هه‌ر پۆستی سه‌رۆكی عێراق نیه،
به‌ڵكو زۆر كه‌متریش له‌وه، باری به‌رهه‌میان زیاتر قوڕس كرد، به شێوازێك، پارتی
هه‌موو داوه‌كانی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌م پیاوه پچڕاند و مه‌رحه‌بایه‌كی به مه‌یلانه‌ی
ئاینده‌ی كرده ئه‌سته‌مئاسا یان به زه‌حمه‌تكردنی تا ماوه‌یه‌كی نادیار. ئه‌مه
دوای ئه‌وه بوو كه یه‌كێتی خراپه‌كاریی و ته‌نانه‌ت خیانه‌تێكی گه‌وره‌ی كرد.
دامه‌زراندنی ئاراس شێخ جه‌نگیش به ڕاوێژكار، وه‌ڵامی به‌رهه‌مه بۆ ئه‌م پچڕاندنه‌ی
په‌یوه‌ندیی پارتی، به‌ڵام كاردانه‌وه‌یه‌كی ته‌واو هه‌ڵه‌یه. ئیتر ته‌قریبه‌ن، هیوای
ئه‌وه نه‌ما، كه بكرێت سه‌ر له‌نوێ به لایه‌نی كه‌مه‌وه تا ماوه‌یه‌كی باش، له
پله نزمه‌كانی حیكمه‌ت و عه‌قڵه‌وه، سیاسه‌تێكی ستراتیژانه بۆ كوردستان دابڕێژرێت.
لێره‌شدا، ئه‌دای سیاسه‌تی كورد وه‌ك زۆربه‌ی جاران هه‌ڵقوڵاوی ڕه‌نگدانه‌وه و
كاردانه‌وه‌ی ناخ و ده‌روونی مرۆڤی پێكهاته‌ی كورده، كه گیرۆده‌ی هه‌ندێك عوقده
و نه‌خۆشیی قووڵ و ئاڵۆزه. جێگای داخه كه به‌رهه‌م واقیعی كوردستانی دۆڕاند، به‌ڵام
زۆر پێش ئه‌م دۆڕانه، واقیعی كوردستان به‌رهه‌میان دۆڕاندبوو!
دۆڕانه‌كه دوولای به‌رامبه‌ر یه‌كه، كه ئاكامه‌كه‌ی بۆ
كاكڵه‌ی ئه‌و پێكهاته نه‌فسیه نه‌خۆشه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تاك و گروپی كورد
توشی بووه. هه‌ندێك له ڕه‌نگدانه‌وه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ش، له ئێره‌یی و بوغز
و كینه به‌رامبه‌ر به یه‌ك و به چاوی سوك ته‌ماشا كردنی یه‌كه.
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ یه‌كێتی، ئه‌وه‌یه، كه سه‌نته‌ره‌كانی
هێزی له كوردستان، به پاڵپشتی وڵاتانی ده‌ره‌وه نیمچه هاوسه‌نگ كرده‌وه. ئه‌مه
قومارێكی پڕ حیله‌یه، كه پارتیش ده‌یكات و له ورده‌كاریه‌كانی سیاسه‌تی ڕۆژانه‌ی
هه‌ردوو حزب ده‌رده‌كه‌وێت، كه دواتر باسیان ده‌كه‌م. ئه‌م ئاسته زۆر كاره‌ساته
هه‌ر میلله‌تێك گه‌یشته ئه‌م سنوره، له ناوچوونی جێگای گومان نیه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج
بده‌ین، ئێستا ئاستی بێ ناموسیی و نیفاق و درۆ و چه‌واشه‌كاریی و حیله له نێو میلله‌تی
كورد، به تایبه‌تی له ئاستی سیاسه‌تدا، له‌و په‌ڕی هه‌ڵكشاندایه.
مه‌سعود بارزانی و هه‌ل له ده‌ست دان
ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ڕووی دا، كردنه‌وه‌ی برینێكی
قووڵی مێژووی كورده، كه یه‌كنه‌گرتن و پشتی یه‌كتر به‌ردان و له یه‌كتری خیانه‌تكردنه.
