مانگی ئاب ئاوڕێک لە مێژوی پارتی و سەرۆکەکەی
وتار/
16/08/2021
688 جار بینراوە
دانا مەنمی
مانگی ئاب ئاوڕێک لە مێژوی پارتی و سەرۆکەکەی
دانامهنمی
مانگی ئاب لای پارتی و پارتییەکان و بنەماڵەی بەرزانی
مانگی سەروەرییەکانە ، مانگی ئاب دوو بۆنەی هەلگرتووە ، بۆنەیەکیان لە دایکبوونی مەسعود
بەرزانی یەو بۆنەکەی تریش ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە ، پارتی
لە ماوەی حەفتاو پێنج ساڵی تەمەنی خۆی سەرۆکەکەیدا شکست لەپاش شکست ، تەسلیمبوون ،
خیانەت ، دۆڕان هەڵهاتن ، ملکەچی ناپاکی ، گەندەڵی و بێ ئابڕووی ، ویژدان فرۆشتن و
بێ موراڵی سیماو دیاردە ناوازەکانی پارتی سەرۆکەکەیەتی ، هیچ بەرزانییەک هەیە خاوەنی
ناوبانگی باش و دزو درۆزن نەبێت ؟! کێ لە نەوەکانی مەلا مستەفا هەیە لەسەر حسابی میللەت خاورنی کۆمپانیا و دەیان ئاپارتمان و ڤێلاو شوقە
و سەروەت وسامانەکەی سەدان ملیۆن دۆلار نەبێت ؟! مێژوو پێمان دەڵێ ؛ پارتی و بنەماڵەی
بەرزانی لە پێناو پاراستنی خۆیاندا ئامادەن
سەدان جاری تر خیانەت بکەن ، هەمیشە ڕۆژگاری پارتی ڕۆژگارێكی پر له قین و پڕە لهگهمهی
نابهجێی سیاسی و پڕە لە بیرۆكەو رۆحیهتی تۆڵهسهندنهوه بووە، فەرهەنگ و كەلەپوری پارتی و بنەماڵەی بەرزانی
پرە لە ناپاکی هانابردن بۆ دوژمنان چاوساغیکردن بۆ داگیرکەران ،مێژووی پارتی مێژوی دوژمن دۆست و هاوخهبات شكاندن بووە ، حەفتا و
پێنج ساڵە ئەم فەلسەفەو كەلەپورەی پارتی و بنەماڵەی
مەلا مستەفا ماڵی کوردی خاپور دەكات و دەستکەوت
و دەرفەتەکان لەبار دەبات ، پارتی زۆر بە سەلیقەش كار بۆ وێرانكردن و خاپوركردنی نێوماڵی
كوردی دەكات .
بە درێژایی مێژووی حەفتاو پێنج ساڵی تەمەنی پارتی و حەفتاو
شەش ساڵی تەمەنی مەلا مستەفا لە ١٩٠٣-١٩٧٩ لە پێناو ڕزگارکردنی خۆیاندا بەڵای گەورە
گەورەیان بەسەر خەڵکدا هێناوەو خاکی کوردستانیان کردووەتە گۆڕەپانی چاوساغی کردن بۆ
داگیرکەران ، دکتۆر مەحمود عوسمان لە کتێبی “ تقیم مسیرة الثورة الکردیة وانهیارها
والدروس والعبر المستخلصة منها ١٩٦١-١٩٧٥” لە لاپەڕە ٣٥ دا نوسیویەتی و دەڵێت ؛ ڕۆژێک لە ڕۆژان نە مەلا مستەفا و نە
کوڕەکانی بەهیچ شێوەیەک نەچوون بۆ بەرەکانی شەڕ و نەخشەی هیچ شەڕێکی پارتیزانیان نەکێشاوە
، مەلا مستەفا یەکجار چووە بۆ شەڕ ئەویش بۆ بارزان بۆ دەرکردنی شێخ عوسمان و گروپەکەی
چووە “
ئەیوب بارزانی لە کتێبی “ پوکانەوەی سەرکەوتندا “ باس لە
کۆمەڵێک دیاردەی دزێوی مەلا مستەفا بە وردی دەکات ، هیچ شتێک لەبەردەم خەونی مەلا
