جه‌لال ساڵحی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین عه‌قڵه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه!
وتار/
14/11/2018
1053 جار بینراوە
عه‌لی سیرینی
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین عه‌قڵه‌كانی
ئه‌م سه‌رده‌مه!
زانای كورد و بلیمه‌تی به‌ریتانیا
و ئه‌مریكا جه‌لال ساڵحی
پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم بچێت
له ئه‌مركیا به ڕێگای یاسا ئه‌م مافه خوراوه‌ی جه‌لال ساڵحی بگه‌ڕێنێته‌وه و
بانگهێشتی كوردستانی بكه‌ن و به‌رپرسه باڵاكان خه‌ڵاتی بكه‌ن و پێشوازی لێبكه‌ن
وه‌ك یه‌كێك له گه‌وره‌ترین عه‌قڵی كورد له سه‌ده‌ی بیست و بیست و یه‌كدا.
ته‌رجه‌مه له ئینگلیزیه‌وه:
عه‌لی سیرینی
پێشكه‌شكاری به‌رنامه: لۆگان
لاوسن (دامه‌زرێنه‌ریPilot car registry ).
پێشكه‌شكار:
جیلۆ تیسڵی (جه‌لال ساڵحی)
له 19ی دیسێمبه‌ری ساڵی 1925 له شاری سلێمانی له دایك بووه. له خانوی باپیره‌كه‌ی
ده‌ژیا كه ناوی فه‌تحوڵلایه. جه‌لال ساڵحی 5 برا و 6 خوشكی هه‌یه. باوكی دوو ژنی
هێناوه. باوكی بۆ حكومه‌ت كاری كردووه. به‌م هۆیه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر
و له قه‌ڵای هه‌ولێر ژیاون كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی جه‌لال 3 ساڵان بووه. له هه‌ولێر،
جه‌لال ساڵحی قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندن ته‌واو ده‌كات. له هه‌ولێرو له كاتی منداڵیی،
جه‌لال ساڵحی چه‌ند خولیایه‌كی هه‌بووه، وه‌كو: ده‌ستوه‌ردان له ته‌له‌فۆنی ئه‌وكات
و چۆنیه‌تی ئیشكردنی، سه‌رنجدانی مێرووله و جۆره‌كانی تری زینده‌وه‌ر، هه‌روه‌ها
پاره چاندن به هیوای ئه‌وه‌ی به‌ر بگرێت!
پێشكه‌شكار: با لێره بوه‌ستین
و ئیتر چیڕۆكی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین عه‌قڵه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌متان بۆ باس بكه‌م.
جه‌لال ساڵحی له ناوچه‌یه‌ك
هاتووه كه هه‌میشه پڕه له شه‌ڕ و ئاشوب. لێره‌دا جه‌لال ساڵحی ده‌ڵێت
"كوردستان له ناوچه یه‌كه‌مه‌كانی جیهانه كه به‌ریتانیه‌كان به بۆمب بۆردومانیان
كردووه".
له ساڵی 1945، حكومه‌تی عێراق
60 سكۆڵه‌رشیپی (مینحه‌ی دیڕاسیی) بۆ ده‌رچووانی قۆناغی دواناوه‌ندیی پێشكه‌شكرد،
بۆ ئه‌وه‌ی بچنه به‌ریتانیا له بواره‌كانی ئه‌ندازیاریی بخوێنن. جه‌لال ساڵحی یه‌كێكه
له‌م 60 كه‌سه‌ی ئه‌م سكۆڵه‌رشیپانه‌یان پێ به‌خشراوه تاقه كورده له نێویان.