ڕاستیه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، ئه‌و هۆكارانه‌ی كه سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوویی پێویستیه‌تی
بۆی به‌رده‌ست بوون. تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تێدا به‌ر جه‌سته بوون. شایسته‌ی ئه‌وه
بوو تێكڕای پێكهاته‌ی كورد له سه‌ری كۆك بن، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی هێما و مێژوویی
بۆ كورد، تا ئه‌و ڕاده‌ی گه‌ر خۆی وازی هێنابا، ده‌بوایه به زۆر، به‌رده‌وامیان
پێیدا بوایه. كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه، له هه‌موو لایه‌كه‌وه، كه‌وتنه گیانی
ئه‌م پیاوه، بۆ ئه‌وه‌ی واز بێنێت. حزب و گروپه‌كانی ناوخۆش، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی
دواییه، له جیاتی پڕژانه سه‌ر پلان و ستراتیژ و كاری عاقڵانه، به توێكڵه‌وه
گیرسا بوونه‌وه. به‌رده‌وام ئه‌و ده‌هۆڵه‌یان ده‌كوتی كه بارزانی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی
به‌سه‌ر چووه و ده‌بێـت واز بێنێت. له سه‌ر ئاستی ئیقلیمیی و نێوده‌وڵه‌تیش،
بارزانی هه‌یبه‌تێكی به‌رچاوی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر كردبوو. كه‌سایه‌تیه‌كی
خاوه‌ن ڕێز و پێگه و هه‌ڵوێست و كارێزما بوو. به ئاسانیی نه ده‌چووه ژێر باری
ته‌نانه‌ت زلهێزترین وڵاتی دونیا كه ئه‌مریكایه. یه‌كێك بیه‌وێ ڕاستیی بزانێت،
ده‌توانێت ببینێت چۆن ده‌یان ساڵه، ناحه‌زی بارزانی به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا
خۆی دووپات ده‌كاته‌وه. ده‌بوایه ئیسلامیه‌كان ته‌قدیری ئه‌م لایه‌نه‌ی بارزانیان
به‌رز ڕابگرتایه، به‌داخه‌وه هه‌ر به ئه‌سته‌میش باسیان نه‌كرد، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه
وه‌ك ئه‌وانیتر كه به هۆی ململانێ و بوغز و غه‌ره‌زه‌وه دژی بارزانی وه‌ستانه‌وه،
ئه‌وانیش هه‌مان ده‌هۆڵی ئه‌وانیان كوتا، گوایه بارزانی ده‌بوایه به قسه‌ی ئه‌مریكا
و به‌ر‌یتانیای بكردبوایه و وازی له كه‌للـه‌ڕه‌قی بهێنابا! یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی
بووه لابردنی بارزانی ئه‌وه بوو كه ئه‌مریكا و به‌ریتانیا حه‌زیان به چاره‌ی نه‌ده‌كرد،
چونكه یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی نه ده‌چووه ژێر ڕكێفی ئه‌وان. ئه‌وه‌ی وای له
بارزانی كرد به حوكمی واقیعی ئه‌وان ڕازی بێت و مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ بكات، خۆ سه‌پاندنی
ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بوو به یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی ناوه‌وه (بۆ نمونه هێزه
نه‌یاره‌كانی بارزانی له كوردستان!). ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر میلله‌تێك
له ناوخۆدا په‌رته‌واز و ناحه‌ز بێت له گه‌ڵ یه‌كتریی، به‌رامبه‌ر به بێگانه
لاواز و چاو شۆڕ ده‌بن.
بارزانی زۆر مه‌ردانه، له مه‌یدانه‌كانی جیهان، پێداگریی
له سه‌ر مافی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه ده‌كرد. ئه‌مڕۆ، ناهه‌قیی زۆر به‌رامبه‌ر ئه‌م
پیاوه ده‌كرێت، جاهیلانه ڕیسوا ده‌كرێت، كه له‌وه‌تای وازی له سه‌رۆكایه‌تیی
هه‌رێم هێناوه، هه‌یبه‌تی هه‌رێم وروشاوه و به‌دیلێكیش بۆ ئه‌و دروست نه‌بووه.
