نوقڵانەکردنی دەسەڵات

وتار/ 01/08/2021 1563 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

نوقڵانەکردنی دەسەڵات

عەلی قەڵادزەیی
نوسەر  لەکتێبی  (دژە گەندەڵی) دا دەڵێ: گەندەڵی  بەتەنیا  نەخۆشیە  کوشندەکەی  کۆمەڵگە  نیە، بەڵکو  بەتەنیشتیەوە  (بێدەنگی)  خۆرەیەکە  بۆ  وێرانکردن و دواکەوتنی  کۆمەڵگە.

لەکوردستان  پەرلەمانتاران و  ڕۆشنبیران و  ڕۆژنامەنوسان و  چالاکوانان  ئەو  توێژانەن  کەپێشەنگی  شکاندنی  کلتوری  بێدەنگی  بوون  لەبەرامبەر  ئەو  جیهانە  ئەرخەوانیە  پڕلە  ناعەدالەتی و پیسخۆریەی  بەرپرسی  کورد  وەک  بەهەشتێک  بۆ  خۆیان و ماڵباتەکانیان  دروستیانکردوە، وەک  بینیمان  ژمارەیەک  لەم  توێژانە  باجی  هەڵوێستەکانیاندا  و  بەرشەقی  توڕەیی  دەسەڵات  کەوتن  بەچاوسورکردنەوەو  شەقبارانکردن و بەتۆمەتی  سیخوریکردنیش  خراونەتە  زیندانەکانەوە.

ئەوەی  ئەمڕۆ  لەکوردستان  دەگوزەرێ  لەمقۆمقۆ  دەبوو  بریتی  بێ  لەکاراکردنی  پشگیری  بۆ  شەقلێدراوو  سزادراوانی  خاوەن  هەڵوێستی  ناو  زیندانەکان، بەڵام  مقۆمقۆکان  پێچەوانەن، مقۆمقۆی  پەرلەمانتاران  بەجۆرێکە  لایان  وایە  خەباتی  پەرلەمانی  هیچ  کاریگەری  نەماوە  و ناتوانرێ  پەرلەمان  بکرێ  بەمینبەری  دژە  پیسخۆری  و  ئەنجامدانی  چاکسازی، مقۆمقۆی  ڕۆشنبیران  نیگەرانیە  لەوەی  گوتارو  نوسین  هیچ  کاریگەری  نەماوە و دەسەڵات  بەردەوام  کارلەسەر  کوشتنی  هەنگاوەکانیان  دەکات  لەڕێگەی  تۆخکردنەوەی  خاڵە  نیگەرانیەکانیان، مقۆمقۆی فراوانی  خەڵکیش  لەسەر  بەشداریکردن و بەشدارینەکردنە  لەپڕۆسەی  هەڵبژاردن  وەک  ڕەشبینیەک  بەرامبەر  دروشمە  درۆینەکانی  ئۆپۆزسیۆنی  پێشوو.

هەموان  توڕەین  لەم  دۆخی  پیسخۆری و ناعەدالەتی و بەرەو  دواوە  گێڕانەوەی  کۆمەڵگەی  کوردی، بەڵام  ئەگەر  دۆخی  توڕەیمان  هۆکارێ  بێ  تیایدا  پەرلەمانتاران  قسەنەکەن و ڕۆژنامەنوس نەنوسێت و چالاکوانان  قسە  نەکەن و خەڵکیش  دەنگنەدات، پرسیارەکە  ئەوەیە  ئەی  چارەسەر  چیە  بۆ  تێپەڕاندنی  ئەم  دۆخە  تاڵەو  دانانی  بناغەیەک  بۆ  کۆتایی  پێهێنانی  نیگەرانیەکان؟ لاتان  وانیە  ئەم  دۆخە  بێهیوایی و ماندوبونەکەی  کەئەمڕۆ  تێیکەوتویت  جۆرێک  نەبێت  لەکەوتنە  ناو  بۆسەی  سیاسی  دەسەڵات و  نوقڵانەکردنی  بێ  لەجێگەی  سزادان، بەداخەوە  گەر  ئەم  دۆخی  ماندوبون و بێهیواییە  سەرکەوتوبێ  دەبێ  ئەوکات  هەر  لەناو  پێخەفی  بێزاری و توڕەیدا  خەواڵوبین و ئەو  مەقولە  ڕەشبینیەی  کەدەڵێ  ساڵ  بەساڵ  خۆزگەم  بەپار  بکەین  بەوێردی  سەر  زمانمان.

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