مستەفا و نەوەکانیدا بەهای نەبووە ، نە یاسا نە داب و نەریت و عورف هەر وەک چۆن ئێستا
مەسعود بەرزانی و نەوەکانی ڕێز لە یاساو دادگاو پەرلەمان و ناگرن و کار لەسەر بێئیرادەکردنی
دادگاو داواکاری گشتی و پەرلەمان دەکەن ! یەکێک لە جوغزەکانی ناو پارتی ئەوەیە کە
چۆن پارتییە سۆرانییە دەستەمۆکراوەکان پەروەردە بکەن و مەلا مستەفا بپەرستن و سوێند
بە گۆڕەکەی بخۆن ! ئەگەر سەیرێکی خێرای ئەو مێژووە بکەین لەو ڕاستییە دەگەین کە مێژووی
پارتی جگە لە پاراستنی بنەماڵەی بەرزانی و پیرۆزکردنیان و داتاشینی کەسایەتی هیچ
سودێکی بۆ خەڵکی کوردستان تێدا نەبووە ، مێژوو فەلسەفەی پارتی پیرۆزکردنی بنەماڵەی
مەلا مستەفا بووە ، بە جۆرێک کە هەموو پارتییەکان چاو لەرەحمەتی مەلا مستەفا و کوڕەکانی
ببڕن !
پارتی حەفتاو پێنج ساڵە خوێنی خەڵکی بێتاوان دەڕێژن و دەستیان
هەیە لە تیرۆرکردنی خەڵکی ئازادیخوازو نوسەران و ڕۆژنامەنوسان ، هەر رۆژەی نۆکەری
بۆ دوژمنێکی کورد دەکەن، دەیەی شەست و حەفتاو هەشتاکان هیچ حیز ب بنەماڵەیەک هێندەی
پارتی بنەماڵەی بەرزانی دلسۆز و چاوساغ داردەستی شای ئێران نەبووە ! لە ڕۆژگاری ئیستادا
هیچ حیزب بنەماڵەیەکیش وەک پارتی بەکرێگیراوی تورک نییە ! و هیچ حیزبێکیش وەک پارتی
نێوماڵی کوردی خاپور نەکردووە !بۆیە مێژووی پارتی و مێژووی مەلا مستەفاو نەوەکانی
مێژووی دژە ئازادی و سەرکوتکردنی ئازادیخوازان دۆزی ڕەوای کورد بووە ، شوناسی پارتی
هەمان شوناسی بەعسیزمەو فەلسەفەی مەلا مستەفا و نەوەکانیشی هەمان فەلسەفەی سەدامیزمە
، بەعس دەوڵەتی عێراقی لەسەر کەسایەتی سەدامیزم بەرجەستە کرد ، پارتیش لەم مۆدێلەدا
هەڵگری هەمان شوناسی بەعسیزمە و هەمان فەلسەفەی سەدامیزم بەرجەستە دەکات و پێگەی هەرێمی
کوردستانی بەستووەتەوە بە پێگەی بنەماڵەی بەرزانی و لە ناو بنەماڵەی بەرزانیشدا بە
کەسایەتی مەسعود بەرزانی و پاشان کۆمەڵێک
رەمزییان لە بەردەم کۆمەڵگای کوردیدا قووت کردووەتەوە کە هەموو فێڵ و تەکنیکە بۆ
داپۆشینی پارتی و بنەماڵەی بەرزانی لە خیانەت و ناپاکی ، دواجار ئەمەیش خۆداماڵینە
لە بەهاو لە ئەخلاق و ویژدان و موراڵ ، ئیدی لای پارتی و کورەکانی مەلا مستەفا نە
قوماری ڕیفراندۆم عەیبەیە ! نە چاوساغیکردن بۆ تورک و نە عێراقچێتی و کردنەوەی دەرگاکان
بە ڕووی بەعسییەکاندا !
نوێترین نوسینەکانی دانا مەنمی
-
دانا مەنمی
12/09/2021
-
دانا مەنمی
05/09/2021
-
دانا مەنمی
31/08/2021
-
دانا مەنمی
26/08/2021
-
دانا مەنمی
21/08/2021
-
دانا مەنمی
16/08/2021