ته‌نها سودێك به نه‌مانی بارزانی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاته دی، هه‌ندێك سه‌ركرده
و ئاغای ناوچه‌یی له كوردستان، ئاهێكی سارد به سه‌ر دڵیان دا هات، به‌وه‌ی توانیان
له شكۆی ئه‌م كه‌سایه‌تیه بده‌ن. ئه‌مه‌ش پاڵنه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م كه‌سانه بوو،
بۆ لێدانی بارزانی، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و گه‌لی كورد. ئیتر لێخستنی بارزانی
له‌و پێگه فه‌رمیه‌ی هه‌یبوو وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌و مه‌ڕامه ده‌رونیه‌ی بۆ
ئه‌و كه‌سایه‌تیی و لایه‌نانه هێنایه دی، كه به‌م لێخستنه دڵ و ده‌روونی پڕ ئێره‌ییان
حه‌سایه‌وه!
هه‌ندێك خه‌سڵه‌ت له مه‌سعود بارزانیدا هه‌ن، بوونه هۆی
ئه‌وه‌ی بكرێـت ببێته سه‌ركرده‌ی تێكڕای گه‌لی كورد، نه‌ك ته‌نها له هه‌رێمی
كوردستان، به‌ڵكو له سه‌رتاسه‌ری جیهان. یه‌كه‌م، وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسیی
كوردستان، خاوه‌ن ته‌جروبه‌یه‌كی دوور و درێژ و تاڵ و پڕ میحنه‌ت و خه‌م و حه‌سره‌ته.
ده‌یان شكست و هه‌وراز و نشێوی بینیوه. له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌باتكار بووه و كوڕی
باوكێك بووه له شۆڕشه‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید و قازی محه‌ممه‌د خه‌باتی كردووه،
تا ئه‌و كاته‌ی له 1979 گیانی سپارد. مه‌سعود بارزانی نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كه،
شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی به‌رهه‌م هێناوه، كه خه‌باتی له پێناو ئه‌م میلله‌ته
كردووه و به ده‌ستی تاقمه خائینه‌كه‌ی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی ئیعدام كرا، كه به
سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا كوده‌تایان كرد. كه‌واته له ڕووی مێژووه‌وه، به هۆی
ئه‌م پێگه‌وه، ده‌كرا ببێته مه‌ڕجه‌عی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كورد، وه‌كو هه‌ندێك میلله‌تانی
دونیا كه بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن پێگه‌ی مێژووی حوكمیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌بوو.
دواتر هۆكاره‌كه‌ی باس ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی مرۆڤێكی له سه‌ره‌خۆ و
هێمنه. هه‌ڵپاسه و هه‌رزه نیه وه‌ك هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌داری تر، كه به مه‌رحه‌بای
ده‌وڵه‌تێك یان كه‌سایه‌تیه‌ك ته‌زوی خۆشی به ئاسمانا ده‌یانفڕێنێت. هه‌ر له شه‌سته‌كان
و هه‌فتاكانه‌وه، هه‌ڵوێستێكی نه‌گۆڕی سه‌قامگیرانه‌ی به‌رده‌وامی هه‌یه به‌رامبه‌ر
به به‌ریتانیا و ئه‌مریكا. له 1991 وه، به‌رده‌وام به ئاشكرا دووپاتی ده‌كرده‌وه
كه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له گه‌ڵ كورد نین و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له به‌غدایه.
ئه‌وكات یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تر ده‌هۆڵی خیانه‌تیان بۆ بارزانی لێده‌دا گوایه
داوای ده‌وڵه‌تی كوردستان ناكات و به حوكمی زاتیه‌وه نوساوه! بێگومان بارزانی
هه‌میشه جه‌غتی له سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه، كه گه‌لی كورد وه‌ك هه‌موو گه‌لانی
دونیا مافی خۆیه‌تی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م مافه هێشتان ده‌سته‌به‌ر
نیه بۆ كورد.
