له پێناو چی میدیای كورد دژایه‌تیی ئیسلام ده‌كات؟
وتار/
06/01/2019
1213 جار بینراوە
عه‌لی سیرینی
له پێناو چی میدیای كورد دژایه‌تیی ئیسلام ده‌كات؟
ئایا هیچ سودێكی هه‌یه بۆ گه‌لی كورد؟
ڕووداو به نمونه
عه‌لی سیرینی
میدیا له جیهاندا، گرنگیی و كاریگه‌ریه‌كی مه‌زنی هه‌یه.
له كوردستانیش، به هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌ڵۆجیا و هه‌بوونی سه‌رمایه، له ڕووی
ته‌كنیك و ڕواڵه‌ت، میدیا پێشكه‌وتووی به خۆوه بینیووه. كه‌ناڵ و پێگه‌ی ڕووداو
یه‌كێكه له میدیا گرنگه‌كانی كوردستان، كه له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان شوێنكه‌وتووی
هه‌یه. هه‌روه‌ها نكۆڵیی لێ ناكرێت، له ڕووی كادیر و ته‌كنیك و په‌خشدا، لایه‌نی
ئه‌رێنیی و جوانی هه‌یه.
له هیچ وڵاتێكی ڕۆژئاوایی، یان وڵاتانی تری پێشكه‌وتوو،
دژایه‌تیی به‌ها و پڕه‌نسیپ و كه‌له‌پور و دینی گه‌له‌كه‌یان ناكه‌ن، چونكه ده‌زانن
ئه‌م كایانه پاڵنه‌ر و ناوه‌ڕۆكی چاكه و خێری زۆری تیایه بۆ تاكه‌كانی میلله‌ت.
به پێچه‌وانه‌وه، لێدانی ئه‌م شتانه، به مه‌ترسیه‌كی گه‌وره حسێب ده‌كرێت بۆ
ئاساییش و ئارامیی و ته‌ندروستیی تاك و كۆمه‌ڵ. ئه‌گه‌ر ئاستێكی تایبه‌تیش هه‌بێت،
یان مه‌سه‌له‌یه‌ك له ناو ئه‌م كایانه، كه پێویستی به پێداچوونه‌وه و چاكسازیی
هه‌بێت، له ڕێگای دام و ده‌زگای ئه‌كادیمیی و زانستیی، پسپۆڕانی تایبه‌ت دێن لێكۆڵینه‌وه‌ی
له سه‌ر ده‌كه‌ن، پێشنیار و چاره‌سه‌ریه‌كان ده‌خه‌نه ڕوو، بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت
خه‌ڵك و میدیا ئاگاداریه‌كی ئه‌وتۆیان هه‌بێـت. به حوكمی خوێندن، نزیكه‌ی 20 ساڵه،
له نزیكه‌وه ئاگاداری سیمینار و كۆڕ و كۆنفڕانسی ئه‌كادیمیی و زانستیم له ڕۆژئاوا،
كه‌چی زۆربه‌یان له میدیا باسیان لێوه ناكرێت و خه‌ڵك ئاگاداریان نیه. ساڵانێكی
دوور و درێژه له دونیا، مه‌ترسیدارترین شت بۆ سه‌ر جیهان كاره‌ساته‌كانی ژینگه‌ن،
كه خه‌ریكه كۆی مرۆڤایه‌تیی ده‌خه‌نه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوچوون. كه‌چی ئه‌م
مه‌ترسیانه، زۆر كه‌م له میدیاوه باسیان لێوه ده‌كرێت. هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه، وڵاتان نایانه‌وێ هاونیشتمانیان و میلله‌ته‌كانیان توشی دڵه‌ڕاوكێ
و ترس و تۆقین بن، چونكه ده‌رهاوێشته و ئاكامه‌كانی له ڕووی ده‌روونیی و ئاساییش
و ئارامیی زۆر كاره‌سات ده‌بێت. دوور له میدیا و هۆشیاریی خه‌ڵك، دام و ده‌زگای
زانستیی و ئه‌كادیمیی، به پاڵپشتی حكومه‌ته‌كان، خه‌ریكی كۆنفڕانس و لێكۆڵینه‌وه
و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌كان.
