ئەو هۆکارەی هەموانی کرد بەئۆپۆزسیۆن لەپەڕلەمان
وتار/
30/06/2021
565 جار بینراوە
عەلی قەڵادزەیی
ئەو هۆکارەی
هەموانی کرد بەئۆپۆزسیۆن لەپەڕلەمان
عەلی قەڵادزەیی
لەکوردستان هەموان ئەندازیاری دەستکەوتەکانن، بەڵام شکستەکان بێ خاوەنن، ئەوکاتەی پرسی ناردنی (200) ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێم بووە مقۆمقۆی ناو میدیاکان، بەرپرسە حزبی و حکومیەکانی کورد شەرێکی توندیان دەست پێکرد لەسەر خۆ بەئەندازیارکردنی ناردنەکەی لەلایەن بەغداوە.
شکستەکانمان هەمیشە بێخاوەنن و هاوشێوەی بەردی خڕن توانای گیرسانەوەیان نیە لەسەر شانی هیچ فڕاکسیۆن و بەرپرسێکی کورد:
یەکەم: دانیشتنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان مۆدێلێکی جیاوازتری کاری پەرلەمانی نمایشکرد، گەر دوێنێ جۆرێک جیاوازی هەبوبێ لەجۆری گوتاری نێوان فڕاکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکان بەڕەخنەگرتن لەحکومەت و فەرمانڕەواکانیش بەبەرگری کردن لەحکومەت، ئەوا ئەم دانیشتنە ئەم جیاوازیەی نەهێشت و هەموانی کرد بەئۆپۆزسیۆن بەرامبەر حکومەت، بێگومان ئەم هەنگاوە بۆنی ئەوەی لێدێ کە
هەموان لەهەڵگرتنی ئەرکی بەرپرسیارێتی ئەم دۆخە ڕادەکەن
و دەیانەوێ هەر فڕاکسیۆنەو دۆخەکە بەسەر وەزیری فراکسیۆنی بەرامبەردا ساغ بکاتەوە.
دووەم: لەدانیشتنی
(28 ) مانگدا وەزیری دارایی لەناو هۆڵی پەڕلەمان ئۆباڵی شکستی حکومەتی هەرێمی لەملی خۆیی و ژمارەیەک وەزیری دەوروبەری بەناو هێنانیان لادا، لەناویشیاندا دۆسێکانی (31
ملیارو 637 ملیۆن دۆلار قەرزەکەی سەر هەرێم و دۆسێی گەندەڵی و گرێبەستە نەوتیە ناشەفافەکان و ژمارەیەک لەدۆسێی گەرمی تر، بێگومان ئەم پرسی خۆبەریئکردنەی جەنابی وەزیر بەهیچ جۆرێک ناچێتە هیچ عەقڵێکی تەندروست و بەئاگاوە، چونکە حکومەتداری لەفۆڕمە نوێباوەکەیدا بریتی یەلە هەڵگرتنی ئەرکی بەرپرسیارێتی بەرامبەر کۆمەڵگە نەک ڕاکردن لێی، بیریشمان نەچێ ئەم کابینەیە بەپێی هەموو پێوەرەکان بێت لەڕوی سیاسی و یاسایی و حزبیەوە بریتی یەلە میراتگری ڕاستەقینە و پلەیەکی کابینەی هەشتەمی پێش خۆی.
نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی
-
عەلی قەڵادزەیی
17/09/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
05/09/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
29/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
22/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
16/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
07/08/2021