له ساڵی 1992 كاتێك جه‌لال تاڵه‌بانی به‌هاری بۆ خه‌ڵك
تا چۆك ده‌هێنا، بارزانی ڕاشكاوانه ده‌یگوت كه‌س له گه‌ڵمان نیه و چاره‌سه‌رمان
له به‌غدایه و نابێت قومار به خه‌ڵكی كورده‌وه بكه‌ین. ساڵی 1996، ڕۆژنامه‌ی
سه‌فیری لوبنانی پرسیاریان ئاڕاسته‌ی بارزانی كرد كه ئایا ئه‌مریكا هه‌وڵ نادات
شه‌ڕی نێوان پارتی و یه‌كێتی بوه‌ستێنێت، بارزانی وه‌ڵامی دایه‌وه "كێ ده‌ڵێت
ئه‌مریكا زۆر خۆشحاڵ نیه به شه‌ڕه‌كانی ئێمه؟". پێش ڕوخانی سه‌دام، ئه‌مریكا
و به‌ریتانیا به‌رده‌وام له هه‌وڵ دا بوون بۆ هێنانی بارزانی بۆ ناو گه‌مه‌ی لێدانی
عێراق، كه‌چی ئه‌و ڕازی نه‌بوو. یه‌كێتی و هاو شێوه‌كانی ئه‌وكات ده‌هۆڵیان بۆ
بارزانی لێده‌دا، كه به هۆی په‌یوه‌ندیه باشه‌كانی له گه‌ڵ سه‌دام نایه‌وێ
كورد بگاته مافی خۆی! بارزانی له گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان باسی به‌دیلی سه‌دام و پێگه‌ی
كوردی دوای سه‌دامی ده‌كرد، ئه‌مریكیه‌كانیش وه‌ڵامیان ده‌دایه‌وه كه ئه‌م
باسانه دوا ده‌خرێن بۆ دوای ڕوخانی حكومه‌تی عێراق. ئیتر بارزانی بێ چاره مایه‌وه
و نه‌كرا بتوانێت ڕێگه به‌م به‌زمه بگرێت، له كاتێكدا هه‌موو هێزه‌كانی شیعه و
كوردی دژ به عێراق له گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕێك كه‌وتبوون.
بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ، بارزانی به‌رده‌وام له مشت‌ومڕ دا بوو
له گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی عێراقی سه‌پێنراو له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، له سه‌ر ماده‌ی
140، كه‌چی ده‌سته‌ڵاتی عێڕاق هه‌ر له سه‌ر گه‌مه‌ی خۆی به‌رده‌وام بوو. له‌م نێوه‌دا،
ڕای بارزانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و په‌ره پێدان به مافی كورد به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون،
له هه‌ڵكشان دا بوو. ساڵی 2014 داعش موسڵی گرت. بارزانی نه‌یتوانی خۆشحاڵی خۆی
بشارێته‌وه به كۆتایی هاتنی نه‌خشه‌ی سایكس بیكۆ، كه ئه‌مه یه‌كسانه به كوفر
لای به‌ریتانیا و ئه‌مریكا، كه نه‌خشه‌یه‌ك ئه‌وان دایبڕژن، كه‌سێكی ڕۆژهه‌ڵاتیی
بیه‌وێ بیسڕێته‌وه! له په‌رله‌مانی كوردستان، بارزانی ڕایگه‌یاند، كه ئه‌م شه‌ڕه
په‌یوه‌ندی به كورده‌وه نیه و شه‌ڕێكی تائیفیی نێوان شیعه و سوننه‌یه له عێراق.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه تازه عێراق دابه‌ش بوو و وڵاتێكی نوێ بووه‌ته
دراوسێی كورد، كه هیوا خوازه به ئاشتیانه له گه‌ڵ كورد هه‌ڵس و كه‌وت بكات و
په‌یوه‌ندی كوردستان به به‌غداوه پچڕا. ده‌موده‌ست، ئه‌مریكا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
خۆی نارده لای بارزانی، بۆ ئه‌وه‌ی په‌شیمانی بكاته‌وه و بیخاته ناو به‌ره‌ی شه‌ڕ
دژ به داعش. بارزانی دیسانه‌وه گوتی ئێمه ناچینه نێو سه‌فقه‌ی موغامه‌رات، ده‌مانه‌وێ
بزانین مافی كورد چیه و به‌دیل چیه بۆ دوا ڕۆژ. ئه‌مریكاش وه‌ك عاده‌تیی، وه‌ڵامه‌كه‌یان
ئه‌وه بوو، ئه‌م باسانه بۆ دوای ڕوخانی داعش دوا ده‌خرێن. بارزانی ڕه‌تی كرده‌وه