واته به كورتیی، ئه‌گه‌ر ئێمه لێره له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌یه‌كی
ئیسلام، یان چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك گرفتمان هه‌بێت، ئه‌وه هی ئه‌وه نیه بیكه‌ینه
بنێشته خۆشه‌كه‌ی میدیا، به‌ڵكو ئه‌مه كاری نێوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان و زانستیه‌كانه
لێكۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی له سه‌ر بكه‌ن. ئه‌مه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ وه‌كو وڵاتانی
پێشكه‌وتووی جیهان، هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ین.
له كوردستان به پێچه‌وانه‌وه‌یه!
ئێمه گه‌لێكن، زۆرینه‌ی ڕه‌ها مسوڵمانه. ده‌كرێت بڵێین
زیاتر له 90%ی كورد مسوڵمانه. له نێو كوردیش گروپی بچوكی غه‌یره مسوڵمان و غه‌یره
كورد هه‌ن وه‌كو مه‌سیحیه‌كان، ئێزیدیه‌كان، بێ باوه‌ڕه‌كان، كاكه‌ییه‌كان... هتد،
كه كۆی ژماره‌یان ئه‌وپه‌ڕی 200 تا 300 هه‌زار كه‌سێك بن و ئه‌و ئازادیه‌ی بۆیان
به‌رده‌سته، بۆ زۆرینه مسوڵمانه‌كه به‌رده‌ست نیه. تۆ حه‌ز بكه‌یت یان نا، ئیسلام
پێكهێنه‌ری سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی كه‌لتور و به‌ها و شوناسی كورده. نزیكه‌ی 30 ساڵه،
میدیای كورد له ژێر كاریگه‌ریی هه‌ندێك چه‌مك و زاراوه و قسه‌ی ساده و ساكاری
به ناو چه‌پیی و ناسیۆنالیستیی و مۆدێرنه، ڕاست و چه‌پ، هێرشی به‌رده‌وام ده‌كاته
سه‌ر ئیسلام. ئه‌م حاڵه‌ته، له ڕووی فه‌لسه‌فه و هزر و ڕۆشنبیریی، تا دڵت ده‌خوازێت
هه‌ژار و كرچ و كاڵ و لاوازه. واته هیچ قووڵاییه‌كی زانستیی و مه‌عریفی لێوه
نافامرێ، به‌ڵكو دیمه‌نه‌كه، زیاتر خۆ تێهاوێشتنێكی هه‌رزه‌كارانه‌یه و ئێستاش
به‌رده‌وامیی هه‌یه. به ڕووێكی تریشه‌وه، فرچك گرتنی چینێكی دیاریكراوه به خۆ
تێهه‌ڵقورتاندن له نێو بابه‌تگه‌لێك، په‌یوه‌ندی به كایه زانستیی و مه‌عریفیه‌كانه‌وه
هه‌یه، كه تیایدا ئه‌م چینه ده‌سه‌وسان و حه‌په‌ساوه، هه‌ڕ له مه‌ڕ ده‌رناكات.
ئه‌م چینه، به داخێكی گه‌وره‌وه ده‌یڵێم، ئێستا زۆربه‌ی میدیا و ئامێره‌كانی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
كۆمیدیای گه‌وره‌ش به سه‌ر ئه‌م نه‌گبه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، ئه‌م چینه ته‌نانه‌ت
له ڕووی كاره‌كه‌ی خۆیه‌وه، واته میدیا، به ده‌ست ناپیشه‌یی و نا پسپۆڕیی و نه‌زانین
ده‌ناڵێنێت.
