دایكی شارامی ئه‌حمه‌دی

وتار/ 06/08/2016 656 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

دایكی شارامی ئه‌حمه‌دی
1
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران گوێیان له‌ هاواری دایكی شارام نه‌بوو ، ئه‌و دایكه‌ی پێشتر كوڕه‌ بچوكه‌كه‌ی له‌ سێداره‌ درابوو، ئه‌و دایكه‌ی به‌ ڕوحانی و وه‌زیرو گزیره‌كانی ئێرانی ده‌گوت " ئه‌و كوڕه‌م بده‌نه‌وه‌ ، توخوا ئه‌و كوڕه‌م بده‌نه‌وه‌ " ئایه‌ مرۆڤ له‌سه‌ر بیرو باوه‌ڕو ئایدۆلۆژیا شایانی كوشتنه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بیروبۆچون مرۆڤ شایانی كوشتن بێت ، ده‌ی زه‌وی نیشتمانی كێیه‌ ، شارام و هاوڕێكانی له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌ندان ، بۆ ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێك بكرێت ، كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر سونه‌و كورد نه‌بونایه‌ به‌و ده‌رده‌ نه‌چونایه‌ ، شارام چوو به‌ڵام تا مردن جه‌رگی ئه‌و دایك و باوكه‌ سوتێنرا ، تۆ بڵێیت خودا وه‌ڵامی ئه‌و جه‌رگ سوتاوانه‌ نه‌داته‌وه‌ .
2
ته‌نها چوار هه‌زار
یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی سوپای زێره‌ڤانی له‌ دیدارێكدا باسی ئه‌وه‌ ده‌كات ، به‌ره‌ به‌یانی 3-8-2014 ته‌نها چوار هه‌زار چه‌كداری پارتی له‌ناو شه‌نگال بوونه‌ ، باشه‌ با بڵێین هه‌ر ئه‌و چوار هه‌زاره‌ بووه‌و ته‌واو ، دۆشكه‌و هاوه‌ن و ئاربیجی و بیكه‌ی سی و چه‌كی قورسیشیان پێنه‌بووه‌ ، ئاخر ئه‌گه‌ر چوار هه‌زار چه‌كدار یه‌كێ‌ دوو گووله‌ی ته‌قاندبا هه‌شت هه‌زار گووله‌ی ده‌كرد ، ماڵته‌ ئه‌وه‌ باشتر نه‌بوو له‌وه‌ی سه‌عاتی 70 كیلۆ مه‌تر هه‌ڵبێن و هه‌زاران كچ و ژن به‌ گورگان خوارد بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا بۆیان بلۆرێنین .

3
ئاشتی هه‌ورامی چی ده‌وێت
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ بووه‌ به‌ شالیاری به‌ ته‌ڵانبردنی نه‌وت و غازی كوردستان ، غه‌زه‌بێكی سه‌یری له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان گرتووه‌، من تێناگه‌م ئه‌و ڕقه‌ له‌ پای چی، ئه‌وه‌تا ئێرانیش ئاماده‌یه‌ بۆڕیه‌كی نه‌وت له‌م سنوره‌وه‌ بڕوات ، كه‌چی كاكم نایه‌وێت ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ بكات ، له‌ كاتێكا بۆی ڕێك بكه‌وێت ، شاخه‌كانیش ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ توركیا ، ئاخر ئه‌فه‌ندم جیاوازی نێوان توركیاو ئێران بۆ كورد چیه‌.
4
ئه‌سیل نوجه‌یفیش مڕاندی
به‌ پێی قسه‌ی میدیایه‌كی هه‌ولێر ئه‌سیل نوجه‌یفی ساخته‌كارو تاڵانچی موسڵ ، گوتویه‌تی ئێراق 14 پارێزگای به‌ ده‌ست ئێرانه‌وه‌یه‌و له‌ هه‌رێمیش سلێمانی هه‌روه‌سا ، گوایه‌ به‌س هه‌ولێرو دهۆك و موسڵ نه‌بێت ، ئاخر هه‌ی ناقۆڵا ما ئێوه‌ موسڵتان نه‌دایه‌ داعش ، هه‌ولێرو دهۆكیش هه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ به‌ قه‌د ئه‌سته‌نبوڵ ئاكه‌په‌ ته‌راتێنی تیا بكات ، كوێرایت داهاتووه‌ ، هه‌موو وێنه‌كان وه‌ك خۆی ببینی ، گه‌لۆ چه‌ند بنكه‌ی پاسداران له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌یه‌، با ئه‌سیل یه‌ك به‌ڵگه‌ نیشاندات .
5
ده‌خیل له‌م ڤیان " ده‌خیله‌ "
كه‌ شه‌نگال درایه‌ ده‌ستی داعشه‌وه‌ ، ڕووی ڕه‌ش و سپی زۆر كه‌س ده‌ركه‌وت ، كاتێ‌ ڤیان ده‌خیل له‌ پارله‌مانی عێراق گریا هه‌موو هاوسۆزی ئه‌و بوین ، به‌ڵام هه‌رگیز ڤیان ده‌خیل نه‌بووه‌ " نادیه‌ موراد" نادیه‌ موراد بوبه‌ باڵیۆزی ده‌ره‌وه‌ی ئێزدیان و ده‌خیلیش هه‌رزوو كوژایه‌وه‌ ، له‌ دوای سته‌مكاری شه‌نگاله‌وه‌ دوو جۆر ته‌واری ئێزدی ده‌ركه‌وتن ، نمونه‌ی نادیه‌ مورادو نمونه‌ی ئه‌و كچه‌ گه‌ریلا ئێزیدیانه‌ی سینگیان نایه‌ به‌رگووله‌وه‌ ، ده‌خیل له‌ هیچیاندا نیه‌و ناوه‌ناوه‌ش قسه‌ی زل ده‌كات .

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