دواتر یه‌كه‌م و دووه‌می عێراق، كه له باشترین قوتابخانه‌كانی به‌ریتانیی له عێراق
خویندوویانه و بۆ ئه‌ندازیاریی كاره‌بایی ناویان ده‌رچوو بوو، یه‌كێكیان ناتوانێت
سود له‌م به‌خشینه وه‌ربگرێت و ده‌كشێته‌وه. به‌رپرسێكی باڵای كورد له حكومه‌تی
عێراق قه‌ناعه‌ت به جه‌لال ساڵحی ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووی خوێندنه‌كه‌ی
بگۆڕێت بۆ به‌شی ئه‌ندازیاریی كاره‌بایی. ئه‌مه‌یان ده‌بێته خاڵی ده‌ستپێكی گۆڕانكاریه‌كی
گه‌وره له ژیانی جه‌لال ساڵحی. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه، جه‌لال ساڵحی ته‌نها
كوردێكه كه سكۆڵه‌رشیپه‌كه‌یان پێ به‌خشراوه. دوای سێ ساڵ له ئینگلتڕا، له ساڵی
1948، له زانكۆی لیدز بڕوانه‌مه وه‌رده‌گرێـت. زۆر پێش ئه‌و 59 قوتابیه عێراقیه‌ی
تر خوێندنه‌كه ته‌واو ده‌كات. هێشتانیش دوو ساڵ له خوێندنه‌كه‌ی سكۆڵه‌رشیپه‌كه‌ی
مابوو، كاتێك له ئۆفیسی تایبه‌تی عێراق به‌م بواره‌وه له ئینگلتڕا، ئه‌م دوو ساڵه
بۆ جه‌لال ساڵحی ده‌كرێت به مینحه‌یه‌كی تر ئه‌ویش خوێندن و ئه‌زمون په‌یداكردنه
له قوتابخانه‌ی به‌ریتانیی بۆ ڕاهێنان له سه‌ر ته‌له‌فۆن و ڕادیۆ. لێره‌دا ئه‌و
ته‌له‌فۆنه میكانیكیانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌كه‌ونه ژێر تێڕوانین و سه‌رنجدانی
جه‌لال ساڵحی و دواتر، دوای چه‌ند ساڵێك، په‌ره و پێشكه‌وتنێكی گه‌وره ده‌دات به
ته‌له‌فۆن. دوای ته‌واوكردنی ئه‌م دوو ساڵه‌ش، جه‌لال ساڵحی، له ساڵی 1954-1957 بڕوانامه‌ی
ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆی بێركلی كالیفۆڕنیا له بواری ئه‌ندازیاریی كاره‌بایی
وه‌ده‌ست دێنێت. ئه‌م خوێندنه ده‌بێـته پاڵنه‌ر بۆ پڕۆژه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی 18
مانگی له كۆمپانیای كاره‌بایی لینكۆڵن و كۆمپانیای مینڵۆپارت-كالیفۆڕنیا له ئه‌مریكا.
له میانی ئه‌م 18 مانگه‌دا، جه‌لال ساڵحی گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره دێنێته كایه‌وه
له بواری (پڕۆ تایپ ئه‌لیكتڕۆنیك سێللێكته‌ر) كه ده‌بێته هۆی گۆڕانی مۆدێله كۆنه‌كه‌ی
(میكانیك سێللێكته‌ر و سویچ بۆرد) له هه‌موو ئه‌مریكا. دواتر هه‌ڵسا به
دروستكردنی (ڤۆڵت-ترێگیلله‌ر)، به هۆی بچوكی قه‌باره‌یه‌وه كه تا ئه‌مڕۆش له
هه‌موو ئامێره ئه‌لیكتڕۆنیه‌كان به كار دێت. دوای ئه‌م 18 مانگه، له ساڵی
1959، جه‌لال و خێزانه‌كه‌ی (مێری) و دوو منداڵه‌كه‌یان شیرین و دانی (كچ و كوڕێك)
ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق.
پێشكه‌شكار: ئه‌م پیاوه (جه‌لال
ساڵحی) به ده‌ست وه‌شانێك شۆڕشێكی گه‌وره‌ی به‌رپا كرد له ته‌له‌فۆن كه گه‌یاندی
به‌م ڕۆژه‌ی ئێستای كه به كاری دێنین. سه‌رۆكی كۆمپانیای كاره‌بایی لینكه‌ر داوا
له جه‌لال ده‌كه‌ن بمێنێته‌وه. به‌ڵام به هۆی باوه‌ڕ و پابه‌ندبوونی ئه‌خلاقیانه،
جه‌لال بڕیار ده‌دات بێته‌وه عێراق بۆ خزمه‌تكردن. له زانكۆی به‌غدا ده‌بێـته
سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاری كاره‌بایی. له سه‌ین و به‌ینی هاتنی به‌عس بۆ ده‌سته‌ڵات،
جه‌لال و خێزانه‌كه‌ی هه‌ست به مه‌ترسیی ده‌كه‌ن. هه‌ر چه‌نده عه‌ره‌به‌كان جه‌لالیان
زۆر خۆش ده‌ویست، به‌ڵام وا پێده‌چێت چه‌ند كه‌سێكی كه‌می سه‌ر به ده‌سته‌ڵات هه‌ول
ده‌ده‌ن گیر و گرفت بۆ جه‌لال دروست بكه‌ن. لێره‌دا خێزانه‌كه‌ی، مێری و دوو منداڵه‌كه‌یان،
ده‌نێرێته‌وه بۆ سانتا باربڕا له ئه‌مریكا. مێری و منداڵه‌كان چاوه‌ڕێی جه‌لال
ده‌كه‌ن بتوانێت له عێراق ده‌رباز ببێت. به یارمه‌تی چه‌ند براده‌رێك، جه‌لال له
عێراق ڕا ده‌كات و ناگه‌ڕێته‌وه. له ئه‌مریكا، دكتۆر سۆنڕاز، كه موشریفی جه‌لال
بووه له زانكۆی بێركڵی، یه‌كێك بووه له ڕاوێژكارانی كۆمپانیای جه‌نه‌ڕال مۆتۆرز،
به‌شی به‌رگریی. جگه له مه‌ش، یه‌كێك له براده‌ره كۆنه‌كانی جه‌لال، دكتۆر میلله‌ر،
كه له كۆمپانیای كاره‌بایی لینكۆڵن بوو ئه‌ویش هاتبووه كۆمپانیای جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز.