به‌ڵام با پرسیار بكه‌ین، ئایا ئه‌م دژایه‌تیكردنه‌ی میدیای
كورد بۆ ئیسلام هیچ سودێكی هه‌بوو بۆ تاك و كۆی كورد، جگه له وێرانكردنیان؟
چونكه هه‌ر ئه‌م میدیایه ئێستا له فۆڕمێكیتر دا، نمونه‌یه‌كی بچوك بهێنینه‌وه،
به پاره‌یه‌كی كه‌م (20 هه‌زار دینار یان 20 دۆلار)، به ناوی ته‌ڕفیهه‌وه، شه‌ره‌ف
و كه‌رامه‌تی تاكی كوردی هه‌ڕاج كردووه. ئامانجی گه‌وره‌ش له دوای ئه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه،
دیواره‌كانی نێوان ده‌روونی تاكه‌كان و تاوان نه‌مێنێت، پڕاكتیزه‌كردنی تاوانه جۆراوجۆره‌كان،
ببێته كارێكی ئاسایی و ساده. له‌م 30 ساڵه‌ی ڕۆیشت، كاری گه‌وره‌ی میدیا،
كاركردن بوو له سه‌ر گه‌ڕدانی پاڵنه‌ر و حه‌زه سێكسیه‌كان، هاندانی تاك به‌ره‌و
مادده‌ی هۆشبه‌ر و دووركه‌وتنه‌وه‌ی ته‌واو له دین. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجیشه، به‌شێكی
زۆری ئه‌و به‌ناو كادیره‌ی میدیای كورده، له ئێرانه‌وه خزاونه‌ته نێو كاری میدیای
هه‌رێمی كوردستان، له كاتێكدا، ته‌نانه‌ت له ڕووی زمانه‌وه، كوردی ڕۆژهه‌ڵات دیاره
كه مه‌حرومه له خوێندن به زمانی كوردیی، كه پرسیار دروست ده‌كات ئایا له ڕووی
پڕۆفێشناڵیی و زانیندا ئه‌و ئاسته‌ی هه‌یه ببێته ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی میدیای
كورد؟! ئه‌وه‌ی ئه‌م كادیره‌ش ئه‌نجامی ده‌دا، سوده گه‌وره‌كه‌ی ده‌چێته‌وه گیرفانی
ڕژێمی ئێران!
لێره‌شدا، ئه‌م جۆره میدیایه سه‌ركه‌وتنێكی باشی به
ده‌ست هێنا. بۆ نمونه، ئێستا له كوردستان ده‌یان هه‌زار كه‌س ئاڵوده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانه،
ده‌یان هه‌زار كه‌س ئاڵوده‌ی مادده كحولیه‌كانه، هه‌زاران كه‌س بازرگانی به سێكس
و مادده قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌كات، كه هه‌زاران گه‌نجیان فڕێداوه‌ته كه‌ندوله‌ندی
ئاڵوده‌بوون و بێ ئیراده‌یی و نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان. سه‌رنجێكی تریش ئه‌وه‌یه،
زۆربه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئێرانه‌وه ده‌هێنرێنه كوردستان! له‌م 30 ساڵه‌ی
ڕۆیشت، هه‌زاران هه‌زار تاوانی كوشتن و دزین و بڕین و ته‌ڵاق ڕوویان دا، كه ئاكام
و ده‌رهاوێشته‌ی هه‌ره ترسناكی له دوای خۆی جێهێشت كه بۆ ده‌یان ساڵی تر كاریگه‌ریان
ده‌مێنێته‌وه. هه‌زاران خێزان له بار یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ناواخنێكی ترسناك
له نێو كۆمه‌ڵگای ئێمه ته‌قیه‌وه، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ره به تینی
دروستكردنی تاوان و گرفت و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه، كونێكه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی
به‌رده‌وامی تاونباری جۆراوجۆری ترسناك. له‌مانه‌ش ترسناكتر، پێگه‌یاندنی وه‌چه‌یه‌كی
نه‌فام و له‌رزۆك و ترسنۆك و نێره‌موك ڕه‌فتاره، تا ئه‌و سنوره‌ی گه‌نجی نێره‌موكی
هه‌ڵگه‌ڕاو، بكرێته مۆدێل بۆ گه‌نجان!
