ئەزمونێک دوای(30)ساڵ موڵکدارێتی لەشەخسەوە گواستەوە بۆ حزب!
وتار/
17/07/2021
841 جار بینراوە
عەلی قەڵادزەیی
ئەزمونێک دوای(30)ساڵ موڵکدارێتی لەشەخسەوە گواستەوە بۆ
حزب!
عەلی قەڵادزەیی
بیرمە ئەمجارەیان دکتۆر بەشیر حەداد لەپەڕلەمانی بەغداوە لەجێگەی سیاسیەکانی کورد دوبارە ئەو دەستەواژەیەی وەک شانازیکردنێک پێفرۆشتینەوە کەگوایە دەسەڵاتداران لەبەغدا زۆر بەحکومڕانێتی هەرێم سەرسامن، ئەم دەستەواژەیەی دکتۆر برای ئەو دەستەواژەی سیاسیەکانی کوردە کەزۆر دەمێکە پێمان دەفرۆشنەوە کەگوایە ئەزمونی هەرێم دەگوازنەوە بۆ بەغدا،
بەڵام چ ئەزمون و حکومڕانێتیەک:
* ڕوداوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی نێوان ئامۆزاکان ئەو حەقیقەتەی لەسەر زمانی خۆیانەوە پێگوتین کەحکومڕانێتی هەرێم چەندە هەژارە، دوای 30 ساڵ تەمەنی کەچی تازە بەتازە واخەریکین لەڕێگەی چاکسازیکردنێکەوە هێزی ئەمنی
و سەربازی و خاوەندارێتی کۆمپانیاکانی بازرگانیکردن و قۆرغکاری بازاڕ و ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا لەدەستی شەخسەوە دەگوازینەوە بۆ دەستی حزب.
پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە دەبێ ئەم حکومڕانێتیەی هەرێم کەگوایە بەغدا گەلێک پێی سەرسامە دەبێ چەند دەیەی تریش چاوەڕوانی بین تاکو بتوانێ چاکسازیەکی تریش بکات، ئەوکات هەموو ئەم پڕۆژەو دامەزراوانە جارێکی تر لەدەستی حزبەوە بگوازێتەوە بۆ دەستی حکومەت و داهاتەکەیان لەگیرفانی حزبەوە بگوازینەوە بۆ گیرفانی خەڵکی ڕەشوڕوت
و موچەلێدزراوی کوردستان؟
نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی
-
عەلی قەڵادزەیی
17/09/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
05/09/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
29/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
22/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
16/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
07/08/2021