ئافەرین ئەزمونی هەرێم لای تونسیەکان بازاری گەرمکردوە

وتار/ 26/07/2021 1461 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

ئافەرین ئەزمونی هەرێم لای تونسیەکان بازاری گەرمکردوە

عەلی قەڵادزەیی
گواستنەوەی  ئەزمونی  سیاسی  و  دیموکڕاسی  هەرێم  بۆ  عێڕاق  و  وڵاتانی  ناوچەکە  یەکێک  بوە  لەخەونە  لەمێژینە  سیاسیەکانی  دەسەڵاتدارانی  هەرێم  لەدوای  ڕاپەرینەوە، عێڕاقی  دوای  سەدام  موشتەری  گواستنەوەی  ئەزمونەکەمان  نەبوو  بەفلسێکیش، بەڵام  واخەریکە  ئەم  ئەزمونەمان  لای  هەندێ  لەوڵاتانی ناوچەکە  بازار  بۆ  خۆی  گەرمدەکات و دەگوازرێتەوە.

ئەو  ئەزمونەی  کاتێک  پارتی  دیموکڕاتی  کوردستان  بەهۆی  دەستبردن  بۆ  هەموارکردنەوەی  یاسای  سەرۆکایەتی  هەڕێم  لەیوسف  محەمەدی  سەرۆکی  ئەوکاتی  پەڕلەمان  قەڵسبوو،  تاکو  لەخەوهەڵساین  ئەزمونی  دەرگا  قفڵدانی  پەڕلەمانی  وەک  سزایەک   بۆ  سەرۆکی  پەڕلەمان  داهێنا و ڕێگەی  نەدا  جارێکی  تر  ئەم  پیاوە  بچێتەوە  ناو  هۆڵی  پەڕلەمان، دەسەڵاتدارانی  تونسیش  ئەمڕۆ  بەسودوەرگرتن  لەم  ئەزمونە  سیاسیە  کوردیە  والەمڕۆوە  دەرگای  پەڕلەمانیان  لەبەردەم  سەرۆکی  پەڕلەمانی  وڵاتەکەیان  قفڵداوەو  ڕێگەنادەن  ئەم  پیاوە  بچێتەوە  ناو  بینای  پەڕلەمان و  کۆبونەوەی  پەڕلەمانی   ئەنجامبدات.

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