هاوسەرۆکایەتی بەتەنیا کێشەیە نەک چارەسەر

وتار/ 10/07/2021 415 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

هاوسەرۆکایەتی بەتەنیا کێشەیە نەک چارەسەر

عەلی قەڵادزەیی
ئەو  کاتەی  بەڕێز  مام  جەلال  لەژیان  نەما  یەکێتی  نیشتمانی  بۆ  ئیدارەدانێکی  هاوسەنگ  بیری  لەئیستیڕادکردنی  سیستمی  هاوسەرۆکایەتی  کردوە، لەپێناو  پاراستنی  یەکێتی  ناو  یەکێتی و دروستکردنی  هاوسەنگی  لەلوتکەی  بڕیاردانی  یەکێتی  لەنێوان  جەمسەرە  جیاوازەکانیدا، بەڵام  ڕوداوەکانی  ڕابردوو  دەریانخست  کەسیستمی  هاوسەرۆکایەتی  بەتەنیا  بۆ  یەکێتی  ئاڵۆزی و سەرئێشەیەکی  ترە  لەجێگەی  ئەوەی  پاراستنی  هاوسەنگی و  ڕێگەچارەیەکی  دروست  بێ  بۆ  ئیدارەدانی  هاوچەرخی  ئەم  حزبە، چونکە  سیستمی  هاوسەرۆکایەتی  سەرکەوتوو  دەبوو:

* سیستمی  دوو  سەرۆکی  حزبی  لەهەموو  دونیادا  بۆ  ئەوەی  ڕێگاچارەیەک  بێ و نمونەیەکی  سەرکەوتو  بێ  پێویستی  بەدابەشکردنی  دەسەڵاتەکانە،  بەجۆرێک  بەیاساو  لەچوارچێوەی  پەیڕەوو  پڕۆگرامی  حزب  هەر  هاوسەرۆکێک  سنوری  بڕیاردان و کارو  چالاکی و دەسەڵاتی  بەسەر  ئۆرگانەکانی  حزب  بۆ دیاری  بکرێت.

* سیستمی  هاوسەرۆکایەتی  سەرکەوتوی  حزبی  بەتەنیشت  یاساشەوە  پێویستی  بەبونی  ئۆرگانێکی  تایبەتی  حزبە، ئۆرگانێک  کەکاری  بنەڕەتی  بریتی  بێ  لەچاودێریکردنی  وردی  هەر  کارو  هەنگاونان و  بڕیاردانێکی  ڕۆژانەی  هاوسەرۆکان، ئۆرگانێک  ئەوەندە  دەستکراوە  بێ  کەبتوانێ  لەکاتی  لادانی  هەر  هاوسەرۆکێک  لەپەیرەوو  پڕۆگرام  و لەکاتی  بەزاندنی  سنوری  دەسەڵاتی  خۆی  ستۆپی  پێبکات، بۆ  ئەوەی  ئەوکات  هیچ  کام  لەهاوسەرۆکان  بەئاسانی  و لەپڕێکا  نەتوانن  سنوری  بڕیاردانی  خۆیان  ببەزێنن و دەسەڵاتی  خۆیان  لەسەر  حسابی  بەرامبەر  فراوانتر  بکەن.

 بۆیە  تاکو  ئەو  ڕۆژگارەی  یەکێتی  نیشتمانی  بیرێکی  جیدی  بەتەنیشت  سیستمی  هاوسەرۆکایەتیەوە  لە بونی  یاسایەک و دەزگایە  نەکاتەوە، ئەوا  بێگومان  سیستمی  دووسەرۆکی  لەم  حزبە  فرە  جەمسەرەدا  فاکتەرێک  دەبێ  بۆ  خوڵقاندنی  قەیرانی  نوێتر و گەرمتر  بۆ  خەڵک و میدیاکان  لەجێگەی ئەوەی  چارەسەرێک  بێ.

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