پرسیارێك بۆ میدیای پارتی و یه‌كێتی و حزبه‌كانی تریش!
وتار/
31/01/2019
826 جار بینراوە
عه‌لی سیرینی
پرسیارێك بۆ میدیای پارتی و یه‌كێتی و حزبه‌كانی تریش!
عه‌لی سیرینی
پارتی و یه‌كێتی، سێ ده‌یه یه حوكمی كوردستان ده‌كه‌ن
و ملیاران دۆلاریان هه‌یه. نزیكه‌ی سی ساڵیشه هه‌موو جۆره كه‌ل و په‌ل و ئامێری
میدیا له به‌رده‌ستیانه. هه‌رچی ته‌كنه‌ڵۆژیای نوێ هه‌یه به كاری دێنن. به‌ڵام
تۆ سه‌یر بكه كاتێك كه‌سێك بیه‌وێ به دوای زانیاریه‌ك بگه‌ڕێت به زمانی كوردیی
له ویكیپێدیا، ده‌ڵێی سه‌تڵه‌كه‌ی ڕه‌جه‌به ته‌نها یه‌ك جار ئه‌گه‌ر شتێك بكه‌وێته
ناوی و ئیتر له دوای ئه‌مه هه‌موو جار به به‌تاڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌مڕۆ له
دونیا، وێكیپیدیا به ده‌وڵه‌مه‌نترین سه‌رچاوه‌ی زانیاریی حسێب ده‌كرێت، كه سودێكی
گه‌وره‌ی به‌خشیوه به سه‌رجه‌م تاك و كۆی میلله‌تان. پارتی و یه‌كێتی هه‌زاران
هه‌زار كادیری تۆز و بای ئاخنیوه‌ته كه‌ناڵ و ڕۆژنامه و هه‌فته‌نامه و گۆڤار و
ته‌له‌فزیۆن و وێبسایت، كه‌چی بایی ئه‌وه‌نده عه‌قڵیان پێ نه‌شكاوه چه‌ند كه‌سێك
وه‌ك فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێنن، بۆ دامه‌زراندنی ویكیپێدیای كورد و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی
به زانیاریی جۆراوجۆر. میدیای كورد جگه له‌وه‌ی كۆپیه‌كی بێزاركه‌ر و بێتامی به‌رماوه‌ی
میدیای دراوسێیانی كورده، ته‌نها له ڕووی به‌ڕێكردنی كاری ڕۆژانه و به‌رخۆریی و
پێویستی ڕۆژانه قه‌تیس و داماوه. له مه‌ش ترسناكتر، عه‌قڵێك نیه له پشت ئه‌م
میدیایه‌وه پلان و ستراتیژ و به‌رنامه دابڕێژێت بۆ پێشخستنی میلله‌تی داماوی
كورد. كه ده‌ڵێم عه‌قڵ، واته نزمترین و ساده‌ترین ئاستی عه‌قڵ، گه‌رنا ده‌بوایه
بڵێین عه‌قڵێكی گه‌وره نیه له پشت میدیای پارتی و یه‌كێتی، هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه
به ناشوكری نه‌بێت له ته‌واوی پله‌كانی عه‌قڵ مه‌حرومه.
ئه‌وه‌ی مێشكی ئه‌م میدیایه‌ی زۆر به خه‌ستی ته‌نیوه ڕابواردنه (Entertainment) و ئه‌ویش زیاتر بۆ تێركردنی
حه‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤه وه‌كو ورگ و ناوگه‌ڵ و ناووده‌نگ و خۆ نواندنێكی
بازاڕیانه، كه بكرێت حه‌زه‌كان تێر بكرێن (زیاتر بۆ خۆیان چونكه پاره‌ی باش كه‌وتووه‌ته
به‌رده‌ستیان). لێره‌شدا ئافره‌ت كراوه و ده‌كرێت به به‌شێك له‌م هه‌ڕاجخانه‌یه،
تا ئاستی دابه‌زینی نرخی بۆ ژێره‌وه‌ی نرخی ئاژه‌ڵ و كه‌ل و په‌ل.
ئه‌رێ به چ زمانێك بگه‌ڕێم به دوای زانیاری له سه‌ر
كورد و كه‌سایه‌تیه‌كان و ڕووداوه‌كان كه به زمانه‌كانی بێگانه به‌رده‌ست نیه؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر كوردانی پێگه‌یشتوو له دوای ساڵی 1991 جگه له زمانی كوردیی زمانێكی
تر نه‌زانن چیبكه‌ن، به زمانی صۆماڵیی یان سه‌واحیلیی به دوای زانیاریی له سه‌ر
كورد بگه‌ڕێن؟
باشه پارتی زۆر باسی شه‌ڕی خوا كوڕك و شه‌ڕی كۆڕێ و شۆڕشی
ئه‌یلول و گوڵان و چی و چی ده‌كات، باشه پێی عه‌یب نیه یه‌ك تاقه زانیاریی له
سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه له ویكیپێدیا به زمانی كوردیی نیه؟!
بۆ یه‌كێتیش به هه‌مان شێوه‌یه. بۆ فه‌رخه حزبه‌كانی
تریش هه‌مان پرسیاره! ئاخر له‌م شتانه‌وه
ده‌زانیت كه ئه‌م پێكهاته‌یه چه‌ند دواكه‌وتوو و هه‌ڕه‌مه‌كیه و توانای پێشبڕكێی
نیه له گه‌ڵ فارس و تورك و عه‌ره‌ب! لێره‌وه ده‌زانیت كه ئه‌مانه خه‌می میلله‌ت
و ئاینده‌یان نیه و خاوه‌نی ئامانج و خه‌ونی گه‌وره نین.
ئه‌رێ ده‌ستتان كردووه به دامه‌زراندنی سه‌نته‌ره‌كانی
لێكۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه له سه‌ر دراوسێكانتان و كایه جۆراوجۆره‌كانیان؟! چونكه
له ساڵی 2003 و 2006 ئه‌م پڕۆژانه‌م خسته به‌رده‌متان، بیرێكتان لێكرده‌وه، یان
هه‌ر به حیسابی لێخوڕه و به ته‌مای خودا كار و باره‌كانتان وه‌ك توێكڵی گوله‌به‌ڕۆژه
فڕێده‌ده‌نه ئه‌ملا و ئه‌ولا؟! ئینشائه‌ڵلا بۆ سه‌ده‌ی بیست و دوو دایده‌مه‌زرێنن!
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی سیرینی
-
عه‌لی سیرینی
13/02/2019
-
عه‌لی سیرینی
31/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
26/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
06/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
18/12/2018
-
عه‌لی سیرینی
14/11/2018