ئه‌م كه‌سایه‌تیانه، له جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز، كاریان بۆ جه‌لال دۆزیوه‌ته‌وه و حه‌زیان
كردووه كاریان له گه‌ڵ بكات. له جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز ته‌نانه‌ت پێویستی به‌وه نه‌كردووه
(ئینترڤیو: دیدار بۆ كار وه‌رگرتن) بكرێت و یه‌كسه‌ر كاری پێ ده‌به‌خشرێت له به‌شی
موخته‌به‌ری به‌رگریی (دیفێنس لابڕه‌تۆریی). له ساڵی 1963 له‌م به‌شه‌ی جه‌نه‌ڕاڵ
مۆتۆرز، جه‌لال ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه و پڕۆژه، بۆ كۆنتڕۆڵ سیستمی
سه‌یاره‌ی كاره‌بایی و شتی تریش. لێره‌وه چیڕۆكی جه‌لال ساڵحی ده‌كه‌وێته ژێر ڕۆشنایی
گرنگیی بوون. له‌م بواره‌دا زانای سه‌ره‌كیی له پڕۆژه و لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی
سه‌یاره‌ی كاره‌بایی جه‌لال ساڵحیه. ئه‌ی بۆ ناوی جه‌لال ساڵحی باس ناكرێت له‌م
بواره‌دا كه دروستكه‌ری سه‌یاره‌ی ئه‌لیكترۆڤێر وه‌نه (یه‌كه‌م سه‌یاره‌ی كاره‌باییه
كه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له بواری عه‌سكه‌ریدا)؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌پلیكه‌یشنی عه‌سكه‌ریی (واته نهێنیی و هه‌ستیاریی بواری عه‌سكه‌ریی)!
لێره‌دا جه‌لال ساڵحی باسی
ئه‌وه ده‌كات كه مه‌كینه‌ی سه‌یاره‌ی ئه‌لیكتڕۆڤێر وه‌ن شازه و دواتر بۆ ئامێری
ئاسمانیی به كار هاتووه (لونه‌ر ڤیكڵ) كه ناسا به كاری هێناوه. ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی
جه‌لال ساڵحی له 20 مانگدا به جێ هاتووه. له هاوینی سالی 1965 ئه‌م پڕۆژه‌یه
ده‌ستی پێكردووه. ئه‌م ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌ی جه‌لال ساڵحی ده‌بێته گیر و
گرفت بۆ به‌رپرسه باڵاكانی جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز، كه وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی هه‌ستیار،
له كاره‌كانی جه‌لال ساڵحی، مامه‌ڵه‌ی كراوه. لێره‌دا جه‌لال ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت:
له‌وانه‌یه به هۆی ئه‌وه‌ی من ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكییم نه‌بوو بۆیه مه‌سه‌له‌كه
ئاوای لێهات. جه‌لال پێی وایه به هۆی ئه‌وه‌ی بێگانه بووه، نه‌یانویستووه من
بكه‌ومه ناو ئه‌و مه‌سه‌له هه‌ستیارانه‌ی بواری به‌رگریی ئه‌مریكیی!
پێشكه‌شكار: به هۆی نه‌بوونی
ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكیه‌وه، ناوی ئه‌م زانا گه‌نجه خاوه‌ن خه‌ونی گه‌وره، له
كتێبه مێژووییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌سڕدرێته‌وه. له سالی 1970 ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكیی
به ده‌ست دێنێت. به‌ڵام ده‌بێـت هه‌میشه یادی بكرێـته‌وه، یه‌كه‌م كه‌سه، له
ئه‌رزی واقیعدا سه‌یاره‌ی كاره‌بایی دروستكردووه، كه زۆر نایابانه كاری كردووه.
