هه‌ر ئه‌و قاف مابوو ئه‌ویش بڕیاری دا .

وتار/ 20/12/2016 1016 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

هه‌ر ئه‌و قاف مابوو ئه‌ویش بڕیاری دا .


ئه‌وه‌ی هه‌مومانی نیگه‌ران كردوه‌، رۆژ به‌ڕۆژ قه‌یرانه‌كان له‌هه‌ڵكشاندان و قه‌یرانی نوێتریش ئه‌ خوڵقێنن ئه‌ڵێت ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌به‌رنامه‌ائه‌كات بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتیان نه‌ڵین بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌تان چاره‌سه‌رنه‌كرد یه‌كسه‌ر ناسۆر ده‌ردێكی تری به‌سه‌را ئه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتی ناوی خۆشی له‌بیر نه‌مێنێت .

له‌ماوه‌ی 24 ساڵی ئه‌زمونی حوكم ڕانی له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا كه‌ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی شاریكی زۆر گه‌وره‌ نابێت،له‌ماوه‌ی یه‌ك چاره‌كه‌ سه‌ده‌دا ئه‌م حكومه‌ته‌ بێ حیكمه‌ته‌ نه‌ی توانی كاره‌بادابین بكات نه‌یتوانی سوته‌مه‌نی دابین بكات نه‌یتوانی به‌رگه‌ی قه‌یرانێكی یه‌ك مانگی بگرێت، هاووڵاتی موچه‌ی نیه‌ نه‌وتنی نیه‌ خزمه‌تگوزاری وه‌ستاوه‌ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵبه‌بجه‌ وئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین وه‌ستاوه‌ ده‌وامی فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان وه‌ستاوه‌، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ و خێراهه‌یه‌ به‌ره‌و دواوه‌ ووڵات وه‌ك زه‌مانی به‌ره‌ی كوردوستانی لێهاتوه‌ حكومه‌ت مایه‌ پوچ ، بوه‌ پاره‌ لای حیزبه‌ نه‌ك حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م هه‌مو نه‌هامه‌تیانه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موچه‌ی نیه‌ كه‌وتۆته‌ ڕوتانه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆنمونه‌ سیسته‌می پارانێڵی له‌ خوێندن داهێنا كه‌ خوێندكاران به‌پاره‌ له‌ زانكۆكان بخوێنن، وه‌ له‌تازه‌ترین بڕیاڕی وه‌زاره‌تی ئه‌و قافدا بڕیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی ده‌ركردوه‌ ،گوایه‌ هه‌ر هاووڵاتیه‌كی هه‌رێمی كوردوستان بیه‌وێت ناوی خۆی تۆماربكات بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌بێت كاتێك فۆڕم پڕئه‌كاته‌وه‌ بڕی 50000په‌نجا هه‌زاردینار بدات ئه‌گه‌ر ناوی ده‌رچێت یان ده‌رنه‌چێت ئه‌وا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆناگه‌ڕێته‌وه‌ من لێره‌دا باسی حه‌ڵاڵی و حه‌رامی ئه‌م كاره‌ی به‌ناو وه‌زاره‌تی ئه‌و قاف و كارو باری ئیسلامیی ناكه‌م ئه‌وه‌ بۆخۆیان چونكه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌و قافن .

به‌ڵام ته‌نها ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ده‌زگا به‌رپرسه‌كانی ئه‌م ووڵاته‌ ئه‌كه‌م بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر له‌هه‌موهه‌رێمی كوردوستاندا ته‌نها 200000 دوو سه‌د هه‌زار كه‌س فۆڕمی چون بۆفه‌ریزی حه‌ج پڕكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ كردارێكی بیركاریانه‌ ،50000كه‌ڕه‌تی 200000ئه‌كاته‌ 10000000000 بڕی ده‌ ملیار دینار ئایه‌ ئه‌مه‌ ڕوتانه‌وه‌ی هاوڵاتیان نیه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌و قافه‌وه‌ ئایه‌ فۆڕمێك 50000په‌نجا هه‌زاردینار ئه‌هێنێت وه‌ ئایه‌ به‌ چ ناوێكه‌وه‌ له‌و هاوڵاتیانه‌ی وه‌رئه‌گرن له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ناویان ده‌رچێت هه‌مومان ئه‌زانین ئه‌بێت بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر بدات له‌بری چونی بۆئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج .

ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌ له‌داهینان به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی حكومه‌ته‌كانی دنیا ئه‌وان له‌بیری ئه‌وه‌دان چۆن خزمه‌تیكی زیاترو یاشتری هاوڵاتیه‌كانیان بكه‌ن تا دڵیان به‌حكومه‌ته‌كه‌یان خۆش بیت، به‌ڵام لای ئێمه‌ ڕێك پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته‌ به‌رده‌وام حكومه‌ت له‌بیری ئه‌وه‌دایه‌ چۆن بتوانێت هه‌مو هاوڵاتیان بخاته‌ خزمه‌ت حكومه‌ت و حكومه‌تیش له‌ خزمه‌ت حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندایه‌ ئیتر بۆپێشه‌وه‌ له‌ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا.

نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