لە(32)هەمین ساڵیادی ڕاگواستنی: (چی کراوە بۆ قەڵادزێ؟)

وتار/ 28/06/2021 375 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

لە(32)هەمین ساڵیادی ڕاگواستنی: (چی کراوە بۆ قەڵادزێ؟)
عەلی قەڵادزەیی

ڕێک(32)هاوین  لەمەوبەر  بوو  کاتێک  ڕژێمی  بەعس  تاوانێکی  دڕندانەی  تری  خستە  سەر  هەموو  ئەو  تاوانانەی  کەدژ  بەگەلی  کورد و  شاری  قەڵادزێ  لەمێژوی  حکومڕانێتی  خۆیدا  ئەنجامی  داون، 26ی حوزەیرانی(1989) بوو  کاتێک  ڕژێم  دەستی  دایە  پڕۆسەی  ڕاگواستن و کاولکردنی   شاری  قەڵادزێ و وێرانکردنی (125) گوندی  سنورەکە و تەختکردنی  تەواوی  سنورەکە  لەگەڵ  زەوی.

تاوانی  ڕاگواستنی  شاری  قەڵادزێ  بۆ  ئۆردوگا  زۆرەملێکان  کردەیەکی  تەواو  سەربازی  نەخشە  بۆکێشراوبوو  لەلایەن  سەرانی  ڕژێمەوە و لەچوارچێوەی  ستڕاتیژیەتی  شۆڤینیانەی  پاکتاوکردنی  گەلێک و سوتماککردنی  نیشتمانێک  داڕێژرابوو، نەخشەیەک  بوو  لەیەککاتدا  فاکتەرێک  بوو بۆ  دابڕینی  دانیشتوانێکی  ڕەسەن  لەزێدی  باپیرانیان و لێدانبوو  لەتوانستی  پێشمەرگە  لەو  ڕۆژگارەدا  لەڕێگەی  پچڕاندنی  پردی  پەیوەندی  لەنێوان  ئەم  هێزە و خەڵکی  کوردستان، بەشێوازێکی  گشتگیرتر  بڵێین  پڕۆسەکە  بەشێک  بوو  لە چوارچێوەی  ئایدیۆلۆژیایەکی  بەرفراوانی  بەعسیزم  لەکوردستان  کەپایەکانی (تەعریب و تەبعیس و تەرحیل) پێکیانهێنابوو، بۆیە  لەم  ساڵیادە  خەمناکەدا  دەکرێت  بڵێین  ئەوەی  کراوە  بۆ  شار  زۆر  کەمە و کەواتە  چی  بکەین؟

 یەکەم: کارکردنی  زۆر  زیاتر  بەئاقاری  ئاوەدانکردنەوەی  قەڵادزێ و سڕینەوەی  هەموو  ئاسەوارێکی  ڕاگواستن و کاولکاری  لەم  شارە، کەبەداخەوە  تاکو  ئەم  چرکە  ساتەش  شار  هەموو  چرکەیەک  بۆنی  کاولکاری و زیندویی  ئایدیۆلۆژیای  بەعسیزمی  لەڕۆژگاری  دەسەڵاتی  خۆماڵی  کوردیدا  لێدێت.

دووەم: دروستکردنی  مۆزەخانەیەکی  تایبەت  بۆ  سەرجەم  یاد و کارەساتە  خەمناکەکانی  ئەم  شارە، لەناویشیاندا  کارەساتی  هەردوو 24/4 و کارەساتی  ڕاگواستنی  ساڵی (1989)، بەئامانجی  گواستنەوەی  یاد و کارەساتەکان  بۆ  نەوەکانی  ئایندە و بەزیندویی  هێشتنەوەیان  لەهزری  مرۆڤی  کورددا.

سێ یەم: کارکردنی  جیدی  بۆ  دروستکردنی  بەنداوی  دەڵگە  لەسنورەکە، کەخزمەتێکی  گەورە  دەکات  بە کەرتەکانی  کشتوکاڵ و گەشتوگوزارو ئاژەڵداری و ئاوەدانکاری  لەسنورەکەدا و پاراستنی  شارەکەشە  لە مەترسی  کەم  ئاوی  لەوەرزی  هاویندا  بەهۆی  گرتنەوەی  زێی  بچوک  لەلایەن  کۆماری  ئیسلامی  ئێرانەوە.

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