ئنجا ڕۆژانه سه‌رنج بده میدیای كورد، بزانه چ جۆره
به‌رهه‌مێك تیایدا نمایش ده‌كرێت، چ جۆره سه‌رگه‌ردانیه‌ك تیایدا په‌خش ده‌كرێت!
لینكێكم داناوه له ژێره‌وه، كه نمونه‌یه‌كی هه‌ره
بچوكه له نێوان سه‌دان هه‌زار نمونه‌ی ئه‌م 30 ساڵه‌یه. لێره، به ناوی مۆدێرنه
و زاراوه‌ی هاوشێوه، ڕه‌واج به شتگه‌لێك ده‌درێت كه پێویستی به قووڵبونه‌وه‌ی
زانستیی و ئه‌كادیمیی هه‌یه. ئنجا هه‌واڵ بڵاو كردنه‌وه، پێویسته تیمێكی پسپۆر
له پشت ده‌زگای میدیاوه بێـت، بزانێت بایی چه‌ند سودی تاك و كۆمه‌ڵی هه‌یه، بۆ
ئه‌وه‌ی بزانن ئایا ده‌شێ بۆ بڵاو كردنه‌وه. من لێره نمونه‌كه‌م به ئه‌نقه‌ست
شتێكی زۆر ساكار هه‌ڵبژارد، چونكه مه‌به‌ستیترم هه‌یه باسی بكه‌م.
له‌م هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی ڕووداو هاتووه، گوایه مۆسیقا
كاریگه‌ریی ئه‌رێنی هه‌یه بۆ سه‌ر ژنانی دوو گیان. ئه‌مه‌ش به پێی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك
هاتووه له سه‌ر نزیكه‌ی 400 ئافره‌ت، له زانكۆیه‌كی ئیسپانیا. جارێ ئه‌م ڕێژه‌یه
به پێی پره‌نسیپه‌كانی زانستی ڕۆژئاوا نرخی نیه، چونكه تاقیكردنه‌وه پێویسته
به لایه‌نی كه‌مه‌وه له هه‌زار كه‌س زیاتر بێت، ڕاستتریش پێویسته 2000 كه‌س به
سه‌ره‌وه بێت. له چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی جیا، له كاتی جیا، له وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان،
كه زۆر له ڕووی زانستیه‌وه له ئیسپانیا له پێشترن، تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامدراوه
ده‌رباره‌ی گوێگرتن له قورئان و كاریگه‌ریه‌كانی. كه‌چی له میدیای كورد (له نێو
میلله‌تێك زۆرینه‌ی ڕه‌های مسوڵمانه)، توخنی هه‌واڵێكی له‌م بابه‌ته ناكه‌ون، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر زانستیانه‌ش سه‌لمێندرا بێت، كه سودی زۆری هه‌یه بۆ مرۆڤ. لێره‌وه ده‌بینین
ئه‌م میدیایه میدیایه‌كی بێ لایه‌ن نیه و له ژێر كاریگه‌ریی به‌رده‌وامی خرتوخاڵی
ئه‌و چه‌ند بیرۆكه و ئایدیۆلۆجیانه‌یه، كه ڕووێكی ساده و ساكار و كرچوكاڵی
هاتووه‌ته نێو كورده‌وه، ئه‌ویش له ڕێگای ده‌ستی دوومه‌وه، عه‌ره‌ب یان فارس و
تورك! ئه‌م ڕووه كرچ و كاڵه‌ش له دژایه‌تیكردنی ئیسلام كورت هه‌ڵهاتووه، كه
بووه‌ته كه‌ره‌سته‌ی ڕۆژانه‌ی میدیای كورد و به‌رده‌وام په‌خش ده‌بێت، ته‌نانه‌ت
له ڕه‌واجدان به هه‌ندێك كه‌لتوری وه‌ك هه‌ڵه‌وین كه زۆرینه‌ی میلله‌تانی ڕۆژئاوا
نرخێكی بۆ دانانێن و به نامۆی ده‌زانن!
