دەسەڵات بە سپۆنسەری كۆمپانیاكانی بنەماڵە بەنزین گران دەكەن .
وتار/
03/06/2021
438 جار بینراوە
د.غالب محهمهد عهلی
دەسەڵات بە سپۆنسەری كۆمپانیاكانی بنەماڵە بەنزین گران دەكەن .
گرانبوونی بەنزین بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەرەتای ٢٠١٦ هەموو پاڵپشتییەكانی لە سەر سوتەمەنی وەك (نەوتی سپی، بەنزین، گازوایل) هەڵگرت، ئەمەش دوای ئەوا هات كە پاڵاوتگەكانی حكومەتی عیراقیان تاپۆ كرد لە سەر كۆمپانیاكانی بنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانی، وەك (پاڵاوتگەی كار نزیك لە نێچیرڤان بارزانی، پاڵاوتگەی بازیان كە ٥١% خاوندارییەكەی بۆ كۆمپانیای نۆكانی ماڵی تاڵەبانیە) دەگەڕێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە 200 پاڵاوتگەی نایاسای هەیە لە هەرێمی كوردستان کە زۆربەیان خاونداریتییەکەیان بەرپرسانی یەكێتی و پارتین.
هەر كات بەنزین و سوتەمەنی گران بێت ئەوە كۆمپانیاكانی حزب و بنەماڵەكان سود مەند دەبن وەك كۆمپانیا كار و قەیوان وستێر گڕوپ و ساوس كوردستان هتد .. كەواتا كار بۆ گرانكردنی دەكەن نەك ئەرزانكردن !
چەند ساڵێک لەمەوبەر بنەماڵەی باارزانی هێزێكیان دروستکرد بۆ نەهێشتنی ئەو پاڵاوتگە نایاسایانە، کەچی هەر ئەو هێزە دەیانپارێزێت و سەرانەیان لێوەردەگرێت و شەریكن لە گەڵ خاونەكانیاندا، وە دەبێت ڕێكبكەون لە گەڵ كۆمپانیای ستێر گڕۆپی كە نزیكە لە مەسرور بەرزانی .
كەواتا بەهوی ئەوەی كە سوتەمەنی پاڵپشتی حكومەتی نییەو بەشێك لە هاوردەكردنی قۆرخکراوە بۆ كۆمپانیاكانی بەرپرسانی یەكێتی و پارتی، ئەوەش وایكردوە لە هەر گرانبوونێكی نرخی نەوتی خاو، نرخی سوتەمەنیش بەرزببێتەوە، بەڵام لەبەغدا بەهۆی حکومیبوونی زۆربەی پاڵەوتگەکان، گرانبوونی نرخی نەوت زۆر کاریگەری نابێ لەسەر نرخی بەنزین و سوتەمەنی بەگشتی.
بۆ چارەسەركردنی ئەم بابەتە، دەبێت حكومەت چاودیری بەنزینخانەو عەمبارەكان بكات لە دوو رووەوە.
یەكەم: لە رووی نرخەوە.
دووەم: لە رووی كوالیتی سوتەمەنییەكە، چونكە بەشێك لەو بەنزینەی كە دەفرۆشرێت كوالێتییەكانیان زۆر خراپەو تێكەڵی مادەی تر دەكرێن كە هەمووی زیانبەخشن.
لەگەڵ ئەوشدا دەبێت حكومەت خۆی پاڵپشتی سوتەمەنی بكات، بۆ ئەوەی نرخەكەی جێگیر بێت، وەك حكومەتی عیراق كە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو بە پاڵاوتگەكانی ناوخۆ دەدات بە نزیكەی 5 دۆلارە.
كەواتا بەهوی ئەوەی حكومەتی هەرێم بە دەست خاون كۆمپانیاكانەوە هیچ كات كێشەی سوتەمەنی و كێشەكانی تری پێ چارەسەر نابێت، چونكە بەرپرسەكان زیاتر هەوڵدەدەن بۆ دۆزینەوەی كار و داهات بۆ كۆمپانیاكانی خۆیان نەك كار و داهات بۆ وڵات و گەنجەکان.
ئەمە وەڵامێک بۆ ئەو بەڕێزانەی کە بەنامەو تەلەفۆن هۆکاری گرانبوونی بەنزینیان لێ پرسیم.
غالب محمد عەلی
نوێترین نوسینەکانی د.غالب محهمهد عهلی
-
د.غالب محهمهد عهلی
11/08/2021
-
د.غالب محهمهد عهلی
03/06/2021
-
د.غالب محهمهد عهلی
04/10/2020
-
د.غالب محهمهد عهلی
26/07/2020
-
د.غالب محهمهد عهلی
07/06/2020
-
د.غالب محهمهد عهلی
07/07/2019