هاوسەرۆكەكانی یەكێتی ئێوەش هاوشێوەی پارتی و بنەماڵەی بەرزانی گەندەڵن

وتار/ 26/07/2020 651 جار بینراوە

د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی

هاوسەرۆكەكانی یەكێتی ئێوەش هاوشێوەی پارتی و بنەماڵەی بەرزانی گەندەڵن

 
دوێنی ڤیدیۆیەكی لاهور شیخ جەنگی-م بینی باسی گەندەلی و چاكسازی دەكرد، وتم تۆ بڵێیت بەندە نەوتی حەسیەرەو غازی دانەغازم بردبێت!، یان داهاتی مەرزەكای سنوری سلێمانیم بردبێت بۆ خۆم و كۆمپانیاكانی یەكێتی و بەرپرسەكانی و بەخۆم نەزانیبێت، یان من قوباد تاڵەبانی بووم و لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی گرێبەستی ٥٠ ساڵەم كردووە لە گەڵ توركیادا، بۆ بردنی داهاتی نەوت و غازی گەرمیان و سلێمانی و هەرێمی كوردستان!.
ئەوەی بەرانبەر بە هاوڵاتیانی ئەم دەڤەرە کراوە، ئێوە لێی بەرپرسن، ئێوە نەک لە نەوت و غاز و مەرزەکان، بەڵکو خەریكە دەبن بە شەریكی دوكاندارەكانی دەڤەری سلێمانی و گەرمیانیش، خۆ بە ئاگاداری ئێوە ئیدارەی گشتی و نۆكان و قەیوان و فاروقی مەلا مستەفا، كاری بازرگانی و پرۆژە نەماوە لەم دەڤەرە شەریك نەبن، هەر لە دەرمانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەهلی و بازرگانی جگەرە و نەوت فرۆشتن و عەرزە داگیركردن و پرۆژەی كارەبا و وێزگەی كارەبا و ریسایكلین و كارگەی دەرمان و شیش و جیمەنتۆ و پاڵاوتگەی نایاسایی و كۆمپانیا لە مەرزەكان، هەر ئەوە ماوە ببن بە شەریكی دەستگێڕەكانی ناو بازار و سەهۆڵەكە ، لە هیچ ناوچەیەك لە دەڤەری سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و پارێزگای هەڵەبجە و گەرمیان نەماوە ئەم كۆمپانیانە سەرانە لە خەڵك وەرنەگرن، كەچی هیزە ئەمنییەكانی ئەم ناوچەیە لە بری ئەوەی پارێزگاری لە مافی خەڵك بكەن، ئەوانیش خەریكی قاچاخچێتین لە مەرزەكان.
ئێمە دەزانین چاكسازی دەبێت لە دوو بواردا بكرێت كە نە ئێوە و نە پارتی پێتان خۆشە و نە دەیكەین و هەر جارێك لایەنێكتان سیناریۆیەک دروست دەكات، بۆ ئەوەی چاكسازییەكە نەكرێت و پەکبخرێت.
ئەو دوو لایەنە یەكەمیان بڕینی موچەی زیاتر لە ٧٠٠ هەزار بندیوارە كە ئەگەر موچەكیان ببڕدرێت ئەوە دیوارەكە بەسەر ئێوەو پارتیدا دەڕوخێت، ئەویتریان چاكسازی لە مەرزەكان و نەوتە، گەر ئەوە بكرێت دەبێت رێكخراوی خێرخوازی دروست بكەین بۆ یارمەتیدانی هەردوو بنەماڵە، بۆ ئەوی خێریان پێ بكەن، چونكە پارەیان نامێنێت.
لە كوتاییدا ئەم قسانە دادتان نادات و خەڵك داوای موچە و خزمەتگوزاری دەكات، ئیتر حساب بۆ قسەی بێ ماناو بێ سوود و سواو ناكەن.
غالب محمد عەلی

نوێترین نوسینەکانی د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