به‌شداری شه‌ڕ بكات. به‌ڵام ئه‌مریكا به ڕاشكاوی پێی ڕا گه‌یاند، كه یه‌كێتی و
په‌كه‌كه ئاماده‌ی شه‌ڕن و تۆش چارت نیه، یا ده‌بێت شه‌ڕ بكه‌یت یان مه‌یدانه‌كه
چۆڵ بكه‌یت. یه‌كێتی و په‌كه‌كه ئاگری شه‌ڕیان له گه‌ڵ داعش هه‌ڵگیرساند، كه
داعش ڕاشكاوانه هاواری ده‌كرد نایه‌وێت شه‌ڕ له گه‌ڵ كورد بكات. دوای سه‌ركه‌وتن
به سه‌ر داعش، بارزانی باس و خواسه‌كه‌ی به ڕووی ئه‌مریكا كرده‌وه كه مافی
كورد ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. ئه‌مریكاش پێیان ڕا گه‌یاند، كه بچێت له گه‌ڵ به‌غدا
مفاوه‌زات بكات! بارزانی لێره‌دا، سه‌رجه‌م شریتی مێژووی ئه‌مریكای هاته‌وه پێش
چاو، كه چۆن ده‌یان جار درۆزنانه و فێڵبازانه و خیانه‌تكارانه، له‌قه‌یان له
مافی كورد و چاره‌نوسی داوه. چه‌ندین جار بارزانی بێزاری خۆی له ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا
ده‌ربڕی. به‌رده‌وام گازه‌نده‌ی ده‌سته‌ڵاتی عێڕاقی له لا كردوون. ئیتر هه‌ڵمه‌تی
ڕیفراندۆمی ڕاگه‌یاند. به‌ڵام له هه‌مانكاتدا زۆر عاقڵانه و ڕاشكاوانه گوتی: ئه‌م
ڕیفراندۆمه پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیانه‌یه، بۆ زانینی ئه‌وه‌ی میلله‌تی كورد چی ده‌وێت.
هه‌روه‌ها له گه‌ڵ وڵاتان كه‌وته گفت و گۆ، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم
نه‌كرێت به‌دیلێكی باشتر بدرێت به كورد. وه‌ڵامی ئه‌مریكا ئه‌وه بوو، به‌دیل
مفاوه‌زاته له گه‌ڵ به‌غدا. بارزانی داوای زه‌مانه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كرد، كه
وڵاتانی دونیا ئاماده بن له مفاوه‌زاتی كورد و به‌غدا، به‌ڵام ئه‌مریكا و ئه‌وروپا
به‌مه ڕازی نه بوون! له مانگی پێنج و شه‌شه‌وه تا كۆتایی مانگی نۆ، واته بۆ زیاتر
له چوار مانگ، بارزانی به‌رده‌وام بوو له داخوازیكرن بۆ به‌دیلێكی باشتر بۆ كورد
و زه‌مانه‌تی نێو ده‌وڵه‌تیی، بۆ مانه‌وه‌ی كورد له ناو عێراقدا. به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی
بێ هوده بوون. هه‌ر چه‌ند هاواری كرد بۆ به‌دیلی باشتر له ڕیفراندۆم، به زه‌مانه‌تێكی
نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه، به‌ڵام سودی نه‌بوو. ئێستا ئه‌وانه‌ی دژی ڕیفراندۆمن، به‌رده‌وامن
له ده‌هۆڵ كوتین دژ به‌م پیاوه كه زۆر مه‌ردانه و بێ منه‌تانه به تاقی ته‌نیا
دژی خۆ سه‌پاندنی هه‌موو وڵاتان وه‌ستایه‌وه، ئیراده‌ی كوردی له تۆماركردنێكی مێژووی
سه‌رخست. ڕاسته خۆی وه‌ك تاكێك قوربانی ئه‌م ڕوو به ڕووبونه‌وه مێژوویه بوو،
به‌ڵام بێگومان قوربانیش له ئاستی سه‌ركێشیه‌كی مه‌زن بوو. ئه‌وانه‌ی دژ به ڕیفراندۆم
وه‌ستانه‌وه، ده‌یانه‌وێ له ده‌ستدانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر، بخه‌نه ملی
بارزانی، كه ڕاستیه‌كه‌ی به هۆی خیانه‌ته‌وه بوو نه‌ك بارزانی. له كاتێكدا زۆر
له‌رزۆكانه و ملشۆڕانه ده‌یانه‌وێ ئه‌م خیانه‌ته به وشه‌ی ته‌ماویی و ده‌له‌سه
په‌رده‌پۆش بكه‌ن، ڕۆڵی بارزانی وه‌ك هۆكاری ئه‌م قه‌یرانه‌ی كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه،
گوایه ده‌بوایه به پێشنیاره‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تێله‌رسن ڕازی
