مەسرور بارزانی و نێچیر بارزانی و قوباد تاڵەبانی وەك موختارەكەن .

وتار/ 11/08/2021 449 جار بینراوە

د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی

مەسرور بارزانی و نێچیر بارزانی و قوباد تاڵەبانی وەك موختارەكەن .

 
چەندین ساڵە ئەم دوو بنەماڵە لە گەڵ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان راستگۆ نین و هەر ڕۆژە و بە بیانویەك موچەی خەڵك دەبڕن و سەروەت و سامەنەكەی دەدزن بۆ خۆیان و نەوەكانیان لە ڕێگەی كۆمپانیاكانیانەوە ، هەتا نێچیرڤان بارزانی بوو ،وەك ڕاوچی هەموو سەروەت و سامانی هەرێمی كوردستانی کردبووە نێچیری خۆی و پارەیەکی زۆری تەرخان کردبوو هەر خەریكی كڕینی ئەم كەسایەتی و ئەو نوسەری ساختە و ئەوبەرپرسی مشەخۆر و ئەو وەزیر بوو ،نەك بە پارەی خۆی و ڕەنجە شانی کارکردنی حەڵاڵ ، بەڵكو بە سەروەت و سامانی میللەت و داهاتی نیشتمانی ووڵات ، دوای ئەوە بینیمان یەك مانگ پارە لە عیراقەوە نەهات حكومەت بوو بە حکومەتی موفلیس و دوو بنەماڵەش بوون بە بنەماڵەی ملیاردی دۆلار ، لە كۆتایدا خەڵكی هەرێمی كوردستان باجی درۆی و وەهمی دەوڵەتداری خۆی و وەزیرەكانی دا .
لەپاش ئەوەش مەسرور بارزانی ئامۆزای هات ، هەر لە سەرتاوە وەزیرەكانی گۆڕان و وەزیرەكانی یەكێتی و بەشێك لە بەرپرسەكانی هەردوو حزب و هەندێك نوسەر و حاكم و ڕۆشنبیر ناویان نابوو براگەورە ، هەتا ئێمە فریا كەوتین و ماسکەکەکەی ڕوویمان هەڵماڵی و ووتمان ئەمە دزە گەورەیە نەك برا گەورە ، یەكەم كاری کە دەستی پێكرد دروست كردنی حكومەتێكی پۆلیسی و ئەمنی و پۆپۆڵیستی بوو ، دەستی كرد بە گرتنی كەسە ئازاكان و بێ دەنگ كردنی خەڵك و نەدانی موچە و گرانكردنی سوتەمەنی و بێ ئاوی لە هەلێر وبێ غازی لە دهۆك و بێ خزمەتگوزاری لە سلێمانی و پەراوێزخستنی گەرمیان و فەرامۆشکردنی ئیدارەی ڕاپەڕین ، من نازانم چۆن شەرمناكەن وەزیر و گزیر و ماستاوچیەكانی حزب دەڵێن ئەم كابینە كابینەی چاكسازیە !!!
با بێینە سەر قوباد تاڵەبانی ، بەندە پێم وایە قوباد تاڵەبانی لە كابینەی هەشت نێچیر بارزانی هەر بابەتێكی باس بكردایە یەك سەر قوباد تاڵەبانی بێ یەک و دوو ئەشهەدوو بیلای بۆ دەكرد ،وەك کەمکردنی مووچە بۆ چارەک و نەهێشتنی نەوتی سپی و گرانكردنی بەنزین و باج لە سەر خەڵكی هەژار ، هەر وەها لە كابینەی نۆ یەك دەسەڵاتی نی یە کەشایانی باسکردن بێت، تەنها ناوی زل و دێی وێرانە ، داماوە وەك خەڵك داوای چاو پێكەوتن دەكات لە نوسینەگەی مەسرور بارزانی ،ئەڵێ ئیتر قاچاخچێتی لە سلێمانی ناكرێت كەچی دوای یەك ڕۆژ (١٢) بارهەڵكر گیرا و هەر بە فەرمانی خۆی ئازاد کران هەر وەها هەتا ئەم ساتە قاچاخچێتی بەردەوامە لە هەردوو مەرزەکە، بۆ درۆ كردن و خۆڵ کردنە چاوی خەڵک هێزیان ناردوە گوایە ڕێگە لەقاچاخچێتی دەگرن...
لە كۆتایدا دەڵێم گەر درۆ كردن لە گەڵ خەڵك پارەی بكردایە ئێستا بە هۆی درۆكردنی ئەم سێ كەسە هەرێمی كوردستان داهاتێكی زۆر زیاتری دەبوو لە نەوت فرۆشتن ...!
كەواتە موختارەكە هاوشێوەی زۆرە وەك نێچیر و مەسرور و قوباد .....
غالب محمد علی

نوێترین نوسینەکانی د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