پەرلەمان میوانداری سەرۆكی خێڵ و جێگری خێڵ دەكات ..
وتار/
04/10/2020
626 جار بینراوە
د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
پەرلەمان میوانداری سەرۆكی خێڵ و جێگری خێڵ دەكات ..
بەداخەوە ئەم پەرلەمانی كوردستان لە سایەی سەر سەرۆكی پەرلەمان بوە بە پەرلەمانیكی كارتۆنی ، لە هەموو دنیا پەرلەمانی شوێنی لێپرسینەوەیە لە حكومەت كەچی پەرلەمانەكەی ئێمە لە ترسی لێپێچینەوەی حكومەت فەرشی سور دادەخات بۆ بەرپرسان !!! ، بەرپرسەكانی هەرێمی كوردستان بە
تایبەتی سەرۆك و جێگر هەتا ئێستا بە ئەقلێتی خێڵ و بنەماڵە دەسەلات داری دەكەن ، خێڵێش هەتا ماوە نابێت بە دەوڵەت و بە سیستەمی دەوڵەتداری ناروات وەك عەلی وەردی دەڵێت ”هەتا هیزی خێڵ زۆر بێت هێزی دەوڵەت نامێنێت و بە پێچەوانەوە ”
لە كوێی دنیا هەبووە لێپرسینەوە فەرشی سوری بۆ دابخرێت !!! ئێوە حەقە چەند دەورەیك بكەنەوە لە سەر سیستەمی پەرلەمانی و حكومەتداری هەتا تۆزیك فێری دەوڵەتداری بن ، بە گەورە كردن خۆیان لە ئاستی پەرلەمان هەر وەك ئەوەی سەرۆكی خێڵ بیت نەك حكومەت .
لێرەوە داواكارم لەو ئەندام پەرلەمانانەی بەرێز و ئازا كە واژۆیان كردوە پێش هەموو قسەكردنێكی سەروك خێڵ و جێگرەكەی دەست بكەن بە پرسیار كردن گەر نەیان هێڵا دەنگە دەنگ لە ناو هۆڵ دروست كەن و دوای ئەوا هۆڵ جێ بێڵن چونكە نابێت لە حزوری سەروكی خێڵ و جیگری خێڵ دانیشن ..
ئیتر بمێنن بە خێر
غالب محمد عەلی
نوێترین نوسینەکانی د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
-
د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
11/08/2021
-
د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
03/06/2021
-
د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
04/10/2020
-
د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
26/07/2020
-
د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
07/06/2020
-
د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
07/07/2019