بوایه! كه‌چی ناپرسن، مادام تێله‌رسن، به‌دیلی باشتری بۆ كورد پێ بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی
یه‌كێتی و كلكه‌كانی و هه‌ندێك ئیسلامیی و كه‌سایه‌تی تر ته‌نه‌كه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن،
ئه‌ی بۆ ناپرسن، چۆن ئه‌مریكا هێشتی ئێران و میلیشیاكانی ده‌ست به سه‌ر كه‌ركوك
دا بگرن؟! بۆ ڕازینه‌بوون ببنه چاو‌دێر له مفاوه‌زاتی كورد و به‌غدا؟! لێره‌دا مایه
پوچیی ئه‌م "عه‌قڵ"انه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه له چ قوڕ و لیته‌ی
دواكه‌وتوویی ناوچه‌گه‌ریی و خێڵه‌كیه‌تیی و دواكه‌وتن له ئاست خوێندن و زانست‌دا،
ئه‌م جۆره قسانه ده‌كه‌ن!
بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بارزانی. بۆ بارزانی نه‌یتوانی ببێته
سه‌ركرده‌یه‌ك كه هه‌موو پێكهاته‌كانی كورد كۆ بكاته‌وه و به زه‌خمێكی به هێزه‌وه
ئه‌م ڕوو به ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ی توند و تۆڵتر بكات؟ هۆكاره‌كان لێره شی ده‌كه‌مه‌وه.
گه‌وره‌ترین دوژمنی مه‌سعود بارزانی، یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی
تر و ولاتانی ئیقلیمیی و جیهانیی نه‌بوون. گه‌وره‌ترین دوژمنه‌كانی مه‌سعود بارزانی
ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی و پارتی بوون. بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، فره سه‌نته‌ره
و له پێكهاته‌یه‌كی چه‌ند جه‌مسه‌ره‌وه دروست بووه. له نێو ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه
چه‌ندین سه‌نته‌ری هێز هه‌ن، كه هاوسه‌نگی نێوانیان به ڕه‌چاوكردنی ئاساییش و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كتر ڕاگیراوه. ئه‌مه كاره‌ساتێكی جه‌رگبڕی هێناوه‌ته كایه‌وه كه بووه‌ته
شێرپه‌نجه‌یه‌كی مێژوویی كورد به گشتیی. به‌ڵام چۆن ئه‌م باڵ و فره سه‌نته‌رانه‌ی
نێو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به هێز بوون، كه له بنه‌ڕه‌تدا له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی
یه‌كه‌می ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه نیه (كه ئێستا مه‌سعود بارزانیه)؟
هه‌ر حاكمێك یان ده‌سته‌ڵاتدارێك، ئه‌گه‌ر مه‌ترسی ناوه‌كیی
(ناوخۆی میلله‌ت) بۆ په‌یدا بوو، په‌نا ده‌باته به‌ر سیاسه‌تی ئاساییش و خۆ توند
كردن. ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه، ده‌توانین بڵێین، كه حاكمی فیعلی كوردستان بوون (هێزه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر به‌م شێوازه ده‌یان ناسین)، له شه‌سته‌كانی
سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، نه‌یاری چه‌كداری ناوخۆی بۆ دروست بووه. ئه‌م نه‌یاره چه‌كداریه
جه‌لال تاڵه‌بانی و برایم ئه‌حمه‌د دروستیان كرد. لێره‌دا، دوو ئاستی زۆر مه‌ترسیدار
سه‌باره‌ت به گه‌لی كورد هاتنه كایه‌وه. یه‌كه‌م، ده‌ستی دوژمنانی كورد له‌م ڕێگه‌وه
توانیان بێنه نێو كورد و ئاساییشی ناوخۆ بخه‌نه به‌رده‌م مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه.