باشه با پرسیار بكه‌ین، ئایا كاتێك لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیمان
هه‌یه، تاقیكردنه‌وه‌مان هه‌یه له چه‌ندین سه‌رچاوه، كه گوێگرتن له قورئان
كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه له سه‌ر مرۆڤ، بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌یه له میدیاگه‌لێكی وه‌ك
كورد جێگای نابێته‌وه، كه میدیایه‌كه ئاڕاسته‌ی زۆرینه‌ی مسوڵمان ده‌كرێت؟ به‌ڵام
كه باس له مۆسیقای ڕۆژئاوایی ده‌كرێت (كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئه‌نجامه له چه‌ندین
لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌وه هه‌یه)، به په‌له هه‌واڵه‌كه په‌خش ده‌كرێت؟
ئنجا پرسیار، ئایا مۆسیقای ئه‌رێنی بۆ سه‌ر ئافره‌تی دوو گیان، ته‌نها مۆسیقای ڕۆژئاواییه
یان مۆسیقای كوردیش ده‌گرێته‌وه؟ میدیاكاری كورد هه‌واڵه‌كه ده‌گوازێته‌وه، به‌ڵام
پێمان ناڵێت پشتپه‌رده‌ی ئه‌م هه‌واڵه چیه، یان حه‌یسیاته‌كه‌ی چیه سه‌باره‌ت
به ئافره‌تی كوردی دوو گیان، ئایا گوێ له مۆسیقای كوردی بگرێت، یان مۆسیقایه‌كی
تری سودبه‌خش به‌م حاڵه‌ته؟ به‌ڵام، ئه‌مه مه‌غزا و هۆكاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه
و هه‌زاران هه‌واڵ و وتاری تری نێو میدیای كورد نیه، به‌ڵكو هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌یه،
ئه‌م داوه درێژه كه 30 ساڵه هاتووه، بووه‌ته دیارخه‌ری شێواز و سیمای بیركردنه‌وه‌ی
ئه‌م میدیایه.
ئنجا شاكاره گه‌وره‌كانی ئه‌نجامی ئه‌م میدیایه چیه؟
په‌خشكردنی به‌رهه‌مه توركیه‌كانه بۆ ناوه‌وه‌ی كورد (كه‌چی له لاف و گه‌زافی ئه‌م
میدیایه ناسیۆنالیسته تورك دوژمنه!) كه ده‌زانین زه‌ره‌ری ئه‌م دڕاما توركیانه
بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵكا چه‌ند زۆره! هه‌روه‌ها، زاڵكردنی شوناسی كه‌مینه‌یه‌كی غه‌یره
كورد و غه‌یره مسوڵمانه، به سه‌ر شوناسی زۆرینه‌ی كوردی مسوڵمان (كه خۆیان به
ئاشكرا ئینكاری كوردبوون ده‌كه‌ن)! ڕه‌واجدانه به لێدان و شكاندنی به‌ها و كه‌لتوری
زۆرینه‌ی كورد، له ژێر ناوی ئازادیی و ڕه‌واجدان به كه‌لتوری ده‌ره‌كیی و نامۆ
(ئیكزۆتیك)، كه نه‌خراوه‌ته ژێر هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستیی و ئه‌كادیمیی تا
بزانین سودیان چیه؟
من ئه‌م ئاگاداریانه بۆ ئێستا و داهاتوو پێشكه‌ش ده‌كه‌م،
هه‌ر چه‌نده له كۆی بازنه‌ی كوردبووندا بێ هیوام!
لینكی هه‌واڵه‌كه‌ی ڕووداو:
http://www.rudaw.net/sorani/lifestyle/050120195
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی سیرینی
-
عه‌لی سیرینی
13/02/2019
-
عه‌لی سیرینی
31/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
26/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
06/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
18/12/2018
-
عه‌لی سیرینی
14/11/2018