لێره‌دا جه‌لال ساڵحی ده‌رده‌كه‌وێـت
و ده‌ڵێت: بێ گومان شانازیی ده‌كه‌م به‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌سم سه‌یاره‌ی كاره‌باییم
دروستكردووه (ئه‌لیكتڕۆڤێر 1). زۆر خۆشحاڵم و ئێستاش هه‌روه‌ها خۆشحاڵم، كه ئه‌م
ده‌ستكه‌وته‌م به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام دواتر هه‌ندێك فرت و فێڵیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی
ناوی من لابدرێت، ئه‌مه‌ش به لایه‌نی كه‌مه‌وه جێگای نیگه‌رانیمه. (ڕاستیه‌كه‌ی
مه‌سه‌له‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكیی هۆكاری سه‌ره‌كیی نیه له لادانی ناوی جه‌لال
ساڵحی له داهێنانه‌كه‌ی چونكه هه‌ر وه‌ك خۆی باسی ده‌كات له ساڵی 1970 ڕه‌گه‌زنامه‌ی
ئه‌مریكیی به ده‌ست هێناوه. به‌م پێیه بوایه ده‌بوا ئه‌م مافه‌ی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه
-وه‌رگێڕ-)
پێشكه‌كار و جه‌لال لێردا
باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز هه‌ڵسان له مۆدێلی ئه‌لیكتڕۆڤێر 2 به‌شێكی
بچوكی شتێكیان گۆڕیی، كه پرۆسه‌كه‌ی ته‌نانه‌ت ئاڵۆزتر كرد و شتێكی بێ ماناش بووه،
ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ناوی جه‌لال ساڵحی پێوه نه‌مێنێـت. جه‌لال ده‌ڵێت سه‌یاره‌ی ئه‌لیكتڕۆڤێر
یه‌ك و دوو هه‌ر هه‌مان شتن، ته‌نها پارچه‌یه‌كی بچوك له ئه‌لیكتڕۆڤێر گۆڕاوه كه
هیچ ئه‌هه‌مییه‌تێكی ئه‌وتۆشی نیه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وته به ناوی
ئه‌وه‌وه تۆمار نه‌كرێت. جه‌لال ئه‌م پارچه‌یه شه‌رح ده‌كات و ده‌ڵێت: گۆڕینی
(ئه‌دیزی ڤۆڵتج بوو بۆ ئه‌ی سی) كه‌چی من له ئه‌لیكتڕۆڤێر ئاسنتر كردبووم و به یه‌ك
قۆناغ پێكه‌وه. به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م شته بچوكه‌یان كرد. ئه‌م شته بچوكه‌ش به فیتی
ڕیچارد جۆنستۆن (Richard W. Johnston) بوو، كه ئیتر دروستكردنی سه‌یاره‌ی كاره‌بایی به ناوی ئه‌وه‌وه
تۆمار كرا و ناوی چووه نێو ناوانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌لیكتڕۆڤێر 2 به ئاشكرا
خرایه نێو بازاڕه‌وه.
پێشكه‌شكار: به هۆی ئه‌و هۆكاره‌ی
پێشووتر باسمان كرد، پۆڵ ئاگراواڵ (كه به ئه‌سڵ خه‌ڵكی هیندستانه) له جه‌نه‌ڕاڵ
مۆتۆرز هه‌ڵده‌ستێت به له‌ناو بردنی ئه‌لیكتڕۆڤێر 1 كه دروستكراوی ده‌ستی جه‌لال
ساڵحیه. لێره‌دا هه‌وڵ و ته‌قه‌للا و ماندووبوونی جه‌لال له بیر ده‌كرێت. له جیاتی
ئه‌وه‌ی ناوی جه‌لال بخرێته نێو ناوانه‌وه، ناوی ڕیچاردیان له جێگای داناوه.
دواتر جه‌لال ده‌بێته سه‌رۆكی به‌شی هایبێرد
(واته سه‌یاره‌ی تێكه‌ڵ له سیستمی مه‌كینه‌ی كۆنی گازۆلین له گه‌ڵ سیستمی نوێی
كاره‌بایی) و سیستمی كاره‌بایی كه به‌رپرس بووه له په‌ره‌پێدان و پێشخستنی سه‌یاره‌ی
هایبێرد له ئه‌مریكا.
پێشكه‌شكار: ئه‌م هه‌وڵ و دۆزینه‌وانه‌ی
جه‌لال ساڵحی ده‌بێـته هۆی شۆڕشێكی ڕاسته‌قینه له ئه‌مریكا كه سه‌یاره‌ی هایبێردی
ئێستای لێوه دروست بوو. دواتر ئه‌مه ده‌بـێـته هۆی شۆڕشێكی تر له بواری مه‌صعه‌دی
كاره‌بایی له ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین دوو كۆمپانیای ئه‌م بواره سودیان له داهێنانی
جه‌لال ساڵح بینی و لای خۆیان كاریان پێی كرد و جه‌لال ساڵحیش لای ئه‌وان كاری پێدرا!
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی سیرینی
-
عه‌لی سیرینی
13/02/2019
-
عه‌لی سیرینی
31/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
26/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
06/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
18/12/2018
-
عه‌لی سیرینی
14/11/2018