بیانو هێنانەوە بۆڕابردوو!
وتار/
07/07/2019
790 جار بینراوە
د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
بیانو هێنانەوە بۆڕابردوو!
نێچیرفان بارزانى دەڵێت بەغدا مووجەى هەرێمى کوردستانی برى بەبيانووى ئەوەى "گوايە ئيمە نەوت ئەفروشين"
ئێوش موچەی خەڵکتان بڕی و پارەی نەوتان لوش دا بە بیانوی ئەوەی گوایە
بەغداد بودجەی بڕی، بڕیاری سەربەخۆی ئابوریتان دا کە جگە لە وەی
کۆمپانیاکانی خۆتان سەربەخۆ کرد بۆ دزینی سەروەت و سامانی خەڵک هیچیتر
نەبووە،
بەغداد تانکرد بەبیانویەک بۆ قۆڵبڕینی هاوڵاتیانی هەرێمی
کوردستان و برسیکردنیان، لەوماوەیەدا چەن خێزان بەهۆی ئێوەوە هەڵوەشاوە،
چەن کەس خۆی کوشت، چەن گەنج سەری خۆی هەڵگرت باوک و دایک و براو خوشکی
جێهێشت، چەن کەس لەڕێگەی قاچاخ گیانی لەدەستدا، ئێوە وێنەی سەرکردەکانی
عێراقتان لەسەر "فودانک" دروستکرد و فوتان تێکرد تاکو چاویان زاق و ناشرین
بێت و بەخەڵک تان وت ئەها دژی هەرێمی کوردستانن، خۆتان وەک فریشتە نیشان
دا و ئەوان وەک شەیتان، باسی نەگونجانی کاتی ڕیفراندۆم ناکەم
کەڕیفراندۆمتان کردبو بەتەسبیح بەدەستانەوەبو لەهەربابەتێک بەرژەوەندی
خۆتانی تێدا نەبوایە سوڕتانەداو بەکارتانەهێنا تا لە تەوقیتێکی هەڵەدا بڕوی
خۆتاندا پچڕا‌و باجەکەی خەڵک دای، تەسلیم کردنی خاکیش بابوەستێ کە
تاکوئێستاش بۆتان یەکلاینەبوەتەوە کێن ئەوانەی کەم تەرخەمبون هەر بۆشەڕی
ڕاگەیاندن بەکاری دێنن، تازە بەتازە بەچوارقسەی کزۆڵەوە ئەتانەوێت خۆتان
لەو بەرپرسیارێتیە بدزنەوە، ئەی قەرەبوی ئەم خەڵکە حەق خو راو ماف خوراوە چی؟
نوێترین نوسینەکانی د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
-
د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
11/08/2021
-
د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
03/06/2021
-
د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
04/10/2020
-
د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
26/07/2020
-
د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
07/06/2020
-
د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
07/07/2019