دووه‌میش، به‌هۆی ئه‌م مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه‌وه، هه‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی (وه‌ك
ده‌سته‌ڵاتداری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وكات له نێو كورد) به‌ره‌و ترس و گومان و خۆ قایمكردن
هه‌ڵكشا. لێره‌شدا هه‌ستی ئاساییش زاڵ بوو به‌سه‌ر ئه‌و بازنانه‌ی چوارده‌وری بنه‌ماڵه‌ی
بارزانیان دابوو، له‌و كاته‌وه تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان. ئه‌م بازنانه‌ش بازنه‌ی میلله‌تن،
كه له نزیكه‌وه بۆ دوور پۆلێن ده‌كرێن. واته ئیعتیمادی ئه‌م جۆره ده‌سته‌ڵاته
(كه ڕوو به‌ڕووی مه‌ترسی ناوه‌كیی بووه‌ته‌وه) له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه
نزیكن و جێگای متمانه‌ن. لێره‌دا ده‌سته‌ڵاتی خزمایه‌تیی و بنه‌ماڵه‌یی قووڵتر و
پته‌وتر ده‌بێـته‌وه له سه‌ر حیسابی لایه‌نه گرنگه‌كانی تری ژیانی گه‌ل وه‌كو سیاسه‌ت،
دادگه‌ریی، ئابوریی، شه‌فافیه‌ت، به‌ره‌و پێشچوون، بوژانه‌وه و ئاوه‌دانیی و
...هتد. به‌م شێوه‌ش ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی تا له بازنه‌ی یه‌كه‌می ده‌سته‌ڵاته‌وه
نزیكتر بیت زیاترت ده‌ستده‌كه‌وێت، به پێچه‌وانه‌وه‌ش، ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیی
لاوازتر ده‌بێت كاتێك له بازنه‌كانی ده‌وری ده‌سته‌ڵات دوورتر ده‌كه‌ویته‌وه. لێره‌شدا
حیكمه‌تی ئه‌و حه‌دیسه‌ی پێغه‌مبه‌رمان (درودی خوای له سه‌ر بێت) بۆ ده‌رده‌كه‌وێت
كه ئه‌گه‌ر دوو ده‌سته‌ڵاتدار كردیان به ململانێ له ملی یه‌كێكیان بده‌ن. چونكه
نابێت و ناكرێت ده‌سته‌ڵات به سه‌ر چه‌ند چین و ته‌وژم و هێزی جیا و ناكۆك دابه‌ش
بكرێت. ئه‌مه واته فه‌وزا و گه‌نده‌ڵیی و جه‌نگڵستان!
ئه‌م جه‌نگڵستانه له كوردستان چۆن دروست بوو؟
درێژه‌ی ده‌بێت.
له ئه‌ڵقه‌ی داهاتوو باسی هۆكاره‌كانی شكستی بارزانی و
چۆنیه‌تی دروستبوونی گه‌نده‌ڵیی له نێو گه‌لی كورد ده‌كه‌م.
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی سیرینی
-
عه‌لی سیرینی
13/02/2019
-
عه‌لی سیرینی
31/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
26/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
06/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
18/12/2018
-
عه‌لی سیرینی
14/11/